مانیفیستی نان و گوڵە سوورەکانمافی مرۆڤ و ناعەداڵەتی زۆرتر میراتێکی تەژی لە پاڕادۆکس

0

مانیفیستی نان و گوڵە سوورەکان
مافی مرۆڤ و ناعەداڵەتی زۆرتر میراتێکی تەژی لە پاڕادۆکس

وەرگێڕان: هەتاو عەبدولاهی و ڕامیار رەزایی

بەشی سێهەم

بە پشت بەستن بە شکستی رادیکاڵکردنی چین و توێژەکان لە دەیەی ٧٠ هەفتای زایینی، ئەم روانگە هاتە ئاراوە کە سەرمایەداری لەناوناچێ و زەفەری پێ نابردرێ. هەروها ئەم ڕوانگە لەگەڵ ئەو بیرۆکە هاوتەریب بوو کە هەر ئاسۆیەکی رادیکاڵ بۆ گۆڕینی بارودۆخی ژیانی هەژار و چەوساوەکان وەک خولیا و خەونێک بێتە بەر چاو. لەوکاتەدا مافی بە دەست هاتوو لە راستیدا وەک سەرکەوتنێک دەهاتە ئەژمار، ئەگەرچی تەنیا لەچەند وڵاتی جیهان و چەندین ناوچەی جوگرافیایدا بەرتەسک دەبۆوە. سەرەرای ئەوە مەترسی لەناوچوونی مافی بە دەست هاتوو لەلایەن سیاسەتی ئابووری لەئارادا بوو کە دەستی بەسەردا بگیرێ، بەڵام ئێمە دەمانەوێ بیسەلمێنین، هۆکاری پشت پەردەی سەرکەوتنەکان ئەوەبوو کەبوو بە ژێربینای شکستە یەک لەدوای یەک وقوڵەکانی ئێمە، ئەم شکستە بە نێئۆلیبرالیسم لەقەڵەم دەدرێ وەک زەرورەتێک بۆ سەرمایەداری. لەو کاتەدا بە گشتی لەناو هەموو کۆمەڵگە بە تایبەت بزوتنەوەی فمێنیستی ئاڵۆگۆڕێک هاتە ئاراوە، بیرۆکەی ئاڵوگوڕی رادیکاڵی کۆمەڵگە لە خەونی کۆمەڵانی خەڵکەوە سڕدرایەوە و لە ئاکامدا خەبات بۆ گەیشتن بە ئازادی پچڕ پچڕ کرایەوە. بەجێگای هەمووی ئەوانە لە بەشێکی زۆر لە بزوتنەوەی فێمێنیستی ستراتێژی پێشکەوتنی کەم کەمی ماف بە ناوبژێوانی چاکسازی لە دێموکراسی سەرمایەدارانە جێگۆڕکی پێکراو سەپا. ئێستاکە ئیتر گۆڕینی سیستم وەک ئامانج یان ئارمانێک بەدیدەکرا. رەخنەی رادیکاڵی سەرمایەداری بۆ هەوڵ بۆ زیادبوونی مافی هاوڵاتی بوون گۆڕانی بەسەر داهات. لەحاڵێکدا دیموکراسی گەندەڵی بورژوایی شتێکی زۆرتری بۆ باشتربوونی بارودۆخی و هێورکردنەوەی زوڵم و ناعەداڵەتی بە دژی چین و توێژەکانی خەڵک پێ نەبوو. بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان لەهەر بارودۆخێکی زەمەنی بەهەر بیانوویەک کە بۆیان دەلوا درێژەیان بە رەخنەگرتن لە نۆڕمی کلتوری و کۆمەلایەتی و ئەخلاقی کە شیرازەی کۆمەڵگەی لەسەر دامەزرابوو درێژە پێدەدا، نۆڕمێک کە بە پەیوەندیی بەرهەمی سەرمایەداری لەسەر پێیە، بەڵام رەخنەکان هەموو کات خودی نۆڕمی ئابووریان نەپێکاوە کە لە سەربنەمای چەوساندنەوەی هیزی کاری ئینسانی ڕۆنراوە و بۆیە لە ئاکامدا نۆڕمێکی کۆمەڵایەتی کە پارێزەری نۆرمی کلتووریی کۆمەلایەتیە، بێ ئەوەی کە بچێتە ژێر پرسیار و لێپێچینەوەی لێبکرێ وەک خۆی دەمێنێتەوە.
