بە هەزاران لە سەندیکا و ئیتیحادیەکانی ژنان و حزب و رێکخراوە کۆمۆنیستەکان لە سەرتاسەری جیهاندا ڕێوڕەسمی ٨ی مارسیان زۆر بە گەرمی بەڕێوە برد!

0

بە هەزاران لە سەندیکا و ئیتیحادیەکانی ژنان و حزب و رێکخراوە کۆمۆنیستەکان لە سەرتاسەری جیهاندا ڕێوڕەسمی ٨ی مارسیان زۆر بە گەرمی بەڕێوە برد!

ئامادەکردنی: شوان عەزیز

سەرچاوە/ ماڵپەڕی (Industriall). ئیندوستڕیەڵ.

بەپێی ئەم ماڵپەڕەی سەرەوە کە لە ١١ی ئازاردا بڵاویکردەوە بە هەزاران لە گرووپی چالاکوانی ژنان و سەندیکاو ئیتیحادیەی ژنان لەسەرتاسەری جیهاندا ڕژانە سەر شەقامەکان و مەڕاسیم و ڕێپێوانی بە ژمارە زۆر گەورەیان بەڕێخست.

ژنان لە ڕۆژی ٨ی مارسدا کە ڕۆژی جیهانی ژنانە دەستیان کرد بە ڕێپێوان و ڕێکخستنی بۆنە و مەراسیمی جۆراوجۆر. ژنان لە ٨ی مارسدا ئەوەیان دووپات کردەوە کە ڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی خۆیانەو هەردەبێت بە زیندوویی بمێنێتەوە. دووپاتیان کردەوە کە تاکو ئێستاش لە زۆرێک لەوڵاتانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا و هەروەها لە وڵاتانی خوارو وە سەرووی ئەم جیهانەی ئێمەدا هێشتا ژنان وەک پلە دوو لە بەرامبەر پیاواندا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

ماڵپەڕی ئیندوستڕیەڵ ئەوەی دووپات کردەوە کە هێشتا لەزۆرێک لە وڵانادا توندووتیژی لەبەرامبەر ژناندا بەکاردێت لەسەر بنچینەی جێندەرو ڕەگەزو هەروەها لەسەر بنچینەی ئێڵ جی بی تی کیو (لێسبیان، گەی، بایسێکشوەڵ و هەروەها کوێیری). وە هەروەها تووندووتیژی و گێچەڵی سێکسی ڕۆژانە ڕووبەڕووی ملیۆنان ژن دەبێتەوە لە ماڵەکانیان و شوێنی کاریان و تەنانەت لە کاتی پشوو و بەسەربردنی ژیانی ئاسایی ڕۆژانەشیاندا.

تاکو ئێستاش یاسایەکی جیگیر لە نێو یاسای نەتەوە یەکگرتووەکاندا نابینرێت کە بە کرداری ببێتە هۆی پاراستنی ژنان لە تووندوتیژی و گێچەڵە جۆراوجۆرەکان. ڕۆژانە ژنان دەکوژرێن و بە درندانەترین شێوە ئازار دەدرێن و گیانیان لێ دەسەنرێت. بە تایبەتی لەو وڵاتانەی کە یاساو شەریعەتی ئیسلامی تێیاندا حوکم دەکات ژنان هیچ بەهایەکیان بۆنامێنێتەوەو تەواوی مافەکانیان لێ زەوتکراوە.

شایانی باسە لە کوردستانیش بەو بۆنەیەوە چەندین کۆڕ و سمینارو مەراسیم و چالاکی جۆراوجۆر بە بۆنەی ٨ مارسەوە لەلایەن حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان و ڕیکخراو و گروپە چەپەکان و ژنانی ئازادیخوازو بەرابەریخوازەوە بەرێوەچوو…

Leave A Reply

Your email address will not be published.