پاشکۆی ژمارە ١ ی بۆپێشەوە ژمارە ٢٣ تەوەرەی تایبەت بە ڕاپەرین و بزوتنەوەی شورایی لە کوردستان
پاشکۆی ژمارە ١ ی بۆپێشەوە ژمارە ٢٣
تەوەرەی تایبەت بە ڕاپەرین و بزوتنەوەی شورایی لە کوردستان
رابەران و هەڵسوراوانی راپەرین و بزوتنەوەی شورایی لەهەر کارگەو شار‌و شارۆچکەیەکدا بەسەدان تێکۆشەر بوون، بەداخەوە ئێمە دەستمان بە زوربەیان رانەگەیشت و ژمارەیەکیش نەیتوانی وەڵام بدەنەوە… دیارە بۆپێشەوەش وەکو بڵاوکراوەیەک سنوردارە… بەهیوای ئەوەی لە داهاتوودا، بتوانین دەستمان بەژمارەیەکی زۆرتریان رابگات..
بۆپێشەوە
خوێنەرانی بۆپێشەوە: ئەوەی لە ژمارەیەدا دەیخوێنەوە، بریتیە لەکۆمەڵیک دیمانە لەگەڵ بەشێک هەڵسوراوانی سیاسی و جەماوەری و رابەرانی بەشدار لەڕاپەرین و بزوتنەوەی شورایی ساڵی ١٩٩١دا…
دیمانە لەگەڵ محەمەد مستەفا
حەمە مستەفا ناسراو بە حمە ڕانیەیی، یەكێک بوو لەو کەسانەی یەکەم هێرشیان بردە سەر دام و دەزگاو هێزەکانی ڕژێمی بەعس لە شاری ڕانیە، لە ڕۆژی یەکەمی ڕاپەڕین لە ٥ی ئازاری ١٩٩١. هەروەها یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی شوراکان لە شاری ڕانیە و ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە یارمەتیدانی ئاوارەکانی کۆڕەوەکەی هەمان ساڵ.
محەمەد مستەفا: ناسیۆنالیزم دەورانە مێژووییەكەی خۆی بەسەر بردوە، بەرەو نەمان ( ئینقراز) دەڕوات. ناسیۆنالیزم مانای بەرزڕاگرتنی نەتەوەیەك بەسەر نەتەوەیەكی تردا بەرەو كۆتایی دەڕوات،
بۆپێشەوە: لە ژێر سایەی خۆ بەستنەوەی حزبە بۆرژوازیەکانی کوردستان، لەساڵی ١٩٩١دا بە جەنگخوازی و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا، ئەو حزبانە دەستیان لەدەسەڵات گیر بوو، کەچی دوای ٢٦ ساڵ، نیوەی قەڵەمڕەوی دەسەڵاتیان، بەبەرچاوی ئەمریکا لە دەستدا. چۆن ئەمە لێک دەدەنەوە؟
حەمە ڕانیەیی: بزووتنەوەو ئەحزابی ناسیۆنالیستی ئەوەی پێی دەوترێت (كوردایەتی)، لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا نەیتوانیوە بگات بەئاوات و ئامانجەكانی گەلی كورد، شكست لە دوای شكست لەمێژووی خۆیان تۆماریان كردووە، ئەمە بۆ؟ بەڕەئی من؛ حەرەكەی كوردایەتی هیچ كاتێك پشتی بەخۆی و خەڵكەكەی نەبەستووە، هەمیشە ئیشیان لەسەر بێ ئیرادەیی خەڵك كردووە كە فڵان دەوڵەت پشتیوانمانە ترستان نەبێ! یان بەڕەسمی و غەیرە ڕەسمی بەپێی بەرژەوەندی ئەو دەوڵەتانەی كە هاوپەیمان بوون لەگەڵیاندا هاتوون سیاسەت و ستراتیجیەتی خۆیان داڕشتووە. واتە نەیانتوانیوە ئیرادەی پشت بەستن بەخۆ بكەنە چەمكی ڕێگای خەبات و تێكۆشانیان. هەربۆیەشە هەركاتێك ئەو دەوڵەتە زلهێزانە یان ئەقلیمیانە، ویستبێتیان ئاوا ڕێچكەی خەباتیان گۆڕیوە، هەندێ جار تا ڕادەی ئاشبەتاڵ و توانەوە. ناسیۆنالیزمی كورد هەمیشە لەناو معادەلاتدا بووە هیچ كاتێك سەربەخۆ نەبووە، ئێ ئەو دەوڵەتانەش بەپێی بەرژەوەندی و مەساڵیحی خۆیان، هاتوون كوردیان بەكارهێناوە بۆ جێبەجێ كردنی ئەجێندای سیاسی خۆیان، تازەترین نموونەش بەدەستەوەدانی نیوەی خاكی كوردستان لە چەند سەعاتێكدا، چونكە نەیانتوانی بە ئاراستەی پێچەوانەی هاوكێشە سیاسیەكانی دەوڵەتی ئەمریكا و ئێران و توركیا‌و … هتد بڕۆن. ناسیۆنالیزم لەسەر بەرژەوەندی ئیش دەكات، دەیەوێت لەڕێگەی بەرژەوەندی بگات بەدەسەڵات. بۆیە شكست دەخوات. ناسیۆنالیزم ناتوانێت ئیش لەسەر بوونی نەتەوەیەك بكات. نەتەوەیەكی چل وپێنج ملیۆنی لەسەر ئەم ئەستێرەیە جێگا‌و ڕێگایەكی نیە، هەر تۆزێك سەر دەربێنێ دوو دەوڵەت و سێ دەوڵەت یەكدەگرن چۆن سەركوتی بكەن. ئەمجارەیان لە ڕیفراندۆمەكە و بەتازەگیش لەهێرش و پەلامارەكانی ئیسلامیە توندڕەوەكان و ڕژێمی فاشیزمی توركیا و هەموو دنیا بەیەكەوە یەكی گرت وە یان لانی كەم بێدەنگیان هەڵبژارد، نەتەوەیەك لەلێواری جینۆساید و سڕینەوەیە، هیچ كەس یەك حەرف ناڵێت نە لەئاستی دەوڵەتەكان، نە ڕەئی گشتی دنیا لەگەڵ بوونی ئەم نەتەوەیە نامۆیە و زۆر بێ باكن. ئیتر دەبێ ئەم نەتەوەیە و بزووتنەوەكەی بەخەبەر بێت، كاتی ئەوە هاتووە دەست بەشاقەلی ئەم دەوڵەت و ئەو دەوڵەتەوە نەگرین. دەبێ ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی خۆمان بخەینە گەڕ، پشت بەخودی خۆمان ببەستین، كەئەمە تاكە وەسیلەیەكە بۆ ڕزگاربوون لەژێر دەستەیی، هەڵبەتە ئەمە بەناسیۆنالیزم ناكرێت واتە ئەم وەحدەی نەتەوەیییە ئیشی ناسیۆنالیزم نییە. كورد دەبێ بگەڕێتەوە بۆ بوونی خۆی، خۆی خاوەنی ئیرادەی خۆی بێت. هەڵبەتە ناسیۆنالیزم دەورانە مێژووییەكەی خۆی بەسەر بردوە، بەرەو نەمان ( ئینقراز) دەڕوات. ناسیۆنالیزم مانای بەرزڕاگرتنی نەتەوەیەك بەسەر نەتەوەیەكی تردا بەرەو كۆتایی دەڕوات، چونكە ناسیۆنالیزم لەجێگای ئیمپراتۆرەكان سەری هەڵدا، ئێستا بەیەكەوە ژیان، زیاتر ڕەواجی هەیە. سەیری ئەوروپا بكەن كەس ناڵێ من ئینگلیزم یان سویدیم لەهەر كەسێك بپرسی دەڵێت من ئەوروپیم. یەكێتی ئەوروپا شوێنی ناسیۆنالیزمی ئەوروپی