هەڵوێستی “لینین” سەبارەت بەئازادی خۆشەویستی و هاوسەرگیری چی بووە؟

0

هەڵوێستی “لینین” سەبارەت بەئازادی خۆشەویستی و هاوسەرگیری چی بووە؟
وەرگێرانی: سەردار عەبدوڵا

لە ساڵی ١٩١٥ یەکێ لەو پرسیارانەی لە ‘لینین” کرا سەبارەت بە خۆشەویستی و هاوسەرگیری بوو لە لایەن ژنە خەباتکاری بزووتنەوەی ژنانی جیهانیەوە “ئینیسا ئەرماند” کە دواتریش سەرجەم وەڵامەکانی کردە نامیلەیەک بۆ ژنانی کرێکار سەبارەت بە کێشە کۆمەڵایەتیەکانیان.
پاش ووردبوونەوە لە پرسیارەکە “لینین” پرسیارەکەی بە جۆرێکی تر لێکرد: ئایا مەبەست لەمە جوداکردنەوەی خۆشەویستیە لە بەرژوەندییە ماددییەکان(پارە وسامان)؟ یا لە خورافات؟ یا زۆرداری باوکان ودایکان؟ یا لە خورافاتی کۆمەڵگا (داب ونەریتە کۆنەکان)؟ یا لە تەسک بینی ووردە بۆرژواکان (جوتیاران یا ڕۆشنبیران)؟ یا لە کۆت و بەندی یاسا ودادگا وپۆلیس؟ یا لە جیدیەتی خۆشەویستی؟ یان ئامانجی منداڵ دروستکردن؟ یا ئەوەی بە ئازادانە خیانەت لە هاوسەرگیری بکرێت؟ ئەگەر وەڵام بەم پرسیارانە بدەینەوە سێ خاڵی دوایی پەیوەندیان نییە بەم مەسەلەوە بۆ ئەوەی خوێنەر بە ئاسانی لە هەڵویستی کۆمۆنیزم تێ بگات لەم بارەوە، دەبی ئەوە بلێین بە بێ جیاکردنەوەی خۆشەویستی لەمانە هەڵوێستەکە دوور دەبێت لە هەڵوێستی کۆمۆنیستی سەبارەت بە ئازادی خۆشەویستی.
لە ڕوانگەی کۆمۆنیستەکانەوە خۆشەویستی ڕاستەقینە نابەستریتەوە بەهیچ شتێکی ترەوە، ئازادی خۆشەویستی بە مانای جیاکردنەوەیەتی لە ئامانجە مادییەکان (پارە وسامان)، لە خورافات، لەهەر جۆرێکی بێت، لە دوو ڕوویی ودرۆکردن، لە زۆرە ملێی باوکان ودایکان، لە یاسا دژە یەکسانییەکان، بە مانایەکی تر ئازادی خۆشەویستی ڕەها بە مانای هەڵبژاردنی هاوژین چ ژن بێت یا پیاو وە بەستنی گرێبەست تەنها دەبێ لەسەر بنەمای خۆشەویستی بێت وهیچی تر ، ئەگەر ببەسترێتەوە بە هەر شتێکی ترەوە ئەوە خۆشەویستی نییە، هەر هاوژینی دروست کردنێک لەسەر بەرژوەندەییە ئابوریەکان بێت ئەوە سەرکەوتنی تیا نابێت، بە تایبەت ئەوە لە بەرچاو بگیرێت هاوژینەکەت دەوڵەمەندەو خاوەن پارەو سامانە لە کاتێکا ئەو کەسە هەڵگری هیچ بنەمایەکی ئینسانی نییە بۆ هاوژینی پێکهێنان، ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی درۆ و دووڕووی و ستەم کردن، خۆشەویستی ڕاستەقینە پێویستی بە ڕاستگۆیی وگۆڕینەوەی هاوسۆزی بۆ یەکتر هەیە. لە خۆشەویستیدا دوو کەس بەشدارن، بەڵام سێیەمیش دێتە بوون ئەویش ژیانێکی نوێیە، لێرەشەوە بەرپرسیارەتی دەبێتە ئەرک لە بەرانبەر مرۆڤدا (لە بەرانبەر منداڵی خۆشەویست وە نەوەکان و ئەنجا لە بەرانبەر کۆمەڵگەش).

لەزمانی عەرەبیەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی ئەمەش لینکی نوسینەکەیە :
https://bnibou3iyach3.skyrock.mobi/817ماڵپەڕی ( سکایڕۆک)

Leave A Reply

Your email address will not be published.