قوربانیانی توندوتیژی و نامووسپەرستی

0

قوربانیانی توندوتیژی و نامووسپەرستی

* بەرواری ١٣ ئەم مانگە لە گوندی حاجی وسوی سەر بە ناحیەی دێگەڵە، ژنێک دوای کێشە لەگەڵ مێردەکەی و ئاڵۆزی نێوانیان، لەرێگای خۆسوتاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا…

* بەپێی هەواڵی پێگەی ڕێکخراوی مافی مرڤی” هەنگاو” بەرواری 1/4/2019، ئافرەتێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی (شلێر قادری)، خۆی ھەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.

ڕێکخراوەکە ئاشکرای کردووە، کە ئەو ئافرەتە بەھۆی کێشە لەگەڵ ھاوسەر و بنەماڵەی ھاوسەرەکەی، خۆی ھەڵواسیوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لانیکەم 20 ئافرەت لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان خۆیان ھەڵواسیوە.

*  بەرواری ٣/٤/٢٠١٩ لە سنووری شارۆچكەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، تەرمی ئافرەتێكی تەمەن ٢٥ ساڵان دۆزراوەتەوە… تا ئێستا هۆکاری مرنەکەی دیاری نەکراوە، بەڵام فڕیدانی لە رێگایەک نیشانەیە بۆ گیان لێ سەندنەوەی بەئەنقەست و توندوتیژی…

* بەرواری 6ـ4ـ2019 لە شاری کۆیە و لە گەرەکی زانست ژنێکی تەمەن سەرو ٣٠ ساڵ بەناوی”ڕ،ن” خۆی سووتاندووە کەبەهۆی زۆری سوتاویەکەیەوە لە نەخۆشخانەی هەولێر، گیانی لەدەستداوە، ئەو ژنە چوار مناڵی لەپاش جێماوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.