قوربانیانی توندوتیژی و نامووسپەرستی

0

قوربانیانی توندوتیژی و نامووسپەرستی

بەرواری ٢٤ی فێبریوەری ژنێکی سەرو تەمەن ٦٠ ساڵ، بەناوی” م، ع”لە گەرەکی شەهیدانی ئازادی لە شاری سلێمانی لە رێگای چەقۆ لە خۆدانەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە… دەوترێت پەڕاو بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوە…

بەرواری٢٤ فیریوەری کچیک بەناوی” ک،ئ،م” تەمەن ٢١ ساڵ لە گوندی” خەربەندەلو” سەر بە قەزای چەمچەماک لەرێگای چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.. دەوترێت پەڕاو بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوە…

بەرواری ٢٣ی فیبریوەری ژنیك بەناوی “خ، گ” لە یەکێک لە ئاواییەکانی سەدەشت بەناوی “نەڵاس” لە رێگای خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە…

١٨ی فێوریەی ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی بە ناوی ”ز، ئ “ کە خەڵکی بەخشی ”پەهلە“ سە ربە شاری دێهلۆڕانی پارێزگای  ئیلام بووە، لە رێگای چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەرواری ١٧/٢/٢٠١٩ کچێکی خوێندکاری دوا قۆناغی زانکۆ بەناوی”ب،م،س” لەگەرەکی شەهیدانی زەرگەتەی زەرگەتەی شاری سلێمانی لەڕیگای چەکەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا…

بەرواری ١٦/٢/٢٠١٩ ژنێکی تر بەناوی” ڕ، ع، ع” تەمەن ٢٠ ساڵە، بۆ کۆتایی هێنان بە ژیانی خۆی دەست دەبات بۆ خۆسوتاندن کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا…

هەروەها ئێوارەی ١٥ی ئەم مانگە ژنێکی گەنج بەناوی ” ش”، لە شارەدێی بازیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بە فیشەکی تاپڕ کوژراوە، لەوبارەیەوە بنەماڵەکەی ڕایان گەیاندووە، کە “خۆی خۆی کوشتووە”

بەرواری ١٧ بیبریوەری کچییک بەناوی لیندا تەمەن بیست ساڵ لەلایەن باوکییەوە لەشاری مهاباد بەتاوانی!! خۆشەویستی کوژراوە..

بەرواری ١٩ فێبریوەری، ژنێک “ه، ‌ئ، ع” ٣٠ ساڵە لە حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەرین، بە سوتاوی گەیەنراوەتە خەستەخانە لە شاری سلێمانی و کە ٩٠% جەستەی سوتاوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.