ئەم بارودۆخە بوو بەهۆی ئەوەی کە بزوتنەوە گەلی هژمۆنیکی فێمێنیستیی لەچەند دەیەی دەسەلاتی نێئۆلیبرالیسم بۆ خەبات بۆ بە فەرمی ناسینی مافی ژنان لە چوارچێوەی دەوڵەتە دیمۆکراتیکەکان پاشەکشێ بکەن. ئەم دەوڵەتە نەک بێلایەن نییە، بەڵکو سەرمایەدارانەیە. ئەم دەوڵەتە زامنی چەوساندنەوەی توندوتیژ ئامێزی کاری حەقدەستی بە میلیون مرۆڤ لەلایەن کەمایەتیەکی کرمۆڵ لە چینی حاکمە. پایەکانی دەوڵەتی بورژوازیی بۆ پاراستنی خاوەندارێتی تایبەت بە پشتبەستن بە بەرێوەبەردنی گروپە تایبەتەکان بۆ توندوتیژی بە دژی چەوساوەکان ڕۆنراوە. ئەو کات لەوەها دەوڵەتێک چاوەروان دەکرێ ناعەدالەتی بەدژی ژنان بە فەرمی بناسێ و تاوانباران سزا بدات!
هەرچەند لە بارودۆخی هەنووکەییدا دەستدرێژی جنسی لە ژیانی هاوبەش وەک توندوتیژی بە ئەژماردێ و هاوسەر مافی ئەو کارەی نییە، ئەگەرچی چەوساندنەوەی جنسی وەک توندوتیژی بە ئەژمار دێ نەک دابونەریتی کلتوری، ئەگەرچی ئازاری جنسی ل سەر شەقامەکان وەک توندوتیژی بە ئەژماردێ نەک پرسێکی بچووک و بێ مەترسی، بەڵام بە شێوەی پارادۆکسێک ئێمە بە پشتبەستن بە بەفەرمی ناسینی ئەم جۆرانەی توندوتیژی دژی ژنان کە لایەن دەسەڵاتی سیستمی قەزایی، دروست بە پیچەوانەی داخوازیەکانمان بە دەستهێنا. لە راستییدا بۆ ئاشکراکردن و لە قاودانی ئازارێک کە بە هۆی سیستمی پیاومەزنی بەسەر ئێمەدا سەپاوە بەرەوپێش چوونێک بە دەستهاتووە، هەروەها بۆ بە دەستهێنانی ئەو مافانەی زەمانەتی بەرێوەبردنیان هەیەو پیشتر بوونیان نەبووە خەباتگەلێک کراوە، هاوکات بەڵام توندوتیژی پیاوسالارانە بۆ کێشەیەکی تاکەکەسی گوازراوەتەوە کە بەدواداچوونی قەزایی و سزا دەیگرێتەوە. بە درێژایی مێژوو و بە دەیان ساڵ بۆ ئەوە خەباتمان کرد پرسی توندوتیژی بە دژی ژنان وەک پرسێکی رواڵەتی سەیری نەکرێ، ئامانجمان ئەوە بوو لەو رێگایەوە دەرخەری ئەو راستیە بین ساختارەکانی هەڵاواردنی رەگەزیی لەکۆمەڵگەی چینایەتی تەنراوە و پیاومەزنی سیستمێکە کە خۆی خزاندۆتە ناو هەموو کەلێن و قوژبنێکی ژیانی تاکەکەسی مرۆڤەکانەوە. ئاکامی ئەو خەباتەی ئێمە بەو ئاقارەدا چووە کە توندوتیژیی لە ڕادەبەدەری چەند تاکێک لە بەرچاو دەگرن، لە حالێکدا سەرمایەداری پیاو مەزنانە بە دەولەت و هەموو دامەزراوەکانی بە بێ عەیب و کەم و کوڕی دەردەکەوێ، بەبێ بەرپرسیارێتی دێتەبەر چاو و تەنانەت تواناکانی لە سەپاندنی سزاکان زۆرتر بووە. سەرمایەداری پیاومەزنانە لەبەرامبەر ئێمەدا راوەستاوە و دەڵێ :دیموکراسی سەرمایەدارانە لەبەرامبەر یاسادا مافی بەرامبەری داوە بە تۆ. ئێستا کە ئازادی پرسێکی تاکەکەسیە کە تەنیا خۆت لە بەرامبەری دا بەرپرسیاریی. لەو نیوانەدا گروپە راست و کۆنەپارێزەکان فێمێنیزمی خۆیان وەکو جۆریک لە شێوەکانی تاکگەرایی لیبراڵی پەرەپیداوە، ئەگەر پرسەکە پەیوەندی بەچوارچێوەی تاکەکەسیەوە هەبێ لەوانەیە ژنێک خوازیاری مافی ژنێکی ناو ماڵ و پێڕاگەیشتن بە هاوسەر مناڵی بێ یان مافی دەست بەردار بوون لە کاری هەبێ بۆ ئەوەی کە هەموو کاتی بۆ پەروەردەی منالەکانی دابنێ و نمونەگەلی لەو جۆرە.
فێمێنیزمی لیبراڵ ئەو توانایەی نییە هیرشەکانی راستەکان، وەڵام بداتەوە ولە بەرامبەریدا راوەستێ، چوونکە کەوتۆتە داوی تاکگەرایی خۆیەوە. یەکگرتوویی دووبارەی توێژی ژنان لە سەرتاسەری جیهان بە تایبەت تا ڕادەیەکی زۆر لە وەڵامدانەوە بە سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ و باسەکانی پەیوەندیدار بەو پرسە، قەیرانی فێمینیزمی لیبرال لەقاو دەدا. زۆرێک لە فێمێنیستە ئامریکاییەکانی پێشتر نازناوی فێمێنسمی بازرگانیان، لەو فێمێنیستانەدا بوو کە سیاسیەکی وەکوو هێلاری کلینتۆن سەر بە حیزبی دیموکرات پشتیوانیان لێ دەکردن. تەنیا فێمێنیستێک کە پلانی گۆران بۆ بزوتنەوەیەکی جەماوەریی سیاسی هەیە، فێمێنیزمێک کە خەبات بۆ مافی زۆرتر و ئازادییە دیموکراتیکەکان نافەرمانی مەدەنی دژی رژیمی چەوسێنەر هۆکاری هەژاری گرێدەدا و دەلکێنێ، لە ڕاستیدا دەتوانێ ئازادیی مسۆگەر بکات و تەنیا بەو ئامانجە دەتوانرێ سەرمایەداری لەناو ببرێ.
لەو نێوەدا ئێمە لەناو زۆربەی دیموکراسیەکانی سیستمی سەرمایەداری لەلایەن نیهاد و دامەزراوەکان، لەوانە یاسای سزادان وەک قوربانیانی هەڵاواردنی ڕەگەزی بە فەرمی ناسراوین. لە راستیدا ئێمە ژنان هەروا قوربانی توندوتیژی جنسی، ئازار جنسی، چەپاندنی جنسی، دەستدرێژی لەسەر شەقامەکان، مەکتەب، فێرگە، ئیدارە، کەنیسە و ماڵەوەین. دەبینە قوربانی چەوساندنەوەیەک کە زۆرجار چوارچێوەی ئەوەندە قەرەبوونەکراوی لێ دەکەوێتەوە کە بە نرخی تەندروستی و گیانمان تەواو دەبێ. ئێمە هەردەم قوربانیانی شەڕ و ژن کوشتنین.
