مامەڵەی بەعسیانە بوەستێنن، پێویستە دەست بەجێ دەستگیرکراوەکانی بادینان ئازاد بکرێن!

0

مامەڵەی بەعسیانە بوەستێنن، پێویستە دەست بەجێ دەستگیرکراوەکانی بادینان ئازاد بکرێن!

دوابەدوای خۆپیشاندانی ڕەوای خەڵکی شیلادزی و داباراندنی تورەیی و نەفرەتی جەماوەری لە بوونی سوپاو بنکەو بارەگاکانی دەوڵەتی تورکیا و هێرشە هەموو رۆژەکانی ئەم ڕژێمە هارەی سەرمایە، و سەرئەنجام دەست بەسەرداگرتنی بنکەیەکی سەربازی تورکیا… هیزە ئەمنیەکانی پارتی کەوتنە دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە بەشداربوونی خۆپیشاندانەکەو ئەوانەی کە هاندەر و هەڵسوڕاوی ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییە بوون، بە جیا لە ئازادکردنی ژمارەیەکیان تا ئیستا ١٨ کەس لە دەستگیرکراوەکان، لە زیندانەکانی پارتیدا ماون. دادگای پارتی!! ماوەی سزاکەیانی لە ١١ی ئەم مانگەدا، بۆ درێژکردنەوە… ئەو دەستگیرکراوانە بە مادەی ١٥٦ سزادانی عێراقی” خیانەتی نیشتمانی و تێکدانی ئاسایشی وڵات”، کە میراتی چەپەڵی بەعسیزم و درندەیی رژێمی لە گۆڕنراوە، لەلایەن پارتییەوە بەدەستەوە گیراوە.. و بەو تۆمەتە پوچەش دەیانەوێ دەستگیرکراوەکان دادگایی بکەن… لە کاتێکدا پیش لەشکری و خۆشخزمەتی و نۆکەر پیشەیی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی بۆ بەعس و تورکیا، بۆ ئیران و قاسم سولەیمانی، کە گەورەترین تاوانە بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان، بە تاوان ناناسێنن، بەڵام قبوڵ نەکردنی ملهوری وڵاتێک و رەتکردنەوەی بوونی بنکەو بارەگاو دەزگا جاسوسیەکانیان، نارەزایەتی دەربڕین بەرووی دەستوەردان و هیرشی هەموو رۆژەی ئەو وڵاتانە لەلایەن خەڵکی سفیل و بێچەکەوە لەلایەن دەسەڵاتی نۆکەر پیشەوە بە تاوانی تیکدانی ئاسایش، لەقەڵەم دەدەن… ئەم رەفتارەی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی و پارتی، هەمان رەفتاری بەعسی گۆڕ بەگۆرە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی نارازی… پیویستە دەست بەجێی و بێ قەیدو شەت هەموو گیراوەکان ئازاد بکرێن و هەموو ئەو یاسا سەرکوتگەرانە دژیی ئازادیانەش بەهیزی جەماوەری و ریزی ئازدایخوازن بە زبڵدانی مێژوو بسپێردرێن…خواستی چونە دەرەوەی سوپاو بنکەو بارەگای وڵاتانی ناوچەکەو دەستێوەردانەکانیان، خواستی جەماوەری گشتی کوردستانەو بە زیندانی کردن و سەرکوتکردن خامۆش ناکرێت…

ئازادی خۆپیشاندان و مانگرتن و کۆبونەوەو رادەربڕین… مافێکی ساناو سەرەتایی خەڵکی کوردستانە، ئەوانەی دژی دەوەستنەوە سەر ئەنجام دەبێ ئامادەی باجەکەشی بن…

Leave A Reply

Your email address will not be published.