ئەم دونیایە پێچەوانەیە، دەبێت ڕاست بکرێتەوە!
نووسینی: مستەفا باهیر
هەموو ساڵێک لەیەکی ئایاردا بە سەدان ملیۆن کرێکار، جەژنی هاوپشتی چینی کرێکار دەگێرن و لەم رۆژەدا، شەقامی شارەکان رەنگی ناسنامهی ئینسانی دەگرێتە خۆ. هەموویان پێکەوە دەبن بە یەک ڕەنگ و یەک سرود دهخوێنن. پڕوپوچی وەک نەتەوەو، ڕاسیزم وهەڵاواردنی دینی و ڕهگهزیی ورەنگی پێست، لە بەردەم یەکگرتوویی ریزەکانی کرێکاران لەسەرتاسەری جیهاندا چۆکدادەدەن و تەسلیم دەبن. کرێکاران لەم رۆژەدا بریاری ڕاوەستانی یەک رۆژ کار دەدەن. لەم رۆژەدا کرێکاران بەراگرتنی چەرخەکانی بەرهەمهێنان نیشانی دەدەن کە دونیا لەسەر شانی ئەوان دەچەرخێ. بۆ هەموان دەردەکەوێت کە چ هێزیکە و ئەوانە کێن کە شارستانیەتی ئەمرۆ دەخوڵقێنن. هیچ کەس ناتوانیت حاشا لەم راستیە بکات کە ئەوە کرێکارانن کە ئەم دونیایه بە پێوە ڕادهگرن.
گومان لهوهدا نییە کە تهکنهلۆژیا لە ئێستادا گەیشتۆتە ئەوپەری خۆی بەرهەم و کارو توانای ئینسان بە شیوەیەکی بێ وێنە لە چاو رابوردودا چوەتە سەر، رۆژ بەرۆژ داهینانی تازە دیتە ئاراوە کە هەموانی توشی سەرسورمان کردوە. بهڵام هێشتا هەژاری و برسێتی وبێ ئیشی و نەخۆشی بالی بە سەر دونیادا کێشاوە. دنیا لێوان ڵێوە لەسەروەت و سامان، کەچی بە ملیۆنەها ئینسان لە برساندا دەناڵیێینن، بە ملیۆنەها منداڵ بههۆی ئهوهی کە دایکو باوکیان ناتوانن بژێوییان بۆ دابین بکەن گیان لەدەست دەدەن. ملیۆنەها ژن لە دەست هەڵاواردنی جنسی دەناڵێنن. کەم نین ئەوانەی کە بەهۆی ههندێ نەخۆشییەوە دەمرن کە بە ئیمکاناتیکی کەم دەکریت چارە سەر بکرین. بە ملیۆنەها ئینسان بە هۆی شەری دینو تایفی و نهتهوهییهوه دەکوژرین و ئاوارە دەبن و شارگوندەکان وێران دەکرێن. هەرئێستا دەبینین کە دەوڵەتانی بۆرژوازی ونەتەوەپەرست و ئیسلامیەکان وپێشبڕکێی نێوان ئەمرێکاو ڕوسیا، لە پێناو دووبارە دابەشکردنەوەی دونیا بەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆیان، چ کارەساتێکیان بەسەر خەڵکی هەژاری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێناوە، بەتایبەتی وڵاتانی وەک سوریاو عێراق و کۆمەڵگای بەشەری بەگشتی. بەهۆی کاری تیرۆری گروپە ئیسلامیەکانەوە بەشێکی زۆری وڵاتانی جیهان لە دۆخی نائارامیدان و ترسی تیرۆری کوێرانە هەرەشە لە دانیشتوانیان دەکات. دەتوانین بڵێین ئهمانه ههموویان نیشانهی ئهوهن که بۆرژوازی و دهوڵهتهکانی، نهک ههر فرسهتی ژیان و ئاسایشیان له دانیشتوانی سەر گۆی زەوی سهندۆتهوه، بەڵکو ئایندەی مرۆڤایەتیشیان لەسەر لێواری کارەسات و تیاچوون راگرتووە. ئەم جیهانەیان بۆ چینی کریکار وهەژاران کردوە بە دۆزەخ.
ئەم بارودۆخه ناخۆش و پڕ تراژیدیایە لە ئاسمانەوە نەباریوە بۆ هەژاران، بەڵکو سەرچاوەکەی نیزامی سەرمایەداریە. لهپێناو کەڵەکە بونی سەرمایەکانیان ئەم هەموو کارهساته بەسەر ئینساندا دێنن. بە چاوی خۆمان دەبینین ئەوانەی کە رەنج دەکێشن وبەرهەم دەهێنن خاوەنی هیچ نین، بەڵام کۆمەڵێک گەندەڵخۆری تەمەڵ و تەوەزەل، خاوەنی هەموو شتێکن و تەواوی سامانی کۆمەڵگایان لەدەستی خۆیاندا قۆرغ کردووە. دهوڵهت و حکومەتیشیان دروست کردوە تا سەرو ماڵ و دەسەلاتی زاڵمانەو چەوسێنەرانەیان بپاریزن. بۆ راست کردنەوەی ئەم دونیا پێچەوانەیە، تەنها رێگایەک کە لەبەردەم کریکارندا هەیە بۆ رزگاربوونیان لەو هەمو موسیبەتە کە نیزامی سەرمایەداری بۆی هێناون، خەباتی شۆرشگێرانەی کرێکارانە بۆ سەروژورکردنی ئەم سیستەمە زاڵمانەیە. ههروهها ڕیکخستنی ریزەکانیانە و دروستکردنی ڕێکخراوە کرێکاریەکان و کۆبونەوەیانە لەدەوری یەکترو پەیوەست بوونیانە بە حزبە کۆمۆنیستەکانەوە. بەمانە کرێکاران دەتوانن ئەم دونیا پێچەوانەیە ڕاستبکەنەوەو لەشوێنیدا دونیایەکی یەکسان و خۆشگوزەران بۆ تەواوی کومەڵگا بەدەست بێنن. بهبێ ئەمە ناتوانریت ئەم نیزامە زاڵمە کە بە ملیۆنەها سەربازو پۆلیسیان دروست کردوە بۆ پاراستنیان لەناو ببرێت.
بەرزو بەڕێزبیت یەکی ئایار رۆژی جیهانی چینی کرێکاران!