قوربانیانی توندوتیژی و ناموسپەرستی…

0

قوربانیانی توندوتیژی و ناموسپەرستی…

بەرواری ٢٦/٥ ژنێک بەناوی” م، ح” لەماڵەکەی خۆیاندا لەرێگای گڕ دانە جەستەی خۆی هەوڵی کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆی داوە… بەهۆی زۆری سوتاویەکەیەوە باری تەندروستی ناجیگیرە… دەوترێت لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە… گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، لە گەڕەکی ئاشتی قەڵادزێ ژنێکی بەساڵاچوو خۆی سوتاند.

بەرواری ٢٥/٥/ ژنێک بەناوی”س،ع” لەگەرەکی ڕاپەرێنی شاری قەڵادزێ کە لە ٨٠% جەستەی سوتاوە، گەیەندراوەتە خەستەخانەی شارەکە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانە خەستەخانەی سلێمانی کراوە… دەوترێت پەڕاو بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و هاوسەکەی دەستبەسەر کراوە.

بەرواری ٢٤/٥ کچیک بەناوی”ب.م” دانیشتوی گوندی گرتکی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر بەسوتاویەکی زۆرەوە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی زۆری سوتاوەیەکەیەوە گیان لەدەست دەدات… دەوترێت بەهۆی تەقینی بتڵی غازەوە!!! سوتاوە و پەڕاویش!! بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.