مانیفیستی نان و گوڵە سوورەکانمافی ئێمە بۆ نان و گوڵە سورەکان: ناپارێنەوە داخوازیمان هەیە

0

مانیفیستی نان و گوڵە سوورەکان

مافی ئێمە بۆ نان و گوڵە سورەکان: ناپارێنەوە داخوازیمان هەیە

وەرگێڕان: هەتاو عەبدولاهی و ڕامیار رەزایی

بەشی چوارەم

ئێمە نان و گوڵە سوورەکان گروپێکی نێونەتەوەیی لە ژنانی ئارژانتین، بەرازیل، شیلی، ئاڵمان، فەرانسە، مکسیک، اوروگوای، ڤەنزەویلا، ویلایەتە یەکگرتووەکان و اسپانیان، ئێمە ئەندامانی فراکسیونی ترۆتسکی نێونەتەوەی چوارەمین. هاوتەریب لەگەڵ ژنانی چینی کرێکار، ژنانی خوێندەوار و خوێندکاری سەربەخۆ، ستراتێژی  سوسیالیستی ئامریکایی لوییزە کنلاند دەخەینە بەرچاو کە لە ساڵی ١٩١٤ی زایینی وتبووی: هەر تاکێک سوسیالیست بێ و فمینیست نەبێ داهاتووو لەبەرچاو ناگرێ و سەرناکەوێ، بەڵام تاکێک کە فێمێنیستە و سوسیالیست نییە هیچ ستراتیژییەکی نییە. بەو مانایە کە بڕوامان بەوە هەیە تەنیا شۆڕشی کۆمەڵایەتی دەتوانێ نیزامی چەوساندنەوە لەناوبەرێ و کۆتایی پێبێنێ و بنەما و ئەسڵی بەرابەری ژن و پیاو و رزگاریی لە قیومیەت و سەرپەرشتی پێکبێنێ. لێرەدا خاڵە میحوەریەکانی بەرنامەی سیاسیمان دەناسێنین.

نە یەک وشە کەمتر

ئێمە ژنانی نان و گوڵە سوورەکان لە ڕیزی یەکەمی خەبات بۆ ئازادیە دیمۆکراتیکەکان و مافی ژنان جێگامان هەیە. هەروەها  دژی قەزاوەتی پێشوەختی هەڵاواردن ئامێزی ناو چینی کرێکار کە لەلایەن چینی دەسەڵاتدار چ لە رێگای نیهادە بۆرژوازیەکان و چ لەلایەن نوێنەرانی سەفی کرێکار لە بروکراسی سەندیکایی جێگیر بوون خەبات دەکەین. بە پێچەوانەی باقی بزوتنەوە چەپەکان لەسەر ئەو بڕوایە نین کە خەبات بۆ مافەکامان دەبێ بۆ دوای شۆڕش و بە دەسەڵات گەیشتن بگەرێتەوە، بەو جۆرەی کە ستالینیسم و هەموو بزوتنەوە پوپولیستیەکان بروایان پێی هەیە. بڕوامان بەوە هەیە ئەرکی سەرەکی سەرشانمان ئەوەیە بۆ خەبات بۆ گەیشتن بە نیزامێک بێ زوڵم و چەوساندەوە، خەباتی ژنان بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیان و مافی دیمۆکراتیکی بنەمایی بەرەو پێش بەرین. ئەمە بەشێک لە کردەوەی سیاسی ڕۆژانەی ئێمەیە. لە وڵاتانێکی وەکو ئارژەنتین شوێنێک کە ئێمە لەگەڵ  ئەحزابی تروتسکی بەشێک لە بەرەی چەپ و کرێکاری پێکدێنین و لە کۆنگرەی نێونەتەوەیی و پارلەمانی ئیالەتی خاوەنی کورسین، هاورێکانمان بەوە بەناوبانگن کە لە کورسی  و جێگە و پێگەی خۆیان وەکو و تریبوونێک و شوێنێک لە ڕاستای خەباتی ژنان بۆ گەیشتن بە مافەکانیان کەڵک وەردەگرن.

