هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

0

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی: ئاراس ڕەشید

بۆ لەباربردنی شۆڕشەکانیان… وڵاتانی عەرەبی هێڵی ئەنتەرنێتیان لە گەلەکەیان بڕی!

دەسەڵاتی هەندێک وڵاتانی عەرەبی دەست دەبەن بۆ بڕینی هێڵی ئەنتەرنێت هەرکاتێک توڕەیی گەلەکەیان لە هەڵکشان دەبێت لە ناوەوە بۆ لەباربردنی شۆڕشەکان، ئەوەش بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ناڕەزایەتی و لاوازکردنی هێزی ڕێکخراوبوونیان.

لەم دەیەی دواییدا سەکۆی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕۆڵی بەرچاویان بینیوە لە پشتیوانی خۆپیشاندەران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندن و دیاریکردنی داواکاریەکان و کۆکردنەوەی هێزی ناڕازی  دژ بە ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان لە زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنادۆڵ، هەریەک لە میسر و مۆریتانیا و سودان و جەزائیر و سوریا و بەحرەین و سعودیە لەماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا چەکی بڕینی ئەنتەرنێتیان وبۆ مەبەستی سیاسی بەکارهێناوە.

ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ لە سەرەتای تەموزی ٢٠١٦دا بڕیارێکی دەرکرد ناوەڕۆکەکەی پشتیوانیە لە پاراستنی مافی مرۆڤ، و پەیوەندی لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بە یەکێک لە مافەکانی مرۆڤ دادەنێت.

لەخوارە وە ئاماژە هەندێک وڵات دەدەین کە پەنایان بۆ ئەم چەکە بردووە بۆ لەناوبردنی ئازادییەکان:

مۆریتانیا:

لەکاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یەکشەممەی ڕابردوو، کاتێک سەرکەوتنی محمد ولد الغزوانی ڕاگەیەندرا؛ مۆریتانیا کەوتە ڕیزی ئەو  وڵاتانەی کە بڕینی ئەنتەرنێتی بۆ مەبەستی سیاسی بەکارهێنا.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی میدیایی لەوانە، ڕۆژنامەی هەواڵی مۆریتانی؛ نەواکشوتی پایتەخت و  هەموو ویلایەتەکانی دیکە، بڕینی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێتیان بەخۆوە بینی، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ ناڕەزایەتیەکانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەبەرامبەر ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی نوێنەری ڕژێم محمد ولد الغزوانی و سەرکۆنەکردنی بوونی فێڵ و تەزویری بەربڵاو  لە هەڵبژاردنەدا.

سودان:

دەسەڵاتداران لە سودان مانگرتنی هەزارکەسیان بەتوندی سەرکوتکرد بەزەبری هێز لەبەردەم سەرۆکایەتی سوپا لە خەرتومی پایتەخت. هەروەوها پەنایان برد بۆ بڕینی هێڵی ئەنتەرنێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک. لەکاتی خۆیدا، ئەنجومەنی سەربازی سودانی گووتیان کە بڕینی ئەنتەرنێت هەنگاوێکی پێویستە بۆ پاراستن و دابینکردنی ئاسایشی نیشتمانی. دەسەڵاتدارانی سودانی بەردەوام بوون لەم بیانوە  بەناوی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری.

جەزائیر:

چەند دەنگۆیەک هەبوو لە کۆکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک لە شوباتی رابردوو، هەروەها بڕینی هێڵی ئەنتەرنێت، ئەمەش پاڵی نا بەدەزگای پەیوەندیەکانی حکومەت بۆ ڕەتکردنەوەی ئەم هەواڵە و دووربوونی لە ڕاستی، کاتێک زۆرێک لە ڕاگەیاندنە عەرەبیەکان ئاماژەیان بە بوونی تەشویش دابوو لە خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت.

 لە حوزەیرانی ٢٠١٨ دا، ڕاگەیاندنەکانی جەزائیر لەهەمان کاتدا جەختیان کردبۆوە کە حکومەت خزمەتگوزاری ئەنتەرنێتی بڕیوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەکردنی(غەش) لە تاقیکردنەوەکانی بەکەلۆریا .

