قوربانیانی توندوتیژی و نامووسپەرستی…

0

قوربانیانی توندوتیژی و نامووسپەرستی…

*  بەرواری ٩ ی ئەم مانگە ژنیکی سەرو تەمەن بیست ساڵ بەناوی: س، ح” لە قەزای دەربەندیخان لە رێگای خۆ خنکاندنەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا… دەوترێت پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوە…
* بەرواری ٨ی ئەم مانگە ژنێک لەشاری کەلار دەسوتیت، دوای ئەوەی بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێر جنسی سلێمانی دەکرێت، بەڵام بەهۆی زۆری سوتاویەکەیەوە گیان لەدەست دەدەت… هیشتا هۆکاری سوتانی ئەو ژنە نادیارە و دەوترێت پەروای لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکەی کراوەتەوە.

* بەرواری ٣ ی ئەم مانگە لە گوندی یوسف بەگی سەر بە شاری خانەقین، ژنێکی تەمەن بیست و چوار ساڵ لەلایەن پیاوەکەیەوە!! بەچەکی کڵاشینکۆف گیانی لێ دەسەنرێتەوەو دەکوژرێت.. و تۆمەتبارە بکوژەکەش رادەکات… دەوترێت پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە!!

* لە بەرواری ٢ ئەم مانگە، دۆسیەی لێدان و شکنجەدانی بێرەحمانەی بەردەوامی پیاوێک بەرامبەر بە ژنەکەی لە گوندی بەرزێوەی سەر بە شاری ڕەواندز ئاشکرا بوو… بەهۆی شکنجەدانی زۆری ژنەکەوە، ژنەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لە ژێر چاودێری پزیشک دایە… تۆمەتبارەکە تائیستا دەستگیر نەکراوە و وەکو هەمیشەش دەوترێت دۆسیەی لێکۆڵینەوە، بۆ رووداوەکە کراوەتەوە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.