هەفتەی یانزەهەمی ئێلەگ زەرەدەکان ” ئێلەگ زەردەکان؛ شەوان وەک ڕۆژیانە”

0

هەفتەی یانزەهەمی ئێلەگ زەرەدەکان

” ئێلەگ زەردەکان؛ شەوان وەک ڕۆژیانە”

ئامادەکردنی: ئاراس رەشید

پۆڕتاڵی( euro news) ی هەواڵی ئەوروپی وتارێکی بڵاوکردەوە لەسەر شەممەی یانزەهەمی ئێلەگ زەردەکان لە فەرەنسا. کەتێیدا هێزی ئەو قەیرانە دەردەکەوێ کە سیستەمی سەرمایەداری فەرەنسی بەرەوڕووی بۆتەوە. کاتێک میدیا دانی پێدادەنێت، ئەمەش وەک زمانحاڵی دەسەڵات وایە.

خۆپیشاندان و پێکدادان لە ناوەڕاستی شاری پاریس:

لە بەرامبەر ماکرۆندا، هیچ هۆکارێک ئێلەگ زەردەکان پاشەکشێ پێناکات… نە کەش و هەوای سارد، نەتاریکی شەوی سارد. ڕۆژی شەممە هەزاران خۆپیشاندەر لە ئێلەگ زەردەکان لە مەیدانی کۆماری سەنتەری پاریس گردبوونەوە، و ناویان نا(شەوی زەرد)، وەک ناڕەزایەتیەک لە بەرامبەر سیاسەتەکانی سەرۆک ماکرۆن، و هەوڵەکانی حکومەت بۆ سەرکوتکردنی ئەو بزووتنەوە جەماوەریە وەک دەڵێن.

گازی فرمێسکاوی و پرژاندنی ئاو بەسەر خۆپیشاندەران لە مەیدانی کۆماری:

پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران  و هێزە ئەمنیەکان ڕوویدا، هێزە ئەمنیەکان گازی فرمێسک ڕژێن و قومبەلەی دەنگی و ئاویان بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی توڕە. ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونە ٢٢٣ لە ئێلەگ زەردەکان دەستگیرکران، بەپێی ئاماری فەرمیەکان. جگە لە پاریس، شارەکانی دیکەی فەرەنسا ناڕەزایەتی بەهەمان شێوە لێکەوتەوە، ئەوەش بەپێی داوایەک بۆ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە کاتی شەودا لە شێوەی پاریس.

نەگەڕانەوە بۆ دواوە!

سەرەڕای گرتنی ڕێوشوێنی سیاسی و ئەمنی لەلایەن ماکرۆن و حکومەتەکەیەوە، هیچ ئاماژەیەک نابینرێت بە پاشەکشەکردن بە چڕی بزووتنەوەی ئێلەگ زەردەکان. سەرەڕای ئەوەی دەسەڵاتداران دەیانەوێت گفتوگۆی نیشتمانی رێکخەن بۆئەوەی حکومەت بتوانێت هەناسەیەک بدات لە بەرامبەر ئەو سیاسەتەی گرتبویە بەر لە باج و سک هەڵگوشین، کە بەرهەڵستکارانی ماکرۆن نازناوی سەرۆکی دەوڵەمەندەکانیان بەسەردا بڕاندۆتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.