هەروەها لەگەڵ هەڵوێستی بزوتنەوە پۆپۆلیستیەکان کە لەسەر ئەو بروایەن: ڕێکخستنی سەربەخۆی ژنان لە ڕاستای خەبات بۆ گەیشتن بە مافەکانیان هەڕەشەیە بۆسەر یەکڕیزی چینی کرێکار خاڵێکی هاوبەشمان نییە. بەڵکو لەسەر ئەو بڕوایەین کە چینی کرێکار کاتێک لاواز دەبێ کە ژنێک لەلایەن پیاوانی هاوچینی سوکایەتیی پێ بکرێ هەروەها بکەوێتە بەر هەڵاواردنی رەگەزی  و دەستدرێژی بکرێتە سەر، بەڵام ئەگەر بێت و ژنانی کرێکار خۆیان خەبات بۆ بەدیهاتنی مافەکانیان، وە ئەستۆ بگرن هەموو چینی کرێکار لە خەبات و بەرگری دژ بە چەوسێنەران بەهێزتر دەبن، نەک خەباتی ئێمە بە دژی هەڵاواردنی ڕەگەزی، بەڵکو چینی حاکم و دەسەڵاتدار بە بەهێزکردنی دژەژنی، چەوساندنەوەی ڕەگەزی، دژە هاو رەگەزی، دژە پەنابەری، ڕەگەزپەرەستی و ناسیۆنالیسم دەبێتە هۆی لەت لەت بوون و ئینشعابی چەوساوەکان. چەمکی توندوتیژی بەدژی ژنان بە تایبەت ژنانی کەم تەمەن و کچان زۆر بەربڵاو ، توندوتیژی رەوانی، جەستەیی و جنسی، توندوتیژی لە شوێنی کار و کوشتنی ژنان و کچان لە زۆربەی وڵاتان یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی مردنی ژنانی کەم تەمەنە. بەرپرسی زۆربەی ئەو تاوانانە پیاوانی بنەماڵە قوربانیانن. ئەوان دوایین قوربانیانی کوشتن و بڕینی کۆت و بەندێکی دێرینی توندوتیژین کە  بنچینەی دەگەرێتەوە بۆ پیاوسالاری و لەلایەن دەوڵەتانی سەرمایەداری دامەزراوەکانی ڕژێمە دەسەڵاتدارەکان بەرهەم دەهێنرێت و مەشروعیەتی پێ دەدرێ.

بۆیە هاوار دەکەین: کۆتایی بە توندوتیژی بەدژی ژنان بێنن. بێ یەک وشە کەمتر. ئێمە دەمانەوێ بژین. داخوازیی ئێمە لە دەوڵەتەکان ئەوەیە هەموو هەوڵە گرینگەکان بۆ کەمکردنەوەی کاردانەوەی توندوتیژی جنسی و ڕاوەستانی کوشتنی ژنان و کچان لە دەستوری کاردا بنرێ. هەوڵ گەلێکی وەکو شوێنی نیشتەجێ بوون و حەوانەوە  بۆ قوربانیان، مافی دانی حەقدەستی تەواو لەکاتی غەیبەت لەسەر کار، حەقدەستی بێکاری بە ئەندازەی تێچووی بنەماڵەیەک و دەستڕاگەیشتن بە وامی بێ سود و بەهرە بۆ کڕینی ماڵ.

ئێمە دەڵێین کاتێک یەکێک لە ئێمە بکەوێتە بەر هێرش هەزاران کەس رێک دەخەین و سازمان دەدەین. بۆیە کومیتەکانی ژنان لە شوێنی کار، زانکۆ و گەرەکە ئاوەدانەکان رێکدەخەین. وەرن بەیەکەوە ڕیکخستنی بزوتنەوەی شٶڕشگێڕی ژنان کە سەر بە هیچ دەوڵەتێکی سیاسی ڕژێمی سەرمایەداری نەبێ، بەڵکوو بە شێوەی سەربەخۆ خەبات بکات، بەرەو پێش بەرین. ئەمە تەنیا ڕێگایەکە کە بۆ ئێمە ماوەتەوە تا لەگەڵ توندوتیژی جنسی بەرەوروو بینەوەو و بیوەستێنین.

