هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

0

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی شوان عەزیز و ئاراس ڕەشید

 هیوای بزووتنەوەی ” ئێلەگ زەردەکان” لە هەفتەی ٢٩هەمینی ناڕەزایەتیەکانیان؟

ژمارەی خۆپیشاندەران لە هەفتەی ٢٩هەمینی ناڕەزایەتیەکانی بزووتنەوەی” ئێلەگ زەردەکان” لە ٢٦٠٠ کەس لە سەرتاسەری فەرەنسا تێنەپەڕی بوو، ١٣٠٠یان لە پاریسی پایتەخت بوو. ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ پاشەکشەی بەردەوامی ئەو بزووتنەوەیە لە ژمارەی بەشداربووانیدا.

لە کەش و هەوایەکی تاڕادەیەک ئارامدا، و لە هەفتەی ٢٩هەمینی ناڕەزایەتیکاندا، چەند هەزار ناڕەزایەک لە بزووتنەوەی” ئێلەگ زەردەکان”ی فەرەنسا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بەپێی ژمارەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوەخۆی ئەو وڵاتە (لە کاتێکدا خۆپیشاندەران بە گومانن لە ژمارەکانیان)، لەسەرتاسەری فەرەنسا ژمارەی بەشداربووان گەیشتۆتە ٢٦٠٠کەس، ١٣٠٠یان لە پاریس بووە، ئەمەش کەمێک لە هەفتەی پێشووتر کەمتر بووە. خۆپیشاندەران شیعاری “دادوەری کۆمەڵایەتی، دادوەری لە باج، و دژ بەسەرمایەداری و دنیایەکی باشتر و ماکرۆن دەست لەکاربکێشەوە’ یان بەرزکردبۆوە و دەیانگووتەوە.

ئەم بزووتنەوە جەماوەریە بێوێنەیە، بۆیەکەم جار دوای تووڕەبوون لە باج و دژ بە سیاسەتە کۆمەلایەتیەکانی حکومەت سەریهەڵدا، پاشان بوو بە بزووتنەوەیەکی چەند لایەنە. دوای چەند مانگێک لەو بزووتنەوە جۆراوجۆرە کە دەیان هەزار خۆپیشاندەری بۆلای خۆی کێشکرد، و هەندێک جار ژمارەیان لە ٢٨٠هەزار کەس تێپەڕی دەکرد، ئەم بزووتنەوەیە پاشەکشەی پێوەدیار بوو. لە ١٨ی مانگی مەی ژمارەی خۆپیشاندەران ١٥٥٠٠کەس بوو، لە ٢٥ی مەی کەم بووەوە بۆ ١٢٥٠٠کەس.

سەرەڕای ئەوەش ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە ئاژانسی هەواڵەکان دەیان دوێنن هەر بەهیوان .

لە لایەکی دیکەوە، داواکاری گشتی پاریس ڕایگەیاند کە ئەم هەفتەیە دادگایی ئەو پۆلیسانە دەکرێت کە توندوتیژیان لە خۆپیشاندانەکاندا بەکارهێناوە. ئەم ڕاگەیاندنە نەقابەی پۆلیسی تووڕەکردووە. سەرەڕای ئەوەش ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لە شەقامەکانی پاریسدا شیعاری دژ بە پۆلیسیان بەرزکردبۆوە.

 لە سەرەتای دەستپێکردنی بزووتنەوەکە نزیکەی ٢٤٤٨ خۆپیشاندەر بریندار بوون، ئەوەش بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوەخۆ لە ١٣ی مەی. بەپێی ئامارێک کە ڕۆژنامەوانێکی سەربەخۆ بەناوی دەیڤد فۆفرسنیە پێی هەڵساوە، ٢٤کەس لەو بریندارانە چاویان دەرهاتووە و ٥ کەسیشیان دەستی بڕاوەتەوە. لەبەرامبەردا، وەزارەتی ناوەخۆ دەڵێ ١٧٩٧ لە هێزەکانی سەربە ئاسایش بریندار بوون بەتایبەتی لە پۆلیس و دەرەک.