بەڵام پیاومەزنی بەردەوام هەوڵ بۆ ئەو دەدا کە ئێمە خۆمان بەبێهێز بزانین وەک کەسێکی لاواز و بێ هێزیش پێناسە بکرێین. ببین بە قوربانیەک کە هیچ هێزێکی نییە وەک ئەوەی کە توانایی ئەوەمان نەبێ پایە و بنیاتی سەرکوت لەناو بەرین و دەبێ هەروا بە شیوەی تاکەکەسی داوا لە دەوڵەت بکەین دیسان بە شیوەی تاکەکەسی تاوانبار سزا بدات. بەو شێوەیە ئێمە ناچار دەکەن ڕەچاوکردنی ئەو جۆرە سزایانە بە عەقلانی و لۆژیکی بزانین. سزا گەلێک کە لەلایەن هێزە سیاسیە دەستی ڕاستیەکان لەسەرتاسەری جیهان لە حالی پەرەسەندن دایە. دەبێ بڕوا بە دامەزراوەکانی ئەو رژێمە کۆمەلایەتیە کە مەشروعیەت دەدا بە ژێردەستەیی ئێمە و زەمانەتی ئەو پرسە دەکات بدەین و متمانەی پێ بکەین. بۆ بە دەستهێنانی متمانەی کوێر کوێرانەی ئێمە بەو دەوڵەتانە دەبێ خەباتی ساڵەهای ساڵی ژنان لە بیری ئێمە بەرنەوە، دەبێ رق و قینی ئیمە نیسبەت بە پیاوانێک کە ساڵەهای ساڵ لە کۆت و بەندی چەوساندنەوە سەرمایەدارانە کۆیلە بوون لەناو دڵمان بچێنن. دەبێ یەکریزی و هاوپەیووەندیی لەگەڵ ژنانی تری ژێر چەوساندنەوە و سەرکوتی سەرمایە بپچڕێنن، لە کۆتاییدا رق و قین بە دژی بارودۆخێکی نالەبار و تەژی لە سوکایەتی کە زۆربەی مرۆڤە مەزنەکان تێیدا ژیانیان کردووە و هەر وا دەژین لە مێشکێ ئێمە بسردرێتەوە. چوونکە رق و قین دژی ئەم بارودۆپخە بە درێژایی مێژوو هەردەم خەبات و حەزی بەرگری خوڵقاندووە.
ئێمە ژنانی نان و گوڵەسوورەکان نامانەوێ قوربانیانی بێهێز بین کە ئەو سیستمە بە گیان و دڵ قبول دەکەن، ڕقێکی پیشڕەوانە بۆ ئاڵۆگۆرمان پێ باشترە. ڕقێکی خوڵقێنەر بەدژی نیزامێکی کۆمەڵایەتی گەندەڵ هەڵدەبژێرین کە ئێمە و هەروەها بە میلیۆن مرۆڤی سەر گۆی زەوی کردووە بە قوربانی خۆی. ئەم رق و قینە رقێکی زەینی و تاکەکەسی نییە کە ئێمە بەرەو پێش دەبا، بەڵکوو رقێکی چینایەتیە کە بە درێژایی مێژوو و شۆڕشی کۆیلەکان وەکوو تینی کڵپەی ئاگرێک سەری هەڵداوە. لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩ی زایینی کۆمۆناردی پاریس لوئیز میشێل دەلێ: لە ژنان بترسێن کاتێک کە لەهەموو ئەو شتانەی لە دەوروبەریان دەگوزەرێ هەستی رق و قین دەیانگرێ و بە دژی دنیای کۆن راوەستن. ئەو رۆژە دنیایەک تازە لە دایک دەبێ ئێمە ژنانی نان و گوڵە سوورەکان بۆ گەیشتن بەو جیهانە نوێیە خەبات دەکەین، دنیایەک بە بێ ئەو کۆت و بەندانەی ئەمرۆکە دەستی هەموو مرۆڤایەتیی بەستووە و دەستی ژنانی دوو بەرابەر بەستووە.
درێژەی هەیە

Leave A Reply

Your email address will not be published.