لە زۆرێک لە وڵاتان ئێمە ژنان ئیزنی بڕیاردان بۆ دایک بوونی خۆمان نییە. قەدەغەکردنی لە باربردنی مناڵ دەبێتە هۆی لە باربردنی نایاسایی و ناتەندروست. هەنووکە لەباربردنی بە نهێنی و نایاسایی بۆتە هۆی گیان لە دەستدانی زۆربەی ژنان، ئەو کەسانەش کە شانسی ئەوەیان هەیە لەو بارودۆخە مەترسیدارە نەجاتیان بێ و گیانیان لە دەست نەدەن زۆربەیان لە زەربەی قەرەبوونەکراوی تەندروستی جەستەییان دەناڵێنن. لە بارودۆخێکدا کە هێشتاکەش مافێک بۆ لە باربردنی ئازادانە و یاسایی و خۆرایی، کە لەژێر چاوەدێری تەندروستی و لەلایەن کادری پزشکی تایبەت ئەنجام بدرێمان نییە. دەستراگەیشتن بە کەرەسەی پێشگیری لە مناڵ بوون و دوو گیانی هەروا بەرتەسکە. ئەوە لە حالێک دایە مناڵانی ئێمە وەک مزاحیمی ساحبکارەکانمان   بە ئەژمار دێن. ساحێب کارانێک کە لە کارخانە و ئیدارەکان باخچەی مناڵان ناخەنە بەردەستی ئێمە و لەدانی تێچووی چاوەدێری لە مناڵ خۆ دەبوێرن و یان ئەوەی کە ژنانی دوو گیان لە سەر کار دەردەکەن. لە هەمان کاتدا پرسێک بۆ ئێمە روون و ئاشکرایە، بنەماڵە، دەولەت، کەنیسە و سیستمی پەروەردە بە ئێمە دەڵێن ئەگەر نەبین بە دایک لە ڕاستیدا وەک ژن حیسابمان بۆ ناکرێ و ژن بوون لە دایکێتی دا پێناسە دەکەنەوە.

بۆیە داخوازیی ئێمە ئەوەیە لە کارخانە و ئیدارەکان باخچەی مناڵانی خۆرایی شەوانە رۆژی بوونی هەبێ کە تێچووەکەی خاوەنکاران بیدەن. دەمانەوێ ئەو ژنە کرێکارانەی کە دووگیان یان دایکن حەقدەستی تەواویان هەبێ. خەبات دەکەین تا دەستڕاگەیشتنمان بە پەروەردەی جنسی بۆ بڕیاردان سەبارەت بە منداڵ بوون، دەستڕاگەیشتنی خۆرایی بە کەرەسەی پێشگیری و نەهێشتنی دووگیانی، بڕیاردان سەبارەت بە لەباربردنی منداڵ و هەروەها لەباربردنی یاسایی، تەندروست و خۆڕایی هەبێ تا بەو هۆکارە گیانمان لە دەست نەدەین. ئێمە خوازیاری جیایی بە تەواوەتی دەوڵەت لە کەنیسەکانین.

گیانی ژنانی رەش پیست گرینگی هەیە

لە شێوەی بەرهەمی سەرمایەداری، لەگەڵ چەوساندنەوە و سەرکوت بە هۆکاری رەگەز و رەنگ و نەژاد کێشەیەکی بنیاتییە. ئەم پرسە بە تایبەت لە وڵات گەلێکی وەکوو بەرزیل، ویلایەتە یەکگرتووەکان، هاییتی و تەواوی قارەی ئافریقا، کە مێژوویان دەگەرێتەوە بۆ کۆیلەداریی رەشپێستەکان و بازرگانی کۆیلە بوونی هەیە. رەگەزپەرەستی بەرهەمی خودی سەرمایەداریە، بەلام یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی مێژووی ئەم وڵاتانە، خەباتی رەشپێستەکان بۆ رزگاریە، لە دەسپێکی کیلۆمبۆ لە قارەی ئامریکاوە بگرە تا شەرە سەربەخۆکان لە ئافریقا کە ستالینیسم خیانەتی پێکرد. رەگەزپەرەستی لە ژیانی رۆژانەی ژنانی رەش پێست بوونی هەیە. زیاتر لە هەموان ژنانی رەش پێست و پەنابەر لەو شتانەی کە بە سەرمان دا سەپاوە، ئەو پرسانەی کە خەباتیان لە دژی دەکەین و لە ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵیان خوازیاری مافی زۆرترین،  ئازار دەکێشن. رێژەی ئەو ژنانەی کە دەکوژرێن یان بە هۆی لە باربردنی نایاسایی گیانیان لە دەست دەدەن زۆر لەئاستیكی بەرزدایە. ئەم ژنانە بە خراپترینی ئیشەکان سەرقاڵن، بە تایبەت لە بارودۆخی ناپایەداریی کاریی، ئیشی کاتی و حەقدەستیی کەم زەبری کاریگەریان لێ دەدرێ.