چاوەڕوان دەکرێت کە شەممەی داهاتوو  لە فەرەنسا خۆپیشاندان بکرێت، سەرەڕای ڕێپێوانی کەمئەندانمان لە ڕۆژی یەکشەممە.

کرێکارانی هۆنک کۆنگ دژی ڕادەستکردنی کەسانی چالاکوان و ئۆپۆزسیۆنی سیاسین

 یەکێتی کرێکارانی سەربەخۆ لە هۆنک کۆنگ چوونە پاڵ خۆپیشاندانی مەزن دژ بە یاسای پێشنیارکراوی نوێ.

نزیکەی ملیۆنێک هاوڵاتی ڕژانە سەر شەقامەکانی هۆنک کۆنگ لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩، دژ بە یاسای پێشنیارکراو، کە ڕێگە دەدات بە ناردنەوەی کەسایەتی سیاسی ئۆپۆزسیۆن و چالاکوانانی سیاسی بۆ چین. IUF ئەندامانی یەکێتی نەقابەکانی کرێکارانی هۆنکۆنگ (تاقە یەکێتی سەربەخۆیە لە چین) بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداری بزووتنەوەی ناڕەزایەتی فراوانی خەڵکی کرد بەدژی ئەو پرۆژە یاسایە.

سەرەڕای ناڕەزایەتی مەزن و فراوان بەدژی ئەو یاسایە، بەڵام سەرۆکی جێبەجێکاری هۆنک کۆنگ کە لەلایەن کاربەدەستانی چینیەوە ساڵی ٢٠١٧ پاڵپشتی لێکراوە، هەوڵدەدات بۆ تێپەڕکردنی ئەو پرۆژە یاسایە، بۆئەوەی کاری پێبکرێت.

بەرزبوونەوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە داواکاری بیمەی بێکاری لە ئەمەریکا!

هەفتەی ڕابردوو ژمارەی ئەوانەی داواکاریان پێشکەش کردووە، بیمەی بێکاری لەبەرامبەر بێکاریی لەبەرزبوونەوەیەکی چاوەڕوان نەکراودا بوو. ئەوەش دەبێتە مەترسی لە لەدەستدانی تاودانی کار لەبازاڕ دوای ئەوەی دەستکەوتنی کار لەمانگی ئایار گەشەی بەخۆوە بینی.

بەپێی ئاژانسی( ڕۆیتەر)، وەزارەتی کاری ئەمەریکی ڕۆژی٥شەممە ١٣/٦/٢٠١٩ گووتی: داواکارییە تازەکان بۆ بیمەی بێکاری بە ئەندازەی ٣هەزار داواکاری بۆ ئاستی ڕێژەی کارکردە وەرزیەکان گەیشتە ٢٢٢ هەزار لە کۆتایی ئەم هەفتەیە ٨ی حوزەیران.

دوای ڕێکخستنی داتاکانی هەفتەی پێشوو دەرکەوت کە هەزار داواکاری لە سەرووی مەزەندەکانی پێشوو بوو.

نێوەندی بزووێنەر بۆ ٤ هەفتە بۆ داواکاری تازە بۆ بیمەی بێکاری کە پێوەرێکی دەقیقترە بۆ بازاڕی کار و دووردەکەوێتەوە لە گۆڕانکاریەکانی هەفتانە، بەرزبۆوە بە ئەندازەی ٢٥٠٠ داواکاری بۆ ٢١٧ هەزار و ٧٥٠ داواکاری لە هەفتەی ڕابردوو.

ئابووری لە مانگی ئایار تەنیا ٧٥ هەزار کاری دروستکردووە، حکومەت لە هەفتەی ڕابردوو ئاماژەیدا بەوە کە کرێی ساڵانە لەسەرخۆتر بەرزبۆتەوە لە ٨مانگی ڕابردوودا.ڕاپۆرتی ئەمڕۆ ١٣/٦ دەریخست کە ژمارەی ئەوانەی بەردەوامن لە وەرگرتنی بیمەی بێکاری لە دوای هەفتەی یەکەمی بە بڕی ٢هەزار کەس بەربۆتەوە بۆ ١.٧٠ ملیۆن کەس لە کۆتایی هەفتەی یەکەمی مانگی حوزەیران، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە مانگی ئازارەوە.

