سەندیکاکان ئاڵا بۆ فرەیی و یەکسانی و شکۆی کرێکار لەسەر کار بەرز دەکەنەوە!

0

سەندیکاکان ئاڵا بۆ فرەیی و یەکسانی و شکۆی کرێکار لەسەر کار بەرز دەکەنەوە!

ئامادەکردنی شوان عەزیز

لە ڕۆژی جیهانی هۆمۆفۆبیا و تڕانسفۆبیا و بایفۆبیادا، ڕێکخراوە پیشەییەکان دڵنیایی دەدەنەوە کە هەماهەنگی و هاوکاری لەنێوانیاندا هەبێت لە ڕووی ڕێز لە فرەیی گرتنەوە. دووپاتی دەکەنەوە کە نابێت هیچ جیاکاری و تایبەتمەندیەک بوونی هەبێت لەسەر کار لەبەرامبەر کرێکاراندا. کرێکاران دەبێت وەک کرێکار سەیریان بکرێت.

رێکخراوی پیشەیی جیهانی ئاهەنگ دەگێڕێت بەبۆنەی ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی کە بە خۆیەوە بینیویەتی لە بواری یەکسانی و کشتگیری و فرەییەوە لە ناوەندەکانی کارو هەروەها لەنێو کۆمەڵگەکەماندا.

هەر لە خوارووی ئەفریقاوە تا دەگاتە نۆرویج و ئۆرۆغوای و بەرەو فلیپین، هەروەها لە شوێنی کارەوە تا دەگاتە ئاستی نێونەتەوەیی، ئێڵ جی بی تی یەکان و سەندیکاکانیان دەستیان کردووە بە بەرزکردنەوەی ئاڵا، و وایان کردووە کە مانایەکی قووڵ بگەێنێت. ئەوانە بوون بە بەشێکی فراوانتر لە خەبات بۆ یەکسانیەک کە بەرەو سەرکەوتنێکی مێژووی بەرێت.

بۆ نموونە هەر لەم دواییانەدا ئەنگۆلا یاسایەکی پوچەڵ کردەوە کە هاوڕەگەزبازی بە تاوان ئەژمارد. هەروەها دەوڵەتی کۆستاریکا یاسایەکی دەرکرد کە دەڵێت ئیتر بەتاوان دانانی هاوڕەگەزبازی کارێکی نادەستوورییە و لەهەمانکاتیشدا جیاکاریە. هەروەها لەوڵاتانی ئوستڕالیا و نەمسا، کۆڵۆمبیا، فینلاند، و ئەڵمانیاش یاسای یەکسانی مارەییان قەبوڵ کرد کە ئەمەش لە بەرژەوەندی کۆمەڵگەدایە.

لەوبارەوە شاران بوڕۆ کە سکرتێری ڕێکخراوی پیشەیی جیهانیە دەڵێت “نابێت کەس بێبەش بێت لەکارکردن و قاوبدرێت یان گێچەڵی پێبکرێت یان هەڕەشەی جۆراوجۆری لێبکرێت و هەست بە نا ئەمینی بکات لەسەر کارو کاتی کارکردن بە هۆی باری جێندەری و پێناسی جنسیەوە.”

جێگەی باسە کە ئەندامەکانی ئێڵ جی بی تی بوون کە وایان کرد دەوڵەتی بەریتانیا پیشەسازی هێڵی ئاسنی ئەو وڵاتە بکاتە شوێن و ناوەندێکی ئەمین بۆ هاوڕەگەزبازەکان. ئێستا ئەوان بە ئەمینی و دڵنیایەوە دەتوانن درێژە بەکاریان لەو ناوەندەدا بدەن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.