دوو کرێکار لە کاتی پشو و حەوانەوەیاندا، گیانیان بەخت کرد
دوو کرێکار لە کاتی پشو و حەوانەوەیاندا، گیانیان بەخت کرد
ڕۆژی دووشهممهی بەرواری ١١/٢/٢٠١٩، دوو کرێکار لە شوێنى حەوانەوهو کاتی پشویاندا لە پرۆژەى لانە سیتی لە شاری کەلار گیانیان لەدەستدا.
به پێی وتهی تیمهكانی فریاكهوتنی ئهم شاره، ئهم دوو كرێكاره به هۆی گازی كاربۆن پشوویان لێ بڕاوەو گیانیان لهدهستداوە. ئەم رووداوە دەیان رووداوی تر کە ژیانی کریکاران دەکێشێت، راستەوخۆ پەیوەندی بە نائەمنی شوێنی کار و شوێنی گونجاوی ژیانەوە هەیە… ئەگەر کرێکاران شوێنی کارکردنیان ئەمنیەتی و نییە و بەهۆی کەمی پێداویستییە گرنگەکانی کارەوە ساڵانە بە دەیان و سەدان کرێکار کە کوردستان گیان لەدەست دەدەن یان توشی لەدەستدانی ئەندامەکانی لەش یان دەرگیری نەخۆشی درێژخایەن دەبن، ئەوا ئەمجارە کرێکاران بەهۆی نەبوونی شوێنی گونجاو بۆ حەوانەوەو پشویان، دەبنە قوربانی… ئەم ڕوداوانە، دڕندەیی و چاوچنۆکی سەرمایەداران و کۆمپانیاکان دەردەخات، کە لە پێناو قازانج و سودی زۆرتردا، چاویان ژیان و گوزەرانی کرێکاران نابینێ…
شایانی باسه، ئەم دوو کرێکارە له ئاوارەكانی سورییهن كه بە مەبەستی کارکردن و دابینکردنی ژیانیان ڕوویان لەکوردستان کردووە.