میسر:

چاودێران ڕوونیان کردەوە لە بڕینی خزمەتگوزاریەکانی ئەنتەرنێت لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکای دژ بە سەرۆکی پێشوو حسنی موبارەک لە ساڵی ٢٠١١دا، ئەمەش بووە هۆکاری ڕژانە سەرشەقامی ملیۆنان لە خەڵک بۆ مەیدانە سەرەکیەکانی وڵات؛ ئەمەش بووە هۆکاری ڕوودانی تێکهەڵچوونی خوێناوی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان.

ڕووداوەکان بە هێرش و سووتانی چەند بارەگایەکی ئەمنی لە پارێزگاکانی میسر کۆتایی هات، و مانگرتنی بەناوبانگی مەیدانی تەحریر دەستیپێکرد و بووە هۆی ڕووخانی ڕەمزەکانی ڕژێمی موبارەک لە ١١ی شوباتی هەمان ساڵ.

بەحرەین:

لە حوزەیرانی ٢٠١٦دا خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بە شێوەیەکی گشتی بۆماوەی ١٠٠ ڕۆژ  لە شاری الدراز (کە یەکێکە لە ناوچە شیعە نشینەکانی وڵات-  و ناڕەزایەتی بەخۆوە بینی لە ئەنجامی کێشانەوەی کارتی هاونیشتمانی لە ڕەمزی شیعی شێخ عیسی قاسم ، بەپێی ڕاگەیاندنی عەرەبی)بڕا.

هەندێک ڕاپۆرتی ئۆپۆزسیۆنی بەحرەینی گووتیان کەماوەی بڕینی ئەنتەرنێت ماوەی نزیکەی ساڵێک بەردەوام بوو، و  هێڵی جاڵجاڵۆکەیی لە وڵات توشی تەشویش و بڕین دەهات بەشێوەیەکی ڕۆژانە.

سعودیە:

بەپێی ڕاپۆرتی ناڕازیان لە سعودیە، دەسەڵاتداران لە تەموزی ٢٠١٧ دا دەستیبردووە بۆ بڕینی خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت لە شاری العوامیە لە پارێزگای القتیف (لە ڕۆژهەڵاتی سعودیە) کە زۆربەی شیعە نشینن، هەروەها لە چەند شارۆچکەی دیکەد ئەنتەرنێت بڕدراوە.

سوریا:

زۆربەی ئەو ناوچانەی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری تێدا ڕوودەدات لە سەرەتای هەڵگیرسانی شۆڕشی سوریا و ڕووبەڕووبوونەوە چەکداریەکان لە ساڵی ٢٠١١ەوە ، بەشێوەیەکی بەردەوام هێڵەکانی پەیوەندی ئەنتەرنێت دەبڕدرێت.

لە مانگی پێنجەما… خۆپیشاندانەکانی جەزائیر لەسەر بەڵێنی لاچوونی ڕەمزەکانی ڕژێم و پرسینەوە لێیان بەردەوامن

خۆپیشاندەران لە زۆرێک لە شارەکانی جەزائیر بۆ هەفتەی ١٩دەهەم لەسەر یەک هاتنە سەر شەقامەکان و داوای ڕۆیشتنی ڕەمزەکانی سەرۆکی پێشوو عبدالعزیز بوتفلیقە دەکەن، و بەشداری سیما کۆنەکانی سەرۆکایەتی قۆناغی گواستنەوەی هێز ڕەت دەکەنەوە.

هەروەها خۆپیشاندەران داوای جەنگ دەکەن لەگەڵ گەندەڵی و دانی گەندەڵکاران بەدادگا. ٢٨/٦ سەرۆکی ئەرکان فەریق ئەحمەد  قاید ساڵح گووتی کە سوپا تەماحی سیاسی نییە، و بەردەوام دەبێ لە یاوەریکردنی گەل لەپێناو گەیشتنە ئامانجە شەرعی و دەستووریەکانی.