لێژكردووە، بۆكوردیش هەمان شتە چۆن ماركس هات لەسەر هەژارترین و بەشمەینەتترین چینی كۆمەڵ كرێكاران شۆڕشی بینا كرد و لەسەر چینی كرێكار شۆڕشی سۆشیالیستی دەست پێكرد، بۆ نەتەوەی كوردیش هەمان فكر دەكرێت كارا بێت نەتەوەیەكی چل پەنجا ملیۆنی لەسەر ئەم زەویە نەفی وجودی دەكرێت. هیچ كەس لەم جیهانە پان و بەرینە لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوو ئیعتیراف بەبوونی ناكات كەواتە چەوساوەترین مرۆڤن لەسەر ئەم ئەستێرەیە، دەكرێت لەسەر ئەم بەكەم زانینە ئەم بچووك سەیركردن و هیچبوونە، هوشیاریەكی تر بێتە دەرێ ئەم نەتەوەیە بێ‌دار بكاتەوە، كوردبوون دەكرێت ئەو وێستگەیە بێت هەم ئیتحادێكی نەتەوەیی دروست بكات و مەساڵیح و دەسەڵات وەلا بنێت و ئیش لەسەر بوونی كورد بكات. سەیری كوردستانی ڕۆژئاوا بكەن ناتوانێت ناسیۆنالیزم لەوێ حاكم بێت. دەبێ هەموو پێكهاتەكان بەیەكەوە لەدەسەڵات بن. بۆ كوردستانی باشووریش بەتایبەتی ناو شاری كەركوك و خانەقین و مەندەلی و تەواوی ناوچە جێناكۆكەكان ناتوانێ ناسیۆنالیزم حوكم بكات، چونكە وەك داوی جاڵجاڵۆكە ئەو نەتەوانە بەناو یەكداچوون. هەردەبێ حوكمی خۆجێی دەستەبەر بكرێت وەك نموونە دەكرێت، یان هەر فۆرمێكی تر كە هەموو نەتەوەو پێكهاتەكان بەهاوبەشی لەدەسەڵاتدا بن، ماركسیزم شانسی هاتنە دەرەوەی زۆرە بەهێزێكی ترەوە چونكە تاكە فكرەیەكە قسە لەیەكسانی دەكات… بۆ بەجێ گەیاندنی دەسەڵاتی یەكسان پێویستمان بەگەڕانەوەیە بۆ بوونی خۆمان بەبێ بوونی ئایدۆلۆجیایەكی دیاریكراو كە مافی ئەوانی تر بخاتە ژێر پێوە. دەبێ هەموو كەس بوونی خۆی وخەونەكانی تێدا بدۆزێتەوە. ئینجا شورا بێت یان حوكمی خۆجێی دیموكراتیك بێت یان هەر فكرێكی تر بێت كە ئینسانی كورد بوونی پارێزراو بێت..
بۆپێشەوە: دوای ٢٦ ساڵ، پێتان وایە ئەو دەسەڵات و سیستەمە پێویستی بە گۆڕان هەیە؟
حەمە ڕانیەیی: هەڵبەتە دەسەڵات و سیستەم دوو چەمكی جیاوازن. دەسەڵات لەناو سیستەم دایە، كاتێك ئێمە بەڵای دەسەڵات لەسەر مان لادەچێت، دەبێت لە سیستەم بگەین، چونكە سیستەم مێژوویەكی دوور‌و درێژی هەیە هەزاران ساڵە مرۆڤ لەسەر ئەم زەویە بەدوای ئەوەدا وێڵە ژیانی سیستماتیك بكرێ. بۆئەوەی ئەو وەڵامەی دەست بكەوێت (من كێم) بۆ هاتووم، چۆن دەبێ بژیم، بۆ كوێ دەڕۆم؟ بەهەر حاڵ زۆرێك لە بیرمەندەكان هەوڵیانداوە وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە. بیردۆزیی عەقدی ئیجتیماعی جان جاك ڕۆسۆ بۆ ڕێکخستنی ژیانی خەڵك، یەكێكە لەو هەوڵانەی كە مرۆڤ بە سیستەم دەكرێت. واتە پێناسە دەكرێت، ناسنامەیەكی پێدەدرێت، وەك ئەوەی من ماركسیم، من ئیسلامیم، من لیبراڵم ، من …هتد. هەموو ئەو پێناسە كردنانە ئەمە سیستەمە. هەموو ئەو پێشگرو پاشگرانە هەموو شتێكن، بەڵام بوونی ئەسڵی ئەو كەسە نییە.. دەسەڵات لەناو ئەم سیستەمەدا نەشونما دەكات. بۆئەوەی سیستەم تێك بشكێنین دەبێ بگەڕێینەوە بۆ خۆمان. بەبێ بوونی ئەو پێشگرو پاشگرانەی كە ئینسانەكانی پێ پێناسە دەكرێت. چونكە هەرچی دروست بكەیت لەكۆتاییدا لەهەمان بازنەدا جۆرێكی تر لەدەسەڵاتێكی تازە لەدایك دەبێت. ئەمە ڕەوتی قۆناغەكانی مرۆڤە لەمێژوودا. بەڵێ دەبێ گۆڕانكاری بەو ئاراستەیەدا بڕوات. چونكە گۆڕانكاری ئەم دەسەڵات بڕوات ئەوی دی جێی بگرێتەوە، هەر دەگەین بەوەی كە لەهەمان خولگەدا جێ گۆڕكێی دەسەڵات بكەین. ئەمیان كەمێك باشترە یان تۆزێك خراپترە. بەهەرحاڵ با تەجروبە هەڵەكانی مێژوو دووبارە نەكەینەوە، دەكرێت ناوی بنێین ڕیفۆرم لەدەسەڵاتدا.
ئەمە بەشێوەیەكی گشتی لەسەر سیستەم و دەسەڵات. ئەوەی دەگەڕێتەوە سەر كات و زەمەنی لاچوونی ئەم دەسەڵاتە ناسیۆنالیستیەی كوردستان، بێگومان نەك تەجروبەی ٢٦ ساڵی ڕابردوو بگرە تەجروبەی سەد ساڵی ڕابردووی ئەم بزووتنەوەیە نیشانی داوە لەئاستی وەڵامدانەوە نییە بۆ دۆزی گەلی كورد‌و ڕزگاربوونی ئەم نەتەوەیە لەچنگ نەهامەتی و ماڵوێرانی، دەبێت بیر لەوەحدەی نیشتیمانی بكرێتەوە لەهەر چوار بەشەكەی كوردستان لەهەر شوێنێكەوە پەلاماردرا لەبەشێكی تری كوردستان خەڵك بێتە مەیدان، نموونە لەڕۆژئاوا كورد پەلامار دەدرێت لەباكورو باشور‌و ڕۆژهەڵات هیچ پەرچەكردارێك نییە، دەبێ ئیرادەیەك بێتە دەرەوە بەم هوشیاریەوە كار بكات ئینجا دەتوانێت شەڕی بوون و مانەوە بكەین. هەڵبەتە بە تێڕوانینی من كوردبوون دەكرێت ئیشی لەسەر بكرێت و یەكێتی نەتەوەیی دروست بێت، كە بەهیچ شێوەیەك كوردبوون پەیوەندی بە (كوردایەتی) یەوە نیە، دووشتی زۆر لێك جیاوازن.
هەر سەر كەوتوبن
خەسرەو سایە؛
یەکێک لە رابەران و هەڵسوڕاوانی راپەرین و بزووتنەوەی شورایی ساڵی ١٩٩١، هەروەها نوێنەری شورای سەراسەری شاری سلێمانی.
ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌ی شورایی له هێنانه‌کایه‌وه‌ی ئه‌و سونه‌ت و مۆدێله چینایه‌تی و جیاوازه‌دایه که بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگە خستیه به‌رده‌ست.
