٢٣ ئەم مانگە بۆیەکەمین جار ژنانی سعودیە، مۆڵەتی لێخورینی سەیارەیان پێدرا…

0

٢٣ ئەم مانگە بۆیەکەمین جار ژنانی سعودیە، مۆڵەتی لێخورینی سەیارەیان پێدرا…

لەگەڵ ئەوەدا کە لەساڵی ١٩١٧ دا، مەلیکی عەرەبستانی سعودیە، بریاریدا بەوەی ڕیگری لەسەر ژنان لاببرێت بۆ ئەوەی بتوانن سەیارە لێبخورن، بەڵام بەکردەوە ئەم بریارە نەک نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵکو بەدوای ئەو بریارەشدا چەندین هەڵسوڕاوی ژن لەسەر پێداگری بۆ سەیارە لێخورین توشی زیندان و ریگری بوونەوە… ٢٣ ئەم مانگە، سعودیە، بۆیەکەمین جار بەکردەوە ڕیگەیدا ژنان سەیارە بئاژوێن. بەدوای ئەم بریارەدا شەوی ٢٤ مانگ و لەگەڵ چرکەساتی چوونی بریارەکە بۆ بواری کردارییەوە، ژنانێکی زۆر چوونە پشت سوکانی سەیارەکانیان و دەستیان کرد بە سەیارە لێخورین. ژنانی سعودیە مۆلەتی لێخورینی سەیارەیان بە چرکەساتێکی مێژووی بۆ خۆیان لەقەڵەمدا… دەزگا راگەیاندنەکانی سعودیە، چەندین دیمەنی ژنانیان نیشاندا کە بەشیوەی یاسایی و فەرمی خەریکی ئاژوتنی ئۆتۆمبیلن….

وڵاتی عەرەبستانی سعودی تاکە وڵاتی دنیای عەرەب بوو، کە نەک ژنان بۆیان نەبوو سەیارە لێبخورن، بەڵکو ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی بەهۆی بەرگری و تیکۆشان بۆ بەدەستهێنانی مافی ژنان بۆ لێخوینی سەیارە توشی سزای لێپرسینەوەو زیندنی و شەلاق لێدان ببوون…

بەدەستهینانی مافی ژنان بۆ لێخورینی سەیارەو دانی موڵەتی شوفێری بەژنان، بەرهەمی تێکۆشانێکی چەندین دەهەیی هەڵسوراوانی ژانان و چالاکانی لایەنگری لە مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی مەدەنی بوو… بێگومان ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ژنان و دەستراگەیشتنیانە بە مافێکی سەرەتاییە کە بەدرێژایی مێژووی دەوڵەتی سعودیە لە ژنان قەدەغەکرابوو… ئەمەش بەر لەوەی خێرو بەرەکی پاشای سعودیە بێت، بەرهەمی سەرکەوتنی ویست و خواستی ژنان و هەڵسوراوانی ژنان و لایەنگرانی مافی مرۆڤە…

Leave A Reply

Your email address will not be published.