لەهەمانکاتدا پۆلیس بەشێوەیەکی چڕ لە ناوەڕاستی پایتەختی جەزائیر بڵاوەیان پێکرابوو، و ژمارەیەکی زۆریشیان پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانە هەفتەییەکان دەستگیرکرد.

ژمارەیەکی زۆریش لە هێزە ئەمنیەکان بە جلی مەدەنی و ڕەسمیەوە لە مەیدانی بەریدی مەرکەزی بینراون، ئەو شوێنە خاڵی کۆبوونەوەی خۆپیشاندەرانە لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لە ٢٢ی شوباتەوە، هەروەها ئەو شەقامانەی کە دەچنەوە سەر ئەوێ.

پەیامنێری ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی گووتی” پۆلیس لانی کەم ٧ کەسی وەستاندووە دوای ئەوەی داوای ناسنامەکانی لێکردوون و تەلەفۆنەکانیانیان لێوەرگرتوون لە شەقامی حسیبە بن بوعلی.

هەروەها هەینی ڕابردوو یەکەم گرووپی خۆپیشاندەرانیان دەستگیر کردوون پێش دەستپێکردنی ناڕەزایەتیە مەزنەکەی هەینی، بەتایبەت ئەوانەی لە شوێنە دوورەکانی پایتەختەوە هاتوون و خۆیان گەیاندبووە مەیدانی بەریدی مەرکەزی سەرەڕای داخستنی دەروازەکانی شار.

دوای ئەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کە بڕیاربوو لە ٤/٧ بەڕێوەبچێت هەڵوەشێندرایەوە، لەبەرنەبوونی کاندید و ڕەتکردنەوەی لەلایەن بزووتنەوەی ناڕەزایەتیەکاندا، دەسەڵاتداران لەبەرامبەر هەلومەرجێکی پێچاوپێچدادان. دەستوور دەڵێ سەرۆکی کاتی عبدالقادر بن ساڵح دەبێ سەرۆکایەتی ڕادەستی سەرۆکی تازەبکات لە ٩ی تەمووزی داهاتوو، ئەمەش کاتێکی کەمە و سەختە هەڵبژاردنێکی تازەی تێدا ڕێک بخرێت.

ژنانی سویسڕا خۆپیشاندانیان کرد و داوای یەکسانی کرێیان کرد.

دەیان هەزار لە ژنانی سویسڕا بەشداری مانگرتن و  ڕێپێوانیان کرد لە شارەکانی سویسڕا بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانیان لە داواکاری یەکسانی کرێکانیان لەگەڵ پیاوان. ئەمەش بەپێی ڕێکخەرانی ئەو بزووتنەوەیە.

یەکێتی نەقابەکان لە بەیانەکەیاندا کە بەو بۆنەوە دەرچووە لە ١٤ی حوزەیراندا، دەڵێ “ئەم ڕۆژە دەچێتە ناو مێژووی سویسڕا و وەک ڕووداوێکی سیاسی گەورە ئەژمار دەکرێت کە سەدان هەزار لە ژنان بەشداری مانگرتنیان کردووە”

ژنان لە سویسڕا بە ڕێژەی ٪٢٠ مووچەکانیان لە پیاوان کەمترە. ڕێکخەران ئەوەیان جەخت لێکردەوە کە ئەم مانگرتنە زۆرێک لە شارەکانی سویسڕای گرتەوە وەک زوریخ کە نزیکەی ٧٠ هەزار کەس بەشداریان کردووە، لە بازل ٤٠ هەزار و برن ٤٠ هەزار و لۆزان ٦٠ هەزار و جنێف ٢٠هەزار. هەروەها ژنان ڕەنگی مۆریان پۆشیبوو بەگشتی.

ڕێپێوانەکان لەبەردەم پەرلەمان و باڵەخانە حکومیەکان بەڕێوەچوو.

