هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

0

هەواڵی ناڕەزایەتییە کرێکاریی و جەماوەرییەکان

ئامادەکردنی شوان عەزیز و ئاراس ڕەشید

 کرێکارانی سودان و جەزائیر لە جەرگەی شۆڕشەکان…

لە هەردوو وڵاتی سودان و جەزائیر، مانگرتن و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان لەلایەن کرێکارانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت. بە هەزاران کرێکار کۆدەبنەوە بۆ پشتیوان لە بزووتنەوە جەماوەریەکانی لەپێناو گۆڕان و دیموکراسی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی، و داوای مافی ئازادی و ڕێکخراوبوون و نەقابەکان دەکەن. هاوپشتی جیهانی لەلایەن نەقابە و یەکێتیە کرێکاریەکانی جیهان پێویستیەکی حەیاتیە و ڕۆڵی زۆر دەگێڕن لە فشار خستنە سەر حکومەتەکانیان بۆ پشتیوانی نەکردن لە ڕژێمە سەربازیەکان لەم وڵاتانە.

سەرەڕای هەڕەشەکانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەربازی کاتی لە سودان، و هەوڵەکانی هێرشی چەکدارە ملیشیاکانی هێزی پشتیوانی خێرا بۆسەر خۆپیشاندەران، مانگرتن و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان بەردەوامن لەسەر داوای بزووتنەوەی ئازادی و گۆڕان لە سودان. کۆمەڵەی پیشەوەران کۆکن لەسەر شەقام مانەوە تا ڕادەستکردنی دەسەڵات لە جەڕالەکانی بەشیر بۆ رژێمێکی مەدەنی. رۆژی ٢ی ئایار لە خەرتوم بانگەوازێکی گەورە کرا بۆ سازدانی ٦ ڕێپێوان و بەیەکگەیشتنیان لە ڕووباری نیلی سپی، هەموویان بەرەو شوێنی مانگرتن بەڕێکەوتن کەلە مانگی نیسانەوە دەستی پێکردوە لەبەردەم سەرکردایەتی سوپا، ژمارەیان بە ١٠هەزارکەس مەزەندە دەکرێت.

SPA  کە هاوپەیمانیەکە لە نەقابە سەربەخۆکان، و نوێنەرایەتی کرێکارانی کەرتی گشتی دەکەن کە مامۆستایان و پزیشکان مامۆستایانی زانکۆ و ڕۆژنامەنووس و پارێزەران و کۆمەڵەی پیشەوەرانیش لەخۆ دەگرێت. ئەوهێزە ڕابەرایەتی لابردن و لەسەرکارلابردنی عمر بەشیری کرد لە ١١ی نیسان، ٢٠١٩.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ، ژمارەیەکی زۆر لە کۆمەڵەی و گروپی کرێکاری پشتیوانی خۆیان بۆ هاوپەیمانی SPA و ڕاپەڕینی جەماوەری ڕاگەیاند. پزیشکان و خوێندکاران کە ڕاستی داینەمۆی ڕابەری ئەو بزووتنەوەیەن، خەریکی سازدانی ڕێپێوانی گەورەن و مانگرتنەکەیان درێژە پێدەدەن. هەروەها ڕۆژنامەنووسان و کرێکارانی زانکۆی الجزیرە بەشداریان تێداکرد. هەروەها کرێکارانی کۆمپانیای سوداتڵ، کە کۆمپانیایەکی حکومیە، خۆپیشاندانێکی تایبەت بەخۆیان ئەنجامدا. لەکاتێکدا ئەندازیاران و تەکنیکاران و کرێکاران لەهەمان کاتدا  لەگەڵیان هاتنە سەر شەقام. هەروەها کرێکارانی شارەوانی لە دەرەوەی پاڵاوتەی شەکر لە کەنانە دەستیان دایە مانگرتن، لەهەمان کاتدا کرێکارانی بەندەرەکان لەسەر کار هاتنە دەرەوە.

بەهەمان شێوە لە جەزائیر ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانە جەماوەریەکان لە سەرتاسەری جەزائیر بەردەوامە و داوای دەست لەکارکێشانەوەی ئەو (باندە)ی کەتاوەکو ئێستا لەدەسەڵات ماون، ئەوە سەرەڕای دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک بوتفلیقە لە ٢ی نیسانی ئەم ساڵ، هەروەها سەرۆکی کاتی بن ساڵح.

