هونەرمەندی بێ لایەن وسەربەخۆ؟
هونەرمەندی بێ لایەن وسەربەخۆ؟
بەشی دووەهەم و کۆتایی
مارکس دەڵێ” هونەر هەمیشە و لەهەرشوێنێکدا دانپێانانێکی نهێنیەکانە، لە هەمان کاتدا بزوتنەوەیەکی نەمری سەردەمی خۆیەتی”. داماڵینی هونەر لە لێپرسراوێتی ڕەوشتە کۆمەڵایەتیەکان و سیاسەت و مێژوو، داماڵینە لە نرخی ئیستاتیکی خودی هونەر خۆی، بەو مانایەی كاتێك مه‌نزووری ئه‌خلاقی له هونه‌ر دائه‌ماڵرێت، بێگومان هونه‌ری بێ‌ئامانج، بێ‌مانا وبێمه‌به‌ست خۆی نمایش ده‌كات، چونكه هونه‌ر له سیاقی ژیاندا خۆی ئه‌دۆزێته‌وه، چۆن ده‌توانین بێ ئامانج له هونه‌ر بۆ هونه‌ر بڕوانی؟
لە بەرەبەیانی دروست بوونی هەموو شارستانیەتەکاندا و هەتا ئێستاش هونەر و سیاسەت یەکانگیر و بگرە یەکتریان تەواو کردووە، هەرگیز سەربەخۆ نەبووە، چ ئەوەی دەسەڵات هونەری بۆ پیرۆزکردنی خۆی بەکارهێنا بێت، یاخود گۆڕهەڵکەنی بووبێت. لە هەموو قۆناغ و ئاڵوگۆڕەکاندا بمانەوێ ونەمانەوێت بەشێکی کاریگەر بووە و لە ئینەرجی هونەرمەندان وئەدیبان ئیستیفادە کراوە، لە هەمان کاتدا لە هەموو بزوتنەوە ئازادیخوازەکانیشدا؛ هونەر و ئەدەب داینەمۆیەک بووە بۆ زیندوو ڕاگـرتن و چوونە پێشەوەی هەموو شۆڕشەکان.
هەر بۆیە ماركسیستە‌كان کاتێک پشتیوانی لە ڕیالیزمی سۆشیالیستی دەکەن، و وەک پەیام وسەرچاوەیەکی هۆشیاری چینایەتی لێی دەڕوانن پێیان وایه ئەم ڕێبازە هونەرییە ئاوێنەی خەبات و تێکۆشانی چینی کرێکارە بۆ دنیایەکی باشتر. نووسه‌رانی سۆشیالیست (هونەر بۆ هونەر(بێگومان (مه‌به‌ست ئەدەبیشە) به قاوغێكی به‌تاڵ ناوزه‌د دەکات. كاتی خۆی سه‌رۆكی سه‌نیگالی (لیۆپۆڵد سێنگۆ) (سه‌ر به پارتی سۆشیالیستی سه‌نیگال) هه‌روه‌ها خانم (چێنوا ئه‌چێبێ)ی نووسه‌ر وئه‌نتی كۆلۆنیاڵ ئه‌و بابه‌ته‌یان وه‌ك ڕوانینێكی دیاریكراو په‌یوه‌ست به بابه‌تی هونه‌ر وداهێنان سه‌باره‌ت به ئه‌ستاتیكای ئه‌فریقییه ره‌شه‌كان(ئه‌م زاراوه‌یه خۆی وا هاتووه) وه‌رگرتووه. سێنگۆ ئه‌ڵێت “هونه‌ر ئه‌ركی كاریگه‌ری هه‌یه و هونه‌ر بۆ هونه‌ر له ئه‌فریقیا بوونی نییه.” ( ئه‌چێبێ ) جه‌خت له‌وه ئه‌كاته‌وه كه “هونه‌ر بۆ هونه‌ر هیچ نییه جگه له بۆگه‌نێكی ناخۆش.” بیریار وشیكاری ماركسی واڵته‌ر بینجامین ساڵی ١٩٣٦ بابه‌تێك له ژێر سه‌ردێڕی (كاری هونه‌ر له‌سه‌رده‌می به‌رهه‌مهێنانی میكانیكی)دا ئه‌نووسێت. سه‌ره‌تا باس له په‌رچه‌كرداری هونه‌ری ته‌قلیدی ئه‌كات له‌سه‌ر داهێنانه‌كانی بواری به‌رهه‌مهێنان، له درێژه‌ی باسه‌كه‌یدا ئاماژه و وه‌سفی هونه‌ر بۆ هونه‌ر ئه‌كات و به به‌شێك له (لاهوتی هونه‌ر) ناوی ده‌بات، كۆتایی باسه‌كه‌ی گفتوگۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هونه‌ر وفاشییه‌ت ئه‌كات، قسه‌یه‌كی (مارینێتتی) فیوچه‌ریست به نموونه ئه‌هێنێته‌وه كه ده‌ڵێ” با هونه‌ر داهێنانی خۆی بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه دونیا وێران ده‌بێ”) دێگۆ ریڤێرای هونه‌رمه‌ند وئه‌ندامی پارتی كۆمۆنیستی مه‌كسیكی) ده‌ڵێ” تیۆری هونه‌ر بۆ هونه‌ر مه‌ودای دابه‌شكردنی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان فراوانتر ئه‌كات.” جگه له‌وه‌ش جوڵانه‌وه‌ی هونه‌ر وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌های خۆی دائه‌بڕێت. ماوتسی تۆنگ ده‌ڵێ” شتێك نییه وه‌ك هونه‌ر بۆ هونه‌ر كه هونه‌ر ده‌خاته سه‌روو چینه‌كانه‌وه، هونه‌ر وئه‌ده‌بی پرۆلیتاریا به‌شێكه له قضیه‌ی پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ.” لینینیش ده‌ڵێ” هونه‌ر چه‌رخ وماشێنی هه‌موو شۆڕشێكه“.
کاوان قادر