کۆیلایەتی نوێ- ئەڵمانیا” ماڵی لەشفرۆشی ئەوروپا”؟ ئەلمانیا/ بەرلین دۆیتشە فێڵە/ وەرگێرانی/ ئاراس ڕەشید

0

کۆیلایەتی نوێ- ئەڵمانیا” ماڵی لەشفرۆشی ئەوروپا”؟

ئەلمانیا/ بەرلین

دۆیتشە فێڵە/ وەرگێرانی/ ئاراس ڕەشید

سەرەڕای ئەوەی لەهەموو شوێنێک قەدەغە کراوە، هەلومەرجێک هەیە لە شێوەی کۆیلایەتی لە هەموو جیهان، تەنانەت لە ئەڵمانیا! ئەمڕۆ؛ ڕۆژی ساڵڕۆژی جیهانیە بۆ قەدەغەکردنی بازرگانیکردن بە کۆیلە. تەنیا یادکردنەوەیەکی ساڵانە نییە!

بەپێی مەزەندەکانی ئاماژەکردن بە کۆیلایەتی گشتی ڕێکخراوی Walk Free Foundation ی ئوستوراڵی، لە ئیستادا پتر لە ٤٠ ملیۆن کەس لە کۆیلایەتی نوێ دەژین، لەنێویاندا ١٦٧٠٠٠کەسیان لە ئەڵمانیا. ئەمەش دەکاتە نزیکەی ٢% ی ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە. لەکاتێکدا، کۆیلایەتی لە مێژوودا پەیوەستبوو بە موڵکدارێتی کەسێک لە لایەن کەسێکی دیکەوە، بەڵام لەمڕۆدا شێوەی جیای بەخۆوە دەبینێت. دیتمار ڕۆڵەر(سەرۆکی نوسینگەی مافی مرۆڤ لە ئەلمانیا International Justice Mission) دەڵێ ” کۆیلایەتی چیتر یاسایی نییە، بەڵام وەک حەربا لە حەشارگە دەژیت”.

بەپێی Walk Free Foundation وەسفێکی دروستر و دەقیقتری ئەمە، ئەوە کە خەڵک “لەتوانایاندا نییە کە ڕزگاریان بێت لە هەلومەرجی ئیستغلالکردن بەهۆی (هەڕەشە و توندوتیژی و کینە و قۆڵبڕین و تەڵەکەبازی و بەکارهێنانی دەسەڵات)”. کۆیلایەتی نوێ بۆتە تێگەیشتنێک بۆ شێوازی جۆراوجۆر لە ئیستیغلال، کە بازرگانیکردن بە مرۆڤ یان هاوسەرگیری زۆرەملێش دەگرێتەوە. بۆیە سنووردانان لەنێوان وەسفکردنی ئەوەی پێی دەگوترێت کۆیلایەتی بەکراوەیی دەمێنێتەوە. ئەوەش تەنیا لەو وڵاتانەی وەک لیبیا و قەتەر و کۆماری کۆنغۆی دیموکراتی وابەستەنابێت کە بەشێوەیەکی ڕێکخراو تێیاندا ڕوودەدەن وەک لە سەردێڕی ڕۆژنامەکان دەردەکەون-بەهۆی شێوە جیاکانی کۆیلایەتی-.

تەنانەت لە ئەوروپا؛ بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کاری زۆرەملێ لە زیادبووندایە، هەروەک لە مانگی ئەپریل( نیسان) ئەنجومەنی ئەوروپا هۆشداری پێدا، بەتایبەت بازرگانیکردن بە مرۆڤ لەپێناو ئیستغلالکردنی هێزی کاریدا. لە ئەڵمانیا؛ بەپێی پۆلیسی تاوانەکان لە ٢٠١٧ دا پەنابەران لە کەرتی بیناسازی و چێشتخانەکان ئەو کارەیان لەگەڵ کراوە. تەنانەت کەرتەکانی وەک (کاری ناوماڵ و کشتوکاڵ و گواستنەوە) ئەو بوارانەن کە جۆرەکانی کۆیلایەتی تێدا زۆر بەدی دەکرێت. دەسەڵاتداران لە ساڵی پاردا، ١٨٠ دیاردەیان تۆمارکردووە کە بوونەتە قوربانی، و ١٢ بەدواداچوونیان تەواو کراون، زۆربەیان لە ئەوروپای ڕۆژهەڵاتن.

ئەڵمانیا ماڵی لەشفرۆیی ئەوروپایە!

لە ئەڵمانیا دیاردەی ئیستیغلالی سێکسی باوترینیانە. دیتمار ڕۆڵەر دەڵێ “ئەڵمانیا ماڵی لەشفرۆشیی ئەوروپایە”، ئەمە ژمارەیەکی زۆر لە دیاردەی لەشفرۆشی بەزۆریش دەگرێتەوە. بەپێی پۆلیسی تاوانەکانی ئەڵمانیا، لە ساڵی ٢٠١٧ دا، ٣٢٧ دادگا بەڕێوەچووە، و ٥٠٠ لە قوربانیەکان دۆکیۆمێنت کراون.

لەوکاتەشدا پیاوان قوربانی کاری بەزۆرەملێ دەبنەوە، زوربەی قوربانیەکانی ژنان لەبواری ئیستیغلالی سێکسیدان، بەپێی ئاماری پۆلیسی تاوانەکانی ئەڵمانی، وڵاتە سەرەکیەکانی ئەو قوربانیانە بریتین لە( بولغاریا، ڕۆمانیا و ئەڵمانیا). دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەداوە کە ژمارەی قوربانیانی نێجیریا لە زیادبوونێکی بەرچاودایە.

