مەلەکردن بە پێچەوانەی شەپۆل… ناوی ئەو کتێبە ٧٩١ لاپەرەیەیە، کە لە مانگی جەنیوەری ئەمساڵدا لە دوو بەگدا لەچاپ دەرهات و بڵاوبوەتەوە.
مەلەکردن بە پێچەوانەی شەپۆل… ناوی ئەو کتێبە ٧٩١ لاپەرەیەیە، کە لە مانگی جەنیوەری ئەمساڵدا لە دوو بەگدا لەچاپ دەرهات و بڵاوبوەتەوە.
کتێبی مەلەکردن بە پێچەوانەی شەپۆڵ لە نووسین و ئامادەکردنی رێبوار ئەحمەدە، کە لە دووبەرگی قەبارە مام ناوەندیدا، لایەنە سەرەکیەکانی مێژووی چەپ و کۆمۆنیزمی هاوچەخمان پێ دەناسێنێ… میژوویەک کە لەساڵانی ٦٠ کانی سەدەی رابردووەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە سەرەتای هەزارەی سێهەم. دیارە باسی مێژووی چەپ باسی مێژووی چەپی پرۆ ڕوسی و چینی یان ئەلبانی نییە، باسی مێژووی ئەو چەپە نییە کە گەشەی سەرمایەداری، پیشەسازیکردنی وڵات، سەربەخۆیی، دژی ئەمپریالیستی،… سەرچاوەی قەوارەگرتن و هاتنەمەیدانیان بووە. هەرچەندە کاریگەریەکانی ئەم جۆرە کۆمۆنیزمەش لەسەر ئەم رەوتە مێژوویە نیشاندەدات، بەڵام مەلەکردن بە پێچەوانەی شەپۆل ناونیشان و باسی رەوتی سەرهەڵدان و قەوارەگرتنی مێژووی چەپ و کۆمۆنیزمێکە کە سەرئەنجام خۆی لە هەموو جۆرەکانی کۆمۆنیزمی بۆرژوازی جیاکردووەتەوە. چەپ و کۆمۆنیزمێک کە سەرئەنجام بە ئیلهام وەرگرتن لە کۆمۆنیزمی مارکس و کۆمۆنیزمی کرێکاریی مەنسوری حکمەت قەوارەی گرت. باسی گروپ و رەوت و رێكخراوە سیاسییە چەپ و کۆمۆنیست و کەسایەتیەکان و هەڵسوڕان و ڕوداو و ئاڵوگۆرەکانیان و باسی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقە، لە جغرافیایی سیاسی عێراق و کوردستاندا.
نووسەر بە سەلیقەیەکی ورد و بە بەرپرسیارێتیەکی گەورەو لەروانگەی کۆمۆنیزمی چینی کرێکارو ئایندەی دڵخوازی ئەم چینەوە، کە دنیایەكی خاڵی لەستەم و چەوساندنەوە و بێ مافییە، نەک تەنها لایەنە بەرجەستەو سەرەکیەکانی چەند دەهەی مێژووی ئەم چەپە دەخاتە بەردەمی خوێنەر، بەڵکە زوربەی هەرەزۆری کاراکتەرە بەشداربووەکان و سەرەکیەکانی ناو ئەو برگە مێژوویە، دەکاتەوە کاراکتەری باس و گێرانەوەکانی.
