خۆپیشاندانەکانی جەزائیر هیوایەک بۆ ڕادەستکردنی دەسەڵات بە ئاشتیانە!

0

خۆپیشاندانەکانی جەزائیر هیوایەک بۆ ڕادەستکردنی دەسەڵات بە ئاشتیانە!

نووسینی: هبە ساڵح

وەرگێڕانی: ئاراس رەشید

 جیاوازی خۆپیشاندانەکانی جەزائیر لە ناڕەزایەتیەکانی سودان و جێگەوڕێگەی ڕوسیا لە ئەفەریقا…

خۆپیشاندانەکان لە جەزائیر “لەئاستێکی بەرزدا بەردەوامن، سەرەڕای سووربوونی سەرۆکەکانی سوپا، بەڵام ڕێچکەیەکی هۆشیارانە بەخۆوە دەبینێت” ئەمە پێچەوانەی ئەوەیە کە لەسودان ڕوودەدات.

خۆپیشاندانەکان کە لە ناوخۆ بە “بزووتنەوە” دەناسرێت، نەیهێشتووە هیچ لایەنێک بیڕفێنێت بەتایبەتی” ئیسلامیەکان”، بەپێچەوانەوە توانیویەتی لەسەر ئامانجە سەرەکیەکەی کەگواستنەوەی دەسەڵاتە بۆ حکومەتێکی مەدەنی کاتی بپارێزێت، بەمجۆرە سوپا کە دەسەڵاتی بەسەر وڵاتدا هەیە خستۆتە بەرامبەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی قورس.

لاهوری عدی؛ پسپۆر لە زانستە کۆمەڵایەتیەکانی جەزائیر لە پەیمانگەی زانستە سیاسیەکانی لیۆن دەڵێ “سەرۆکەکانی سوپا هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی هێز لە بەرامبەر خۆپیشاندەران، ترسیان لەوەهەیە کە سەربازەکان بەقسەیان نەکەن. ئاماژە بە ملیۆنان خۆپیشاندەر دەکات کە “ئابڵۆقەی سەرۆکەکانی سوپایان داوە بەشێوەیەکی ئاشتیانە و ژیریانەی سیاسی”.

واپێدەچێت هەردوولا ترسیان لە خلیسکان بەرەو چوارگۆشەی توندوتیژی هەبێت، بەجۆرێک خۆپیشاندەران مانگرتن و یاخی بوونی مەدەنیان ڕانەگەیاندووە، کە ڕەنگە ببێتە پاساوێک بەدەستی سوپا بۆ بەکارهێنان هێز.

پێدەچێت هەموو لایەنەکان پێداگری لە دووبارە نەبوونەوەی سیناریۆی شەڕی ناوخۆ بکەن کە لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو ڕووبەڕووی بوونەوە، و بە ” دەیەی ڕەش” ناسرا و پتر لە ١٠٠هەزار کەس بوونە قوربانی تێیدا.

ئەمەل بەکر لێکۆڵەرەوە لە خوێندنە کۆمەڵایەتیەکانی کۆلێجی باسە پێشکەوتووەکانی پاریس دەڵێت، لەگەڵ تەگەرە خستنە بەر کردنی هەڵبژاردنەکان “لەسەر سوپا پێویست دەکات کە هەنگاوێک بۆ دواوە بگەڕێتەوە”.

ئەمەل بوبەکر بەدووری نازانێت کە سەرۆکی سوپا ئەحمەد قاید ساڵح ناچار بە دەست لەکارکێشانەوە بکرێت، بۆئەوەی ڕێگا بە سەرۆکە لاوە تازەکان بدات بۆ چاکردنی وێنای سوپا و ئاسانکاری بۆدانووسان لەگەڵ ڕابەرانی ئۆپۆزسیۆن و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

جەلال حرشاوی لێکۆڵەرەوە لە پەیمانگای کلینغندایل بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە لاهای  دەڵێ “هەلومەرج و ڕێڕەوی ناوچەیی، تاوەکو ئێستا هەڕەشەیە بۆ پرۆسەی گواستنەوەی دیموکراسی دەسەڵات لە جەزائیر”. حرشاوی ئاماژە بە پاشەکشەی ڕۆڵی ڕۆژئاوا دەکات لە ترسی کۆچبەران و” تیرۆر” لە بەرامبەر ڕۆڵی وڵاتە عەرەبیەکانی وەک ( ئیمارات و سعودیە) کە بە دژایەتی شۆڕشەکان ناسراون لە ترسی گوستنەوە بۆ وڵاتەکانیان. ئەوەشی زیادکرد کە “ئەم وڵاتانە کار لەسەر لاوازکردنی سیاسیە مەدەنییەکان دەکەن، و لەبەرامبەردا پشتیوانی لە هێزێک دەکەن کە پێگەی واقعی هەیە وەک سوپا”.

