بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی کاری منداڵان لە ١٢ی حوزەیران

0

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی کاری منداڵان لە ١٢ی حوزەیران

ئامادەکردنی/  ئاراس ڕەشید

ڕاستیەکان بەژمارە:

  • ٢١٨ ملیۆن منداڵ لەسەرتاسەری دنیا کاردەکەن، کە تەمەنیان لە نێوان ٥-١٧ ساڵە. ١٥٢ ملیۆنیان قوربانی کاری منداڵانن. ٧٣ ملیۆنیان، واتە نیوەی زیاتری لەکاری ترسناک کاردەکەن.
  • نیوەی کاری منداڵان( ٧٢.١ملیۆن) لە ئەفەریقادایە؛ ٦٢.١ لە ئاسیا و ئۆقیانوسی ئارام؛  ١٠.٧ ملیۆن لە هەردوو ئەمەریکادان؛ ١.٢ ملیۆن لە وڵاتە عەرەبیەکاندان، ٥.٥ ملیۆن لە ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاستدان.
  • لەهەر ٥ منداڵ ١ مندال لە ئەفەریقا کاردەکات (١٩.٦%)، لەکاتێکدا ڕێژەکە لە ناوچەکانیتر لە بەینی ٣%و٧%  و ٢.٩% لە وڵاتانی عەرەبی (١مندال لە هەر ٣٥ منداڵ)؛ ٤.١% لە ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاست(١منداڵ لە ٢٥منداڵ)؛٥.٣% لە هەردوو ئەمەریکا(١ لە ١٩ منداڵ)؛ ٧.٤% لە ئاسای و ئۆقیانوسی ئارام( ١ لە ١٤ منداڵ)
  • نزیکەی نیوەی منداڵەکان کە ژمارەیان دەگاتە ١٥٢ ملیۆن منداڵ، کاری منداڵان تەمەنیان لەمابەینی ٥-١١ سالدان. ٤٢ ملیۆن(٢٨%) تەمەنیان لە نێوان ١٢-١٤ ساڵاندایە؛ ٣٧ ملیۆن(٢٤%) تەمەنیان لە بەینی ١٥-١٧ ساڵاندایە.
  • ترسناکترین کاری منداڵان لە تەمەنی ١٥٠١٧ ساڵاندایە، لەگەڵ ئەوەشدا نزیکەی چارەکی کاری ترسناکی  منداڵان (١٩ملیۆن منداڵە) تەمەنیان لەژێر ١٢ ساڵی دایە.
  • لە نێوان ١٥٢ ملیۆن منداڵ کە کار دەکەن، ٨٨ ملیۆنیان کوڕن و ٦٤ ملیۆنیان کچن.
  • کارکردنی منداڵان بە پلەی یەک لە کێڵگە کشتوکاڵیەکاندایە (٧١%)، ڕاوە ماسی و دارستانەکان و پەروەردەی پەلەوەر و گیاندارە ئاوییەکان دەگرێتەوە، هەروەها بەرووبوومی کشتوکاڵ و بازرگانی کشتوکاڵ دەگرێتە خۆی ١٧% بەرووبووم و ١٢% لە کەرتی پیشەسازی کە کانەکانیش دەگرێتەخۆی.
  • ٥٨%ی منداڵان کە کاری منداڵان دەکەن و ٦٢%ی سەرجەم منداڵان لە کاری ترسناک لە کوڕانن. وا دەردەکەوێت کە کوڕان زیاتر ڕووبەڕووی کاری ترسناک دەبنەوە لە کچان بەهۆی کاری منداڵان، بەڵام ئەوە ڕەنگە بەهۆی ئەوەبێت کە کاری کچان بەتایبەت کاری نێوماڵان کەمتر ڕاپۆرت بکرێن.

سەرچاوە/ http://www.un.org/ar/events/childlabourday/background.shtml

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.