مانگرتنی بۆڕیچیەکان لە هەرێمی ئۆنتاریۆی کەنەدا

لەم هەفتەیەدا مانگرتن لە هەموو شاروشارۆچکەکانی هەرێمی ئۆنتاریۆ دەستیپێکرد، بەجۆرێک کە ١٢٠٠٠ ئەندامی یەکێتی بۆڕیچیەکان دەستیان دایە مانگرتن. ئەمە یەکەم مانگرتنی گەورەیە لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانی پارتی پارێزەران دەگ فۆرد، و ڕەنگە کاریگەری گەورەی هەبێت لەسەر زۆرێک لە پرۆژە پیشەسازی و ژێرخانە گەورەکان لە ئۆنتاریۆ.

کرێکاران بە زۆرینەیەکی ڕەها دەنگیاندا بەمانگرتن. ئەمەش دوای ڕەتکردنەوەی کۆمەڵەی بەڵیندەرانی میکانیک لە ئۆنتاریۆ (ڕێکخراوی خاوەن کارەکان لە پیشەسازی) بۆ داواکاریە سەرەکیەکان و مل نەدان بۆ داواکاریەکانیان.

٢ لەو داواکارییە سەرەکیانە ئەوەیە خاوەن کارەکان پێداگری لەسەر دەکەن: سەعاتکاری زیادە دوای ٣٦ سەعات کار و دەرچوون لە هەستکردن بە ئەقدەمیەی کرێکاران. هەمان هۆکار بووەتە هۆی مانگرتنی یەک مانگەی کرێکارانی پلێت لە ئۆنتاریۆ.

لە کاتێکدا پیشەسازی بیناسازی پێشکەوتنی گەورەی بەخۆوە بینیوە، خاوەن کارەکان دەیانەوێت دەستکەوتەکانی کرێکاران کەم کەنەوە کە چەندان دەهەی بەدەستیان هێناوە.

خاوەن کارەکان لەهەوڵدان کە خۆبەخشانە کرێکارەکان ٤٠ سەعات لە هەفتە کار بکەن و بەوجۆرە درز بخەن نێو کرێکاران خۆیان و یەکێتیەکەیان کە نابێت لە ٣٦ سەعات پرکاربکرێت لە هەفتەدا. هەروەها لە هەوڵی ئەوەدان کە ڕۆڵی یەکێتی و نەقابەکان کەم کەنەوە بەوەی کرێکارانێک بتوانن دامەزرێنن لە دەرەوەی نەقابەکاندا بن بۆئەوەی مافەکانیان بەئاسانی وەرنەگرن.

یونیسێف هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی کاری منداڵان لە عێراق.

ڕێکخراوی یونیسێف (ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان) هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی کاری منداڵان لە عێراق بۆ نیو ملیۆن منداڵ.

بەپێی بەیانێکی ئەو ڕێکخراوە کە بۆ ڕادیۆی(سەوا)ی ئەمەریکی نێردراوە، ڕۆژی ٥ شەممە ١٣/٦ باس لەوە دەکات کە نزیکەی نیو ملیۆن منداڵ کە تەمەنیان لە خوار ١٥ساڵیدایە، خوێند و خوێندنگایان جێهێشتووە و ناچار بەکار کراون. هەندێک لەو کارانە تاقەت پڕوکێن و زەحمەتن بۆ بەدەستهێنانی دابینکردنی ژیانی خێزانەکانیان. ئەمەش دوای ئەوەی وڵات توشی قەیرانی ئابووری بۆتەوە لە ئەنجامی جەنگ و تێکهەڵچوونە یەک لەدوای یەکەکانی کە عێراق دووچاری بۆتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.