بۆپێشەوە: داوی ٢٧ ساڵ بەسەر راپەرینی خەڵکی کوردستاندا، خەڵکی کوردستان بەدوای فرسەتێکدا دەگەرێن بۆ ڕاپەڕین بەسەر دەسەڵاتی حزبەکانی کوردستاندا، هۆکاری ئەمە چییە؟ چەند جارێکیش دەستی بۆ برا، ١٧ی شوباتی ٢٠١١ بە نموونە؟
خه‌سره‌و سایه: به‌زمانێکی ساده، هۆکاری ده‌ستبردنی خه‌ڵک بۆ ڕاپه‌ڕین به‌سه‌ر هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکدا، هه‌ستکردن و هۆشیاربوونه‌وه‌ی هه‌رئه‌و خه‌ڵکه‌یه، به‌زوڵم و زۆر و سته‌م و چه‌وسانه‌وه و نابه‌رابه‌ریه‌ک که‌به‌ره‌و ڕوویان کراوه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی کاتێک که‌خه‌ڵکی ناڕازی ڕێگایه‌کی تریان له‌به‌رده‌مدا نه‌بێت بۆ ئاڵوگۆڕپێدانی هه‌لومه‌رجی ژیانیان و گه‌یشتن به‌داخوازیه‌کانیان، ناچارده‌بن ده‌ست بۆ شۆڕش وڕاپه‌ڕین به‌رن. به‌م جۆره ده‌توانین بڵێین که‌ده‌ستبردنی جه‌ماوه‌ر بۆ ڕاپەرێن له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا، کرده‌یه‌کی ناچاری و ئیستسنایه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر لەڕوانگه‌ی تیۆ‌ری سیاسیه‌وه له‌پرسیاره‌که‌تان قوڵتر بڕوانین ئه‌وا ڕاپه‌ڕین کرده و دیارده‌یه‌که له‌مێژوودایه، ئه‌مه به‌ومانایه‌ی که ڕاپەڕین له‌جه‌رگه‌ی توندبوونه‌وه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی و پراکتیک و پێشڕه‌وی بزووتنه‌وه سیاسیه‌کاندا دێته‌کایه‌وه که هه‌ریه‌که‌یان نوێنه‌ری ئاسۆ و ئامانجێکی چینایه‌تین. به‌م مانایه‌ش ڕاپه‌ڕین هه‌م پێشینه و هه‌م ئێستا و داهاتووی خۆی هه‌یه و له‌ئانو ساتێکیشدا به‌کرده‌وه ده‌ردێت، که‌له‌لایه‌ک هێزی ڕێکخه‌ر و ڕابه‌ری جه‌ماوه‌ر له‌مه‌یداندابێ و قابیلیه‌تی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بۆ ئاستێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه و باڵاتری که‌وتبێته ده‌ست، له‌لایه‌کی تریشه‌وه هاوکێشه‌ی هێزی نێوان جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵات گۆڕابێ و ڕووخان و وه‌لانانی ده‌سه‌ڵات که‌وتبێته سه‌ر زمانی خه‌ڵکی ساده. بەڵام ئه‌وه‌ی که بۆچی خه‌ڵکی کوردستان ماوه‌یه‌کی زۆره شوێنکه‌وته‌ی ڕاپه‌ڕینه، له‌لایه‌ک، به‌ڵگه‌یه بۆ فه‌شه‌ل و بن به‌ستی ئه‌زمونێکی ده‌سه‌ڵاتدارێتی که‌حزبه بۆرژوا ناسیونالسیته‌کان دایان مه‌زراندوه، ده‌سه‌ڵاتێک که له‌ئاست وه‌ڵامدانه‌وه به‌ئومێد و خواسته‌کانی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا نه‌بووه. ئه‌وانیش ئیتر نایانه‌وێت له‌ژێر سایه‌یدا ژیان بکه‌ن، بۆیه عه‌وداڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌کن بۆ وه‌لانانی که‌ئه‌ویش ڕاپەڕینه. له‌لایه‌کی تره‌وه؛ خودی درێژه‌کێشانی ئه‌م شوێنکه‌وتنه دیسانه‌وه به‌ڵگه‌ی ئاماده‌نه‌بوونی عونسوری ڕێکخه‌ر و ڕابه‌ری ڕاپەڕینی خه‌ڵکه، عونسورێک که‌هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ڕابه‌ری ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش بکا و به‌دور له‌هه‌ر سه‌رچڵیه‌کی سیاسی و ئانارشیستی ئه‌م جه‌ماوه‌ره ڕینمایی و یه‌کگرتوو بکا و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی نابه‌رابه‌رییه چینایه‌تیه‌کان پێداویستیه‌کانی ڕیکخراوبوون و هوشیارکردنه‌وه ئاماده بکاو ئاسۆ و باوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه به‌فراوانی له‌نێوانیاندا په‌ره پێبدات و سه‌ره‌نجام ببێته فاکتۆری ئاڵوگۆڕپێدانی هاوکێشه‌ی هێزی نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک. به‌دیاریکراوی ده‌مه‌وێت بڵێم که ڕاپەڕین به‌بێ ئه‌م عونسوره ڕێگایه‌کی کوێری له‌به‌ره‌و توانای سه‌رکوت کردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه کارێکی ئاسانه، هه‌روه‌ک له‌جوڵانه‌وه‌کانی ئه‌م دواییانه‌دا به‌رچاوکه‌وت.