رۆژی ١٤ی ئایار، لەپایتەختی سودان خەرتوم، ٦کەس کوژراون لە ناویاندا ئەفسەرێکی سوپا هەیە لەگەڵ پتر لە ٢٠٠ بریندار، دوای ئەوەی هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردە سەر شوێنی مانگرتنی جەماوەری لەبەردەم بارەگای سەرکردایەتی گشتی سوپا. بەپێی وتەکانی ئەنجومەنی سەربازی لە سودان ئەفسەرێک کوژراوە و دەیان کەس لە مانگرتوان بریندار بوون. بەپێی بەیانێکی ئەنجومەنی سەربازی دەریکردوە و تێیدا ئاماژەی بەدەستی گێرەشێوێن درێژکردوە بۆ لەناوبردنی ئەو گفتوگۆ و ئەنجامانەی کەهەردوولا گەیشتوونەتێ. بەپێی ئەوقسانە” کۆمەڵێکی چونەتە ناوچەی مانگرتنەکەو هەندێک شوێنی دیکە بۆ نانەوەی ئاژاوە، دەستیانکردوە بە تەقەکردن، ئەوەش بۆتە هۆی پەشێوی نانەوە لە نێوان هێزە ئەمنیەکان کە بۆپاراستنی ئاسایش لەوێ بوون لەگەڵ جەماوەری مانگرتوو.

کۆمەڵگەی خۆیان قبوڵیان ناکەنەوە… چارەنووسی نادیاری منداڵانی ( داعشەکان و ئێزیدیەکان)!!

نزیکەی ٢٠٠ منداڵ لە هەلومەرجێکی ئینسانی قورسدان، باوکیان کە ئەندامی ڕێکخستنەکانی داعشی تیرۆریستن و لاقەی ئەو ژنانەیان کردووە کە ئێزیدی بوون لەژێر پەیڕەوەی ئیسلامی بەناوی سەبایا یاخود کەنیزەک و ئەو منداڵانەیان لێکەوتۆتەوە. ئەمانە کەوتونەتە نێوان؛ کەلتوری کۆمەڵگەی ئێزیدی و یاساکانی دەوڵەتی عێراقی و ناڕۆشنیەکەش تادێ زیاد دەکات!!

ئەو منداڵە ئێزیدیانە داهاتوویەکی نادیار چاوەڕوانیان دەکات کە ڕێگەی لاقەکردن یان زەواجی بەزۆری چەکدارانی داعشەوە تەعەدایان لێکراوە. ئەنجومەنی ڕوحانی ئێزیدی باڵا لە عێراق ڕۆشنی کردەوە کە ئەودایک و منداڵە ئێزیدیانەی ڕزگاریان بووە لە دەستی داعش، دەبێ لە دایک و باوکێکی ئێزیدی لە دایک بووبن! زوربەیان لە کاتی داگیرکردنی داعش بۆ شەنگار ڕفێندرابوون. ئەنجومەنەکەی ئێزیدیان ئەو منداڵانەی کە باوکیان دەگەڕێتەوە بۆ چەکدارانی داعش قبوڵ ناکرێن! ئەم بڕیارەی ئەنجومەن قسەی زۆری دروستکردوە لەبەرامبەر ئەو بڕیارەی پێشوویان بە ڕاگەیاندنی”قبووڵکردنی هەموو ڕزگاربوون” لەدەستی چەکدارانی داعش. ئێزیدیەکان جەخت لەوە دەکەنەوە کە یەکێتی کۆمەڵایەتی بپارێزن، و ڕێوڕەسمی ئایینیان قەدەغەی کردوە لە هاوسەرگیری لەدەرەوەی کۆمەڵگەی ئێزیدی، بۆیە لەئەنجامدا دان بەو منداڵانە دانانێن کە یەکێک لە دایک و باوکی ئێزیدی نەبێت. پەرلەمانی عێراق خەریکی هەموارکردنی پرۆژە یاسایەکە بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووانی ئێزیدی. پرۆژەکە قەرەبووی ماددی سەرپەرشتی تەندروستی و چاودێری دەروونی دەگرێتەوە. بەڵام هیچ وەڵامێکی نەبووە بۆ دروستبوونی ئەو کێشەیەی ئەو منداڵانەی بەوجۆرە لە دایکبوون. بەجۆرێک پرۆژەکە بەپێی ماددەی شەشەم پشت بە یاسایەکانی پێشوو دەبەستێ.

دەسەڵاتدارانی ئایینی سوننی لە بەغدا، جەخت لەوەدەکەنەوە کە ئەو منداڵانە بە موسوڵمان تۆماربکرێن، چونکە باوکیان کە لاقەی ئەو ژنانەیان کردووە موسوڵمانن، بەپێی یاساکانی عێراقی. بەپێی یاسای باری کەسێتی عێراقی باوک ئایین دەبەخشێتە منداڵەکەی، بەبێ گەڕانەوە بۆ ئایینی دایک. یان منداڵەکە ئەگەر ڕەچەڵەکی دیاریش نەبێت، دەوڵەت بە موسوڵمانی دادەنێت، هەرچەند دایکی ئایینێکی تریشی هەبێت!

Leave A Reply

Your email address will not be published.