ڕۆڵاند ئۆلیفانت لە نووسینی وتارێکیدا لە ڕۆژنامەی دەیلی تەلەگراف هەڵکشانی ڕۆلی ڕوسیا لە ئەفەریقا ڕوون دەکاتەوە. ئاماژە بە ڕەخنەی بزنس مانی ڕوسی (یفغینی بریغوزین) کە لە ڤڵادیمێر پوتینەوە نزیکە دەکا بۆ سەرۆکی سودانی پێشوو عمر البەشیر لە شکست هێنانی لە پیادەنەکردنی ئامۆژگاریەکانی ڕوسیا بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان کە داوای دیموکراتیان دەکرد لە سودان.

بریغوزین کە باوەڕوایە سەرپەرشتی گروپی (فاغنز) بکات کە بەڵێندەرێکی سەربازیە و دەستی هەیە جەنگی ڕوسیا لە سوریا. لە نووسینەکەیدا ڕەخنە لە بەشیر دەگرێت ئامۆژگاریەکانی ڕوسای پشتگوێ خستووە. یەکێ لەو ئامۆژگاریانە کە بۆ بەشیریان کردبوو ناوزەدکردنی خۆپیشاندەران بە “پشتیوانی لە ئیسرائیل” کردن و “پشتیوانی لە هۆمۆسێکچوالیەکان و تاوانبارکردنیان بە دژایەتی ئیسلام” ئەمانە بۆ شێواندنی کەسایەتی و سومعەی خۆپیشاندەران و ناڕازیان.S

ڕۆژنامەکە گوتی ئەم نامەیە لەناو کۆمەڵێک لەو بەڵگانە دۆزراونەتەوە کە ناوەندی دوسایر دەستی کەوتوون، ئەم ناوەندە بارەگاکەی لە لەندەنەو ملیاردێر و ئۆپۆزسیۆنی پوتین و  دوورخراوە میخائیل خودور کوفسکی پاڵپشتی ماددی دەکات.

هیچ چاوێک لەسەر ڕۆڵی ڕوسیا لە سودان نەبوو تا قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی نان و قەیرانی دراو و خراپی هەلومەرجی ئابووری و هەڵگیرسانی خۆپیشاندانە فراوانەکان دژ بە حکومەت لە دیسەمبەری ڕابردوو. زۆرێک لە خۆپیشاندەران لەو کاتەدا دەیانگووت کە پیاویان بینیوە بە ڕووسی قسەیان کردووە لەناو سەیارەی سەربازیدا بوون لە شەقامەکانی خەرتوم.

سەفەقەی سەربازی

ڕۆژنامەی گاردیان ئاماژەی بەهەمان سەرچاوە و بەڵگە کردووە کە تێیدا هەوڵی ڕوسیای پێوە دیارە بە سەرپەرشتی یەفغینی بریغوزین بۆ فراوانکردنەوەی ڕۆڵی مۆسکۆ لە ئەفەریقا.

ڕۆژنامەکە دەڵێ بەڵگەکەکان نەخشەی ڕوسیا  بۆ فراوانکردنەوەی ڕۆڵی ڕوسیا لە لانی کەمی ١٣ وڵات لە سەرتاسەری ئەفەریقا دەخەنە ڕوو، لەڕێگەی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ناوخۆ، و واژۆکردنی سەفەقاتی سەربازی و ئامادەکردنی نەوەیەکی تازە لە (سەرۆک) و (بەکرێگیراو) ی نهێنی.

بەڵگەکان قەبارەی ئەو کارانەی ئەم دواییانەی کە پەیوەندی بە بریغوزینەوە هەیە لە ئەفەریقا دەخاتە ڕوو، وەک دروستکردنی زۆرێک لە کۆمپانیا بازرگانیەکان لە وڵاتانی ئەفەریقای وەک لیبیا و سودان.

خەلیفە حەفتەر کە یەکێکە لە سەرۆکە سەربازیەکانی لیبیا چۆتە مۆسکۆ و چاوی بە وەزیری بەرگری(سیرجی شویغو) کەوتووە. هەروەها بەڵگەکان سەبارەت بەمیسر باس لە (هاوپەیمانی تەقلیدی) دەکەن بەپێی قسەکانی بریغوزین.

 

سەرچاوە/ فاینانشاڵ تایمز

Leave A Reply

Your email address will not be published.