پێویستە دەست بەجێ سەرجەم گیراوەکانی بادینان ئازاد بکرێن، ئەم دۆسیەیە گەیشتە پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا

0

 زیاتر لە مانگێک بەسەر خۆپیشاندانی نارەزایەتی جەماوەری شیلادزی و بادینان تێپەری بەدژی ملهوری و بنکەکانی سوپای دەوڵەتی فاشیستی تورکیادا. بەدوای خۆپیشاندانەکە هێزەکانی پارتی ژمارەیەک خۆپیشاندەرو هەڵسوڕاوی دەستگیر کرد و هەمان تۆمەتی رژێمی لە گۆڕنراوی بەعسی” خیانەتی نیشتیمانی” خستە پاڵیان و بەهەمان مادە و یاسای بەعسیش، تۆمەتبار کران. لەو چەند ڕۆژەدا ژمارەیەک لەو خۆپێشاندەرو چالاکوانانە بە کەفالەت!! ئازاد کراون… بەڵام هێشتا ژمارەیەکیان ئازاد نەکراون لە زیندانەکانی پارتیدا راگیراون. ئەم هەڵسوڕاو و خۆپیشاندەرانە تەنها بەو هۆیەوە دەستگیر کراون کە پەتی سەبریان بەرامبەر بە داگیرکاری و ملهوری سوپاو هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا پچرا، کە رۆژانە خەڵکی سفیلی ناوچەکەی دەکردە قوربانی. خۆپێشاندانیان وەڕێخست و بە ئیرادەی خۆیان توانیان یەکێک لە بنکەکانی ئەو سوپاو بنکە لەچەک هەڵکێشراوە، دەست بەسەرابگرن و نیشانی بدەن، کە دەتوانن بە هێزی خۆیان، ئاودیوی تورکیایان بکەنەوە… لەبەرامبەردا پارتی کە ئوڵفەتی بە کرێگرتەیی گرتووە، لە جیاتی سنور دانان و ڕیگری کردن لە سوپای تورکیا و داوکردنی کە لەکوردستان بڕۆنە دەرەوە، وە لەجیاتی ئیدانەی روون و ئاشکرای دەستێوەردانی هیزەکانی تورکیا لە کوردستای عێراقدا، کەوتنە دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسوڕاوان و خۆپیشاندەران، کە تا ئێستا و بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ پێنج کەسیان ئازاد نەکراون… لەچوارچیوەی هەوڵ و گوشارەکان بۆ ئازادکردنی سەرجەم دەستگیر کراوەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات شاندێکی رێکخراوی 17Shubat  بۆ مافەکانی مرۆڤ چاوی کەوتووە بە پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا “بۆدیل ڤالێرۆ” کە هەڵبژێردراوی پارتی ژینگەی سويد لەپەرلەمانی ئەورپا، کەتیادا باسی پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ لەکوردستان بەگشتی و کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان بەتایبەت کراوە.
هەر له کۆبوونەوەکەدا بۆدیل بەلێنی داوە بەدوا داچوون بکات بە هاوبەشی لەگەڵ دیسکی عیراق لەسەر کەیسی زیندانی کراوان و پێشلکارییەکان.

لە کاتێکدا کە جەماوەری ئازادیخوازو پیشکەوتنخوازی کوردستان و دەرەوەی وڵات پێویستە گوشارو چالاکیەکانیان بۆ ئازادکردنی سەرجەم زیندانییەکان پەرەپێبدەن، هاوکات پێویستە خواستی چوونە دەرەوەی سەرجەم و سوپاو بنکەو بارەگا سەربازی و جاسوسیەکانی رژیمی تورکیا بەدەستەوە بگرن.

Leave A Reply

Your email address will not be published.