شایانی باسە کە ئەم مانگرتن و خۆپیشاندانە مەزنە دوای ٣٠ساڵ دێت لە گەورەترین مانگرتنی ژنان. بەمجۆرە ژنانی سویسڕا بزووتنەوەیەکیان ڕێکخست بۆ سەرکۆنەکردنی توندوتیژی کۆمەڵایەتی و بیرۆکەی مانگرتنەکە لەلایەن هاندانی نەقابەکانەوە هات، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە یاسای یەکسانی لە ساڵی ٢٠١٨ دا هات، کاتێک پێشنیارکرا بە سزادانی ئەو کۆمپانیانەی کە کرێی یەکسان نادەن و پێشێلی دەکەن.

خۆپیشاندان لە خەرتوم  و داوای پاراستنی خۆپیشاندەران دەکرێت لە سودان.

یەکشەممە ٣٠ی حوزەیران خۆپیشاندان دەستیپێکرد کە لەلایەن هێزی  ئازادی و گۆڕانکاریەوە بانگەوازی بۆکرابوو لەپێناو فشارخستنە سەر  ئەنجوومەنی سەربازی بەئامانجی ڕادەستکردنی دەسەڵات بۆ خەڵکی مەدەنی.

بەپێی پەیامنێری سکای نیوز، پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، هێزێکی ئەمنی زۆر بڵاوەی پێکرابوو.  سەرنووسەری ڕۆژنامەیەکی ناوخۆ بەناوی ئەشرەف عبدالعزیز بۆ سکای نیوز گووتی “خەڵک وەڵامی باشیان هەبووە بۆ خۆپیشاندان و تاوەکو ئێستا هەلومەرجەکە باشە، جگە لە هەندێک بەریەکەوتن لە خەرتوم.

پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ کە بە خۆپیشاندانی ملیۆنی بانگەوازی بۆدەکرا، هەردوولا ئەنجومەنی سەربازی و ئۆپۆزسیۆن یەکتریان ئاگاداردەکردەوە لە دروستبوونی هەر توندوتیژیەک و ئۆباڵی دەخستە سەر ئەوی تریان لەکاتی ڕوودانی توندوتیژیدا. ئەنجوومەنی سەربازی کاتی، هۆشداری دابووە ڕابەرانی ناڕەزایەتیەکان  کە ئەوان بەرپرسن لە تێکدان و زەرەر گەیاندنێک،  وەک ئەوان بە ئاژاوەگێڕ و تێکدەر ناوی بردبوون.

هەرچی هێزی ئۆپۆزسیۆنە گووتیان “ئێمە دەڕژێینە سەر شەقامەکان، وەک پیادەکردنی مافێکی خۆمان لە خۆپیشاندان و ڕادەربڕین، لەسەر ئەنجوومەنی سەربازیە کە هاوڵاتیان بپارێزت، کە داوای ڕادەستکردنی دەسەڵات دەکەن بۆ خەڵکی مەدەنی لە زووترین کات و بەخێرایی”.

عبدالعزیز ڕوونی کردەوە کە ئەنجومەنی سەربازی کاتێک جار نا جار هۆشداری دەدات هۆکارەکەی ترسیەتی لە هاتنە ناوەوەی لایەنی سێیەم، کە باوەڕی وایە بەشێک بن لە ئەندامانی ڕژێمی ڕابردوو، و ببێتە هۆی دوورکەوتنەوەی دوولایەنی گفتوگۆکار، ئەمەش کاربکاتە سەر پڕۆسەی سیاسی لە وڵات. هەروەها گووتی” فشارە نێودەوڵەتیەکان لە زۆر بووندان و جەختدەکەنەوە لە گەڕانەوەی هەردوولا بۆسەر مێزی گفتوگۆ، چونکە زۆر پرسی گرنگ هەیە بۆ گەلی سودان، و پێویست دەکات بڕیاری سیاسی لەسەر بدرێت.”.

ئەوەشی گووت کە ڕێگەی گفتوگۆ تاکە ڕێگایە بۆ چاکسازی و گەڕانەوەی سەقامگیری سیاسی.

ئەم خۆپیشاندانە ملیۆنیە لەکاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە هەر یەک لە یەکێتی ئەفەریقا و ئەسیوبیا لە هەوڵدان بۆ لێکنزیکردنەوەی هەردوولا.

Leave A Reply

Your email address will not be published.