فێمینیستێک داخوازیی  سۆسیالیستی و شۆڕشگێرانەی هەبێ، دەبێ سەرنجی تایبەتی بدات بەو کەسانەی زیاتر چەوساونەتەوە و زۆرتر سەرکوت کراون. دەبێ نیشانی بدات تەنیا کاتێک خەباتی ژنانی رەش پێست دەستڕاگەیشتنی بە رێگەچارەیەکی شۆڕشگێرانە دەبێ، کە خەباتی شٶڕشگێڕانە بە مەبەستی لەناو چوونی نیزامی سەرمایەدارییەوە لکا بێ. چونکە ئەوە نیزامی سەرمایەدارییە کە تا بە هەنوکەش لەمانەوەی کۆیلەکردنی رەشپێستەکان قازانج دەبات. هەر بەو هۆکارەیە ئێمە لەسەر ئەو بڕوایەن بزوتنەوەیەکی بە هێزی سەرتاسەری لە هەموو  جیهان بنیات بنێین تا پارێزەری گیان و ژیانی رەشپێستەکان بێ، بزوتنەوەیەک کە ئێمە ژنانی نان و گووڵەسوورەکان بە تایبەت لە ولاتی بەرازیل بە ستراتێژی  شۆڕشگێرانە تێیدا بەشدار دەبین. ئەم خەباتە کە بۆ ئێمە گرینگیەکی تایبەتی هەیە دەبێ لەلایەن هەموو چینی کرێکار قبوڵ بکرێ و بە فەرمی بناسرێ.

هەر بەو هۆکارە خوازیاریی چوونە دەرەوەی هەرچی زوتری هێزەکانی بە رواڵەت ئاشتیخواز لە وڵاتی هاییتین، سەرەرای ئەوە هەر جۆرە دەست تێیوەردانێکی ئیمپریالیستیی لەهەر وڵاتێک رەتدەکەینەوە. خوازیاری حەقدەستیی وەک یەک بۆ ژنان و پیاوان، رەشپێستەکان و سپی پێستەکان، کۆتاییهێنان بە کوشتنی ژنانی رەش پێست، کۆتاییهێنان بە بارودۆخی کاری ناجێگیر وتێکەڵکردنەوەی دووبارە، دامەزراندنی کرێکارانی برون سپاری بەبێ بژاردەکردن وتاقی کردنەوە ئەو کرێکارانەین کە کاریی کاتیان پێ دەسپێردرێ.

پەیوەست دەبین بە خەباتی ژنانێکی رەش پێستی وەکوو تابمن، رزاپارک، لوییزا ماهین، داندارا و هتد…..

ئەو ژنە شۆڕشگێڕانە میراتێکیان لە پاش خۆیان بۆ ئێمە جێ هێشتووە کە دەتوانین  بۆ خزمەت بە شۆڕشی سۆسیالیستی کەڵکی لێ وەرگرین و درێژەی پێ بدەین. شۆڕشگێڕی مەزن لیو تروتسکی لە شوێنێک وتبووی ئەو کەسانەی زۆرتر لە پەیوندیی کۆن ئازار دەکیشن، بە مەبەستی خەبات بۆ پەیوەندی و ئەمری نوێی هێزێکی زۆرتریان هەیە. لەم رستەدا باس لە  هێزی شۆڕشگێڕی ژنانی رەش پێست کراوە، هێزیك لە رابردوودا خۆیان نیشانداو لە پرۆسەی خەباتی چینایەتی داهاتووش خۆیان نیشان دەدەن.

درێژەی هەیە

Leave A Reply

Your email address will not be published.