بۆپێشەوە: بزوتنەوەی شورایی تەمەنی کورت بوو، بەڵام دیاردەیەکی نوێ و جێگای پێشوازی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش بوو، هۆکاری ڕووهێنانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش، بۆ شوراکان چی بوو؟
خه‌سره‌و سایه: به‌بڕوای من پێشوازی خه‌ڵک بۆ شوراکان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆکارێک؛ یه‌کێک له‌وانه، خودی نوێ بوونی بزوتنه‌وه‌که بۆ خه‌ڵک و ده‌رکه‌وتنی وه‌ک دیارده‌یه‌کی شاری و جه‌ماوه‌ری، که‌ده‌رگای بۆ ده‌خاله‌تکردن و هاتنه‌مه‌یدانی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش به‌ژنان و پیاوانه‌وه خستبوه سه‌ر پشت. به‌واتایه‌کی تر شوراکان بزوتنه‌وه‌یه‌کی ساده و کراوه و جه‌ماوه‌ریش بوو به‌راده‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له‌هه‌مو چین و توێژه‌کان به‌ئاسانی ده‌یانتوانی پێوه‌ی په‌یوه‌ست بێت و خۆیانی تیا ببیننه‌وه. به‌تایبه‌تی که شوراکان وه‌ک پێشمه‌رگایه‌تی و حزبایه‌تیه‌ک که‌ناسیونالیزمی کورد دایهێنابوو، پێویستی به‌هیچ مه‌رجو ئاڵۆزیه‌کی فکری و پرۆسه‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی نه‌بوو تا خه‌ڵک پێوه‌ی په‌یوه‌ست بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه شوراکان کاری ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ربوون و هه‌رکه‌س له‌شوێنی کار‌و ژیانی خۆیدا، له‌کارگه‌و گه‌ڕه‌ک و زانکۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایته‌یه‌کاندا، به‌جیاله‌وه‌ی باوه‌ڕ و ره‌گه‌زی چیه، ده‌یتوانی ببیته ئه‌ندامی شورا و ته‌نها مه‌رج باڵغ‌بوونی ته‌مه‌نی که‌سه‌که بوو. هۆکارێکی تر سروشتی ئه‌و داخوازی و دروشمانه‌بوو که شوراکان به‌رزیان کردبوەوه، که‌ڕاسته‌وخۆ ته‌عبیر بوون له‌خواستی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و ژنانێک که‌به‌ده‌ست ستەمه‌وه ئازاریان ده‌چه‌شت. له‌ئاخریشدا ئه‌وه بڵێم شوراکان له‌فه‌راغێکی سیاسی‌دا و له‌دوای ده‌رپه‌ڕاندنی داموده‌زگاکانی ڕژێمی به‌عس، تاقه ئاڵته‌رناتیڤی خه‌ڵک بوون بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆ شاییه سیاسیه و وه‌ک ده‌رکه‌وته‌یه‌کی به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر هاته مه‌یدانه‌وه، ئه‌مه‌ش بواری پێدا که‌به‌خێرایی جه‌ماوه‌ر بۆلای خۆی ڕاکێشێ و ئه‌وانیش وه‌ک دیارده‌یه‌کی خۆشه‌ویست و نوێنه‌ری داخوازیه‌کانیان تێی بڕوانن و به‌ره‌وپیری بچن.
