لینین؛ لە دڵی جەماوەردا ماوە…

0

لینین؛ لە دڵی جەماوەردا ماوە…

ئامادەکردنی/ ئاراس ڕەشید

جامی جیهانی تۆپی پێی ئەمساڵ ٢٠١٨ یاریەکانی لە شارەکانی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت. وەک ئەوەی باوە کاتێک بۆنەیەکی جیهانی لەم شێوەیە لە وڵاتێکدا بەڕێوەدەچێت، هاندەران و تەماشاکەرانی یاریەکان بەشێک لە بەرنامەی سەردانیان بۆ ئەو وڵاتە جگە لە یاریەکان، سەردانیکردنیانە بۆ شوێنە بەناوبانگ و مۆزەخانەکانی ئەو وڵاتەیە، بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش و وەرگرتنی هەرچی زیاتری زانیاریە لەو گەشتەدا.

لە ڕووسیادا وەک دیاردەیەک لەم مۆندیالەدا هەستی پێدەکرێت و بۆتە جێی سەرنج، هاندەران بەڕاوەستانیان لە ڕیزی دوورودرێژ بۆ سەیرکردنی مۆمۆیای( ڤڵادیمێر لینین) وەستاون. ئەم دیاردەیەش ماوەیەکی زۆرە مۆسکۆ بەخۆیەوە نەدیوە، کە ڕیزگرتنی ٤٠٠ کەسی لە هەندێک جاراندا بۆ سەیرکردنی مۆمیای لینین، کە وەک شوێنێکی مێژوویی هاندەران سەردانی دەکەن.

هاندەرێکی کۆڵۆمبی بەناوی فیلیپ گوتی”سەردانی مۆمیای تەرمی لینین لەلایەن خۆمەوە بە کارێکی گرنگی دەزانم، چونکە لێرەدا تەرمی مرۆڤێکی لێ یە کە چارەنووسی مێژووی دیاریکردوە. هەموو شتێک سەرنجی من ڕادەکێشێت کە پەیوەندی بەم مرۆڤە مەزنەوە هەبێت”.

هاندەرێکی دیکەی بەرازیلی بەناوی جیسی گوتی” وام زانی تەنیا تەرمێک لەوێدایە، بەڵام شاگەشکە بووم بە بینینی لینین. من پیاوێکم دەمەوێت شت ببینم، ئەگەر هەلم بۆ هەلکەوێت بۆ بینینی سەرۆک کەنەدی یان مایکل جاکسۆن، ڕەتی ناکەمەوە”.

یەکێک لە فەرمانبەرانی مۆزەخانەی تریتیاکۆف بۆ هونەری تەشکیلی لە مۆسکۆ، لەسەر واڵەکەی فەیسبووکی ئاماژەی بەوەدا، کە گرنگیدان بە مۆزەخانەکان لەلایەن گەشتیارانی مۆندیالی ڕووسیا لە پاشەکشەیە، بەڵام گرنگیدانی پتریان بە مەیدانی سوور و مۆمیای تەرمی لینین بەشێوەیەکی تایبەت، ڕوو لە زیادبوون دایە.

سەرچاوە/ RT

Leave A Reply

Your email address will not be published.