چونیەتی پێکهاتنی گروپ و رێكخراوە چەپەکان، چۆنیەتی پێکهاتنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، هەلومەرجە کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوری و چیانیەتیەکان کۆمەڵگا، هەر بەم پێیەش زەمینەی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی سەرهەڵدانی ئەم بزووتنەوەیە و ئاڵوگۆڕەکانی و ئەو بەرامبەرکێ سیاسی و کۆمەڵایەتیانەی لەگەڵ رژێمی بەعس و ناسیۆنالیزمی عەرەب و کورد و پاشان دەسەڵاتی ناسیونالیزمی کورد و رەوتگەلی ئیسلامی و کۆنەپەرستی ئیسلامی، ئەنجامیان داوە…تا، بەشێوەیەکی رۆشن دەخاتە ڕوو. لایەنێکی گرنگی تر ئەوەیە نووسەر چۆن باسی نەخش و پێشرەویەکان دەکات، ئاواش راشکاوانە پەنجە دەخاتە سەر خاڵە لاواز و کەم و کوڕی و و ناکامیەکانی ئەم چەپ و کۆمۆنیزمە. لە گێرانەوەی ئەو مێژووەدا راستگۆیی لە گێرانەوە، فاکت نیشاندان وەکو بەڵگە، کاراکتەر بەشداری پێکردن وەکو شایەد حاڵی زیندوو، کۆمەڵگا و ئینسان وەکو بنەمای لێکدانەوە و گێرانەوە… ئەو میتۆدەیە کە نووسەر سەرکەوتوانە بەدەستیەوە گرتووە. مێژووی بەر لە هاتنەمەیدانی چەپ و پێکهاتنی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و دوای ئەوە، دوو مێژووی جیان. بە هاتنە مەیدانی بەکردەوەی چەپ و کۆمۆنیزم و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق، وەرچەرخانێکی بەرجەستە لەکۆمەڵگەی کوردستاندا روودەدات. ئەم کتێبە باسی چۆنیەتی هاتنە مەیدانی ئەم چەپ و کۆمۆنیزمە بۆ ناو بەرامبەرکێی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردستان دەکات. وە نیشانمان دەدات کە چۆن رهخنهی ریشهیی و شوڕشگێرانهی بهکردهوه له بزوتنهوهی ناسیونالیستی کورد و نەریتەکانی، به هاتنە مەیدانی ئەم کۆمۆنیزمە دەست پێدەکات و پیرۆزییە دەستکرد و دروسکراوە دینی و قەومیەکان و رەمزەکانیان، دەداتە بەرەخنەی راشکاو.
له کوردستانی عیراقدا تا ئهوکاته بزوتنهوهی ناسیونالیستی کورد تاکه مهیدانداری ساحهی سیاسی بوو. به سونهتیهوه به شێوهی ههڵسوڕانیهوه، به فهرههنگ و کهلتورو شێوهی ململانێیهوه، به دروشم و بانگهشهکانیهوه، به ڕابهری و… کە نوێنهرایهتی بزوتنهوه دواکهوتو و چینه داراکانی کوردستانی دهکرد. هاتنە مەیدانی ئەم چەپ و کۆمۆنیزمە، نەک ئەم هاوکێشەیەی هەڵگێڕایەوە، بەڵکو بە جەرائەتەوە پیرۆزیەکانی ناسیونالیزم و دینی دایە بەرەخنە. بۆ یەکەمین جار بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنانی لەبەرامبەر بزوتنەوە ژنانەکانی تردا، هێنایە مەیدان و بەدژی ژنکوژی لەژێر هەر بیانویەکدا بێت، وەستایەوە. ئەم کتێبە هەموو ئەو ئەو بەرامبەرکێ و نەبەردانەی چەپ و کۆمۆنیزم، دەگێڕێتەوە.
خوێندنەوەی ئەم کتێبە، لە کاتێکدا خەرمانەی کتێبی مێژووی بە درۆ نووسراو و دروستکراو، لەکوردستاندا، بەشێکە لە پیشەسازی مێژووسازی ساختە و پەردەدان بەسەر مێژووی ململانێی چینایەتی و شاردنەوەی بەرامبەرکیی سیاسی و کۆمەڵایەتی… گرنگیەکی لەرادەبەدەری هەیە. لە رێگای پەیوەندیکردن بە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانەوە، دەتوانن ئەم کتێبە بە راستگۆیی نوسراوە، دەستبخەن.
کۆتایی مارش ٢٠١٧