کرێکاران و کارمەندانی بەشە گشتیە دەوڵەتیەکان پەنا دەبەنە بەر لەشفرۆشی بەهۆی سیاسەتی سک هەڵگوشینەوە سالار حمە سەعید

0

کرێکاران و کارمەندانی بەشە گشتیە دەوڵەتیەکان پەنا دەبەنە بەر لەشفرۆشی بەهۆی سیاسەتی سک هەڵگوشینەوە

سالار حمە سەعید

 بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵێک کە لە رۆژنامەی ئیندپێندنتی بەریتانیەوە بڵاوکرایەوە لە ٤ی شوباتی ٢٠١٩دا بەشێوەیەکی بەربڵاو کرێکارانی بەشە گشتیە دەوڵەتیەکان بەتایبەتی پەرستاران و مامۆستایان و کرێکارانی نەخۆشخانەکان ڕوویانکردۆتە پیشەی لەشفرۆشی بەهۆی سیاسەتی تەقەشوف/ سک هەڵگوشینی حکومەتی ئێستای بەریتانیا وە هەروەها سیاسەتی بڕینی یارمەتیەکان. مامۆستایەک کە کاری لەشفرۆشی دەکات دەڵێ: من لە ماڵەوە زیاتر هیلاک وشەکەت دەبم، بەڵام هەرچۆنێ بێت دەتوانم ئەوخواردنەی کە دەمانەوێ بیخۆین و پێڵاو وجلی شایستە و جوان بکڕین بۆ مناڵەکانمان.

ئەندام پەرلەمانێکی حزبی لەیبەر لەوباوەڕەدایە کە هۆکاری ئەم لەشفرۆشیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کۆمەک و یارمەتیە دەوڵەتیانەی کە ناوی لێنراوە ( یونیڤێرسل کرێدت/ پارەی ئیعتمادی هەمەلایەنە).

هەندێ لە چالاکوانە مەدەنیەکان داوای قەدەغە نەبوونی لەشفرۆشی دەکەن لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ژنان  ڕوویان بۆ هێناوە بۆ چاککردنی باری ژیانیان و زیادکردنی دەرامەتیان لەم ڕێگەیەوە لەبەرئەوەی خاوەن کارەکانیان هیچ پارەیەکی زێدەیان پێنادەن  لەبەرئەوەی مناڵیان هەیە و بۆدابینکردنی پێداویستی مناڵەکانیان.

ڕێکخراوی (ئی سی پی) ئینگلیزی لەشفرۆشان راپۆرتێکی دەرکردوە کە تیایدا بەراوردی دەرامەتی کاری لەشفرۆشی لەگەڵ کاری ژنان لە کارە باو و ئاساییەکانی تردا کە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاترە لە سەعاتێکدا لەوانە ئەو کارانەی شوێنە گشتیەکانی وەک نەخۆشخانەکان بەتایبەتی مامان و پەرستارەکان.  قوربانی پلە یەکی ئەم سیاسەتە نەگریسەی سک هەڵگوشینە ژنانن.

بەپێی ئامارێک کە لەلایەن زانکۆی لیدزەوە ئەنجامدراوە لە ساڵی ٢٠١٥ و لەلایەن وێڵکەم ترەستەوە پارەی بۆ دابینکراوە، لە سەدا ٧٠ی ژنانی لەشفرۆشی بەریتانیا پێش ئەو پیشەیەیان لە بوارەکانی چاودێری تەندروستی و خوێندن  وپەروەردە یا ڕێکخراوە خێرخوازیەکاندا کاریانکردوە.

 مامۆستایەک کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات بۆ ئیندپێندنت وتی” پەنام بردۆتە بەر لەشفرۆشی لەبەر بەرزبوونەوەی خەرج و مەسرەفی ژیان و کەمی مووچە و هەقدەست”. ئەم ژنە دەڵێ کە هەفتانە ٣ رۆژ وەک یاریدەدەری مامۆستا کاریکردوە بەڵام مووچەکەی هاوتا و بەرامبەر بەو هەموو کار و زەحمەتە نەبووە کە کێشاویەتی تەنانەت لە پاش کات و دەوامی قوتابخانەش. ئەم ژنە سەرەڕای ئەوەی کە دوو مناڵی هەیە هاوسەرەکەشی دەرامەتەکەی هێندە نیە پشتی پێ ببەسترێ، بەتایبەتی کە هەموو شتێ نرخی چووەتە سەرەوە لە خواردنەوە بۆ پارەی ئاو و کارەبا و غاز و شارەوانی و کرێی خانوو بەتایبەتی کرێی خانوو لەلەندەن. ئێمە هەمیشە لەچاوەڕوانی پۆلیس داین لەبەرئەوەی کارەکەمان یاسایی نیە. هەروەها دەڵێ کە لەحاڵی حازردا ئەم پارەیە دەتوانێ کرێی خانووەکەی پێ بدرێ. ئێستا نیگەرانی پارەنیم.

یەکێک لە ژنەکان وتی کە ئێمە ئێستا جلوبەرگی دەستی دوو بەکاردێنین بەڵام کاتێ مناڵەکانمان گەورەدەبن شتی بە قیمەتیان بۆ دەکڕین.

پەرستارێک دەڵێ من هەفتانە تەنها ٢٥٠ پاوەند وەردەگرم بەڵام من دەبێ کرێی خانوو بدەم و نان بخۆم وجلوبەرگ بکڕم بۆ خۆم و حەزدەکەم سەفەر بکەم و پشوو بدەم بەڵام بەو پارەیەی کە وەریدەگرم لە کاری پەرستاری ناتوانم ئەو کارانەی پێ بکەم. ئەم ژنە پەرستارە کە نەیدەویست کاری باڕو نایت کڵەبەکان بکات لەبەرئەوەی کڕیارەکان داوای سێکسیان لێدەکەن کاتێ بەتایبەتی بەشەو کاردەکەن و خاوەن کارەکەش بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی کە کارێکی تریشی هەیە هەر کاتێ پێویستی پێ بێت بانگی دەکات و تەلەفۆنی بۆدەکات. هەر لەبەرئەوە بڕیاری دا بچێ کاری سێکس فرۆشی بکات، جیاوازیەکی نیە لە باڕەکانیش بەهەمان شێوە زۆرت لێدەکرێ کە کاری سێکس بکەی. لەبەر ئەوە بڕیارم دا کە تاقی بکەمەوە.

ئەم رێکخراوی (ئی سی پی) یە لە راپۆرتەکەیدا رایدەگەیەنێ کە ئەم (کرێکاری سێکس)انە لە مافی کارکردن مەحرومن لەبەرئەوەی کارەکانیان قەدەغەیە بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە لەسەر (زیرۆ/سفر) کۆنتراکتن واتە کارەکانیان بێ کۆنتراکتە و هیچ زەمانەتێکی تیانیە.

٥/٢/٢٠١٩

Leave A Reply

Your email address will not be published.