قوتابخانە شوێنی فیربوونی خوێندن و زانستە، نەک نوێژ و خورافاتی دینی و مەزهەبی…

0

قوتابخانە شوێنی فیربوونی خوێندن و زانستە، نەک نوێژ و خورافاتی دینی و مەزهەبی…

لە ژێر سایەی دەسەڵاتی ڕەش و کۆنەپەرستانەی پارتی و یەکێتیدا، کۆنەپەرستی و خورافاتی ئاینی و مەزهەبی کەشی کۆمەڵگەی لیخن و لیخن کردووە. بەهەزاران مزگەوت و بەدەیان هەزار مەلا و بەدەیان کولیەی شەریعە و چەندی کەناڵی میدیا و راگەیاندنی دینی رۆژانە کۆمەڵگەی کوردستان ژەهراوی دەکەن… ئەم ژەهراو ڕشتن و بڵاوکردنەوەی ڤایرۆسە، نەک هەر لەئاستی گشتیدا، بەڵكو قوتابخانەوخوێندنگەکانی گرتۆتەوە و بەتایبەتیش مناڵان… ئەوەی لەم وێنەی سەرەوەدا دەیبینن، قوتابخانەی شکارتەی تازەیە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین، کە مامۆستای کەللە وشک و کۆنەپەرست، خەریکی وانە دادانی مناڵانە بۆ فێرکردنی نوێژ… ئەم مامۆستایەو کەشی ئەو قوتابخانەیە تەنها گۆشەیەکە لە هەوڵی ئیسلامیەکان و خیڵی کۆنەپەستی کۆمەڵگە، لە ئاستی سیستەمی پەروەردەو فیرکردنی کوردستاندا، بۆ زاڵکردنی کەشی کۆنەپەرستانەی دینی و وەستانەوە بەرووی فیرکردن و خوێندن و دەستراگەیشتنی مناڵان بە راستیە واقعیەکانی ژیانی کۆمەڵگە. ئەم مامۆستا و مەلا و خیڵی داوکەوتوانەی کۆمەڵگە بەو هەموو مزگەوتە، بە هەزاران بانگخوازی ئیسلامی، دەیان هەزار مەلا و کولیەو پەیمانگا و کەناڵ و میدیای ئیسلامی… تیر ناخۆن، بە وەزارەتی کۆنەپەرستی ئەوقاف پڕ نابن، و ئەوەتا لە چەندین قوتابخانەدا مامۆستایانی کۆنەپەرست، بەجیا لەدەرسی دینی کە لە مەنهەجی خوێنداندا، داسەپێنراوە، مامەڵەی قوتابخانەش وەکو مزگەوت دەکەن و میشک و هەست وسۆزی سادەی مناڵان، بە فیرکردنی نوێژ و بڵاوکردنەوەی خورافاتی دینی پڕ دەکەن… ئەم بێرێزییە بە خوێندن و سیستەمی پەروەردە وە بە تایبەتیش بەمناڵان، بەرهەمی دەسەڵاتی تاسەرمۆخ کۆنەپەرستانەی سیاسی و وەزارەتی بە ناو پەروەردەیە… پێویستە بەرەی ئازادیخوازی کۆمەڵگەو مامۆستایان و پەروەردەکارانی پێشکەوتنخواز لەگەڵ کەس و کاری خوێندکاران بەرەیەکی یەکگرتوانەی بەهیز بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەو دیاردەیە دابنێن و دەسەڵاتی سیاسی کۆنەپەرست و وەزارەتی پەروەردە ناچار بکەن سنورێک بۆ ئەم ئیسلامیانەو مەلا بەناو مامۆستایانەی دابنێن، کەلەو رێگایەوە مناڵان لە خویندن و پەروەردە دووردەخەنەوە و کۆمەڵگەش وەک کارخانەیەکی پەروەردەی داعشی تەماشا دەکەن…

Leave A Reply

Your email address will not be published.