بۆپێشەوە: گرنگترین دەستکەوتی بزوتنەوەی شورایی چی بوو؟ خاڵە بەهێزو لاوازەکانی کامانە بوون؟
خه‌سره‌و سایه: شوراکان له ماوه‌یه‌کی که‌می ته‌مه‌نیاندا، جگه‌له‌وه‌ی چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکیان چه‌سپاند له‌بواره‌کانی خستنه‌ڕووی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار و زەحمه‌تکێشاندا، له‌جۆری ئازادی سیاسی و ئازادییه فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌کان، یه‌کسانی ژن و پیاو، خواسته‌کانی کرێکاران و…هتد؛ له‌هه‌ندێ بواری وه‌ک هه‌وڵدان بۆ لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان و دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه، چاودێری بازار و ڕێگه‌گرتن به‌شاردنه‌وه‌ی شتومه‌ک و خۆراک وگران کردنی له‌لایه‌ن بازرگانانه‌وه، گرتنه‌ده‌ست و سه‌رپه‌رشتیکردنی کاروباری به‌شێک له‌نه‌خۆشخانه و شاره‌وانیه‌کان وئه‌منیه‌تی گه‌ڕه‌که‌کا‌ن….به‌ڵام ده‌ستکه‌وتی گه‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌ی شورایی له هێنانه‌کایه‌وه‌ی ئه‌و سونه‌ت و مۆدێله چینایه‌تی و جیاوازه‌دایه که بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگە خستیه به‌رده‌ست. به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی کوردستان تا ئه‌وکاته ئاشنایه‌تیان هه‌ر له‌گه‌ڵ سونه‌ت و مۆدێلی حوکمرانی به‌عسی و که‌مێکیش ده‌سه‌ڵاتی میلیشیایی حزبه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی‌دا هه‌بوو. خۆشبه‌ختانه ئه‌م سونه‌ت و مۆدێله به‌ڵگه‌نامه‌کانی به‌تۆمارکراوی ونوسراو ماوه‌ته‌وه‌و بۆته به‌شێک له‌میژووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان. به‌جۆرێک هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت میژووی ده‌وره‌ی ڕاپەڕینی ١٩٩١ی کوردستان بنووسێته‌وه ناتوانێ حه‌قائیقه‌کانی ئه‌م به‌شه یانی بزوتنه‌وه‌ی شوراکان و رۆڵێک که‌گێڕایان له‌به‌رچاو نه‌گرێ.
ئه‌وه‌ش بڵێم که‌ئه‌م سونه‌ت و مۆدێله له‌ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆدا، وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی سه‌دان جار گرنگتر له‌سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١دا، خۆی به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه، کاتێک مۆدیلی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆرژوا ناسیونالیستی کورد و حزبه‌کانی، یانی سیسته‌می په‌رله‌مانی و حکومه‌تی حزبی و بنکه فراوانه‌که‌ی، سه‌ری له‌بنبه‌ست و شکستی یه‌کجاریدا ده‌رهێناوه و خه‌ڵکی کوردستانیش چاویان بڕیوه‌ته داهاتویه‌کی تر. بێگومان له‌دۆخێکی ئاوادا، شواراکان وحکومه‌تی شورایی وه‌ک مۆدێلێک بۆ ده‌خاله‌ت پێدانی جه‌ماوه‌ر له‌به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگە و گه‌یشتن به‌حاکمیە‌تی راسته‌وخۆی خه‌ڵک، که‌مێژوویه‌کی هه‌یه و به‌ڵگه‌کانی له‌به‌رده‌ستدان، ئه‌توانێ ئاسۆ و ئامانجێکی ