خۆپیشاندانی ٢٠٠ملیۆن کرێکار لە هیندستان، بەگەورەترین خۆپیشاندانی مێژوو دەناسرێت!

0

خۆپیشاندانی ٢٠٠ملیۆن کرێکار لە هیندستان، بەگەورەترین خۆپیشاندانی مێژوو دەناسرێت!

ئامادەکردنی شوان عەزیز

ڕۆژانی ٨و٩ جەنیوەری، نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن کرێکار هەستان بە خۆپیشاندان لە سەرتاسەری هیندوستان. لە ئەنجامدا وڵات توشی ئیفلیجی هاتوچۆ هات. ١٠ لە نەقابە کرێکارییە گەورەکانی ئەو وڵاتە بانگەوازیان بۆ ئەم خۆپیشاندانە کرد. دژ بەسیاسەتی دژی کرێکاری سەرۆک وەزیران لە حکومەتی مودی. BMS کە سەربە RSS-BJP تاقە نەقابە بوو دژ بە مانگرتنەکە وەستایەوە و هەوڵی تێکدانیدا. ئەوانیتر هەمووی بەوپەڕی تواناوە لە هەوڵی سەرکەوتنی مانگرتنەکە بوون.

کرێکارانی کەرتی گشتی هێڵی شەمەندەفەر و بانکەکان و وێستگەی وزە بەشداریان کرد. لەپاڵ ئەوانیش کرێکارانی کەرتی تایبەت لەوانە، کرێکاری کانەکان و پیشەسازیەکان و گواستنەوە و بازرگانی بچووک… بەپێی ڕاپۆرتی نەقابە کرێکاریەکان، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی ناڕەسمی بەشداریانکرد. وەک دەستفرۆشەکان و کرێکارانی ناوماڵان و کۆشک و کرێکاری کشتوکاڵ..

گەورەترین مانگرتن لە مێژوودا!

بەگەورەترین مانگرتن لەمێژوو دادەندرێت لە ئێستادا. هەروەها پشتیوانیەکی گەورەی لەلایەن خوێندکاران و جووتیارانەوە لێکراوە لەسەرتاسەری وڵات. جووتیارەکان ماوەی چەند مانگێکە بەژمارەی زۆرەوە و لە ویلایەتە جیاجیاکانی وڵاتدا ناڕەزایەتی لە دژی هەڵوێستی توندی حکومەت لە هێنانەخوارەوەی ئاستی گوزەران دەربڕیوە. کە بوەتە هۆی بڵاوبوونەوەی هەژاری و برسیەتی. ئەم مانگرتنە بووە هۆی هەلێک بۆ یەکگرتن لەگەڵ کرێکارانی کەرتی پیشەسازی و گشتی بۆ فشارخستنە سەر حکومەت بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان. هەروەها خوێندکارانی زانکۆ جیاجیاکان لەوان زانکۆی جوهانسبرگ کە ساڵانێکە لە ناڕەزایەتیدان، هاوکاری مانگرتنی کرێکارانیان کرد بۆ بەرزکردنەوەی داواکاریەکانیان.

مانگرتنەکە لەلایەن کۆنگرەی نیشتمانی کرێکارانەوە بانگەوازی بۆکرا کە لە مانگی سپتەمبەری ٢٠١٨ بەسترا و بە ڕێکەوتنی هەر ١٠ نەقابە کرێکارییەکان. ناوەرۆکی داواکاریەکان خۆی لە ١٢ داواکاریدا دەدۆزێتەوە (دژ بەبەرزکردنەوەی نرخ، بێکاری، بەش بەشێنی کەرتی گشتی، کاری خانەنشینی، و داواکاریتر. هەروەها نەقابەکان داوای بیمەی کۆمەڵایەتیان بۆ گشت کرێکاران کردوە، ئەوەش لانی کەمی کرێ ١٨٠٠٠RS  بێت، لە مانگێکدا هەروەها یاسای خانەنشینی بیانگرێتەوە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.