زۆرێک لە ژنان بەهۆی فێل و هەلومەرجی ڕاستی کارکردن لە کاری لەشفرۆش تێوەدەگلێن (دواتریش ناتوانن لەو بازنەیە بێنە دەرەوە). زۆرێک لە(گەوادەکان) کچانی گەنج هەڵدەخەڵەتێن بە ناوی سۆزی خۆشەویستی و لە دوایشدا فشاریان دەخەنە سەر بۆ بەکارهێنانیان لە کاری لەشفرۆشی. زۆرجار بەناوی ئەوەی کەوتوونەتە ژێر قەرزەوە، بۆیە وا لە کچەکە یا ژنەکە دەکەن بۆ یارمەتیدانیان بۆ ڕزگاربوون لە قەرزەکە.

چەند کۆیلەت لەبەردەستە؟

لەم ساڵانەی دواییدا، بەپێی قسەکانی ڕۆڵەر؛ شێوەیەکی دیکە لە ئیستیغلالی سێکسی ڕوولەزیادبووندایە، ئەوەش لە ڕێگەی ئەنتەرنێت “کڕیاری ئەڵمانی دەتوانن منداڵێک لە فلپینەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بەکرێ بگرن، و داوای لێدەکەن کە هەستێت بەو جوڵانەی کە خۆیان حەزیان پێیەتی لە ڕێگەی کامیراوە”.

ئەم نموونەیە؛ و قوربانی زۆری دیکە لە ئەڵمانیا، دەریدەخات کە کۆیلایەتی نوێ لە سنووری نیشتمانی ناوەستێت، بەڵکو بۆتە دیاردەیەکی جیهانی لەگەڵ ئەو کەسانەی بەو کارانە هەڵدەستن و خاوەنی دەزگای پەیوەندی جیهانین. دووساڵ لەمەوبەر لێکۆڵینەوەی لێکۆڵەرەوە لە زانستە ئابووریەکان (ئاڤی هارتمان) بەناوی (چەند کۆیلەت لەبەردەستە) بووە جێ سەرنج. هەر ئەڵمانییەک لەڕێگەی شێوەی بەکاربردنیدا خاوەنی نزیک ٦٠ کۆیلەیە!!

 بیردۆزەکە بەم شێوەیە دەڵێت:

ڕۆڵەر شیدەکاتەوە و دەڵێت بەم جۆرە کۆیلایەتی دێتەدی “بەتەنیا کڕینی جلوبەرگ یان بەرهەمێک کە مەوادە خامەکانی لەو شوێنانەوە هاتبن کە شوێنی ململانێ و هەلومەرجی کار تێیدا لە کۆیلایەتی بەشێکیتری دنیا بچێت”. ئەمە لەسەر خۆراکی وەک ماسی لە تایلاندیش جێبەجێ دەبێت، چونکە کاری بەزۆرەملێ لە کەشتیەکانی ماسیگرتن لە تایلاند بڵاوە.

منداڵانی ژێر تەمەنی باڵغ بوون لە ڕێزی پێشەوەن:

کاتێک باس لە کۆیلایەتی نوێ دەکەین، ناکرێت نکۆڵی لەوە بکەین کە منداڵانی ژێر تەمەنی باڵغ بوون ڕووبەڕووی مەترسی ئەوە دەبن، کە دەبنە قوربانی تەنانەت لە ئەڵمانیاش! لەم دواییانەدا  فەزیحەیەک بووە هۆی هەژاندنی ڕای گشتی؛ کاتێک زانرا کە ژن و مێردێک منداڵێکی ١٢ ساڵان بۆ ماوەی دووساڵ ئیستیغلال دەکەن بۆ دامرکاندنەوەی شەهوەی سێکسی خۆیان، لەبەرامبەر پێدانی بڕێک پارە.

لەم ساڵانەی دواییدا، دەسەڵاتداران گرنگیان داوە چاودێریکردنی هاوسەرگیری زۆرەملێ، بەجۆرێک کە پۆلیس لە ئەڵمانیا ساڵانە مامەڵە لەگەڵ ٥٠ بۆ ٦٠ حاڵەت دەکات.

لە هەموو بوارەکانی کۆیلایەتی نوێدا، پسپۆران ئاماژە بەژمارەیەکی یەکجار زۆر لە حاڵاتە نەزانراوەکان دەکەن، بۆیە ڕووبەڕووبوونەوەی لەم جۆرە پێویستی بەهێزە، وەک ڕۆلەر دەڵێ. ئەوپەڕی بڵاوبوونەوەی شێوەی کۆیلایەتی نوێ لەو وڵاتانەن کە یاسا تێیدا ڕێزی لێناگیرێت، ئەمەش” لە زوربەی کاتەکاندا بۆ بەدەستهێنانی پارەیە”، وەک ڕۆڵەر دەڵێ؛ پێویست دەکات زۆر بە توندی بۆ “بنەبڕکردنی ئەو دیاردانەی کە دەبنە هۆی هاندانی کردنی ئەو جۆرە کارانە” و وشککردنی سەرچاوەکانیان.

سەرچاوە/ http://www.masrawy.com/news/news_publicaffairs/details/2018/8/25/1416227

Leave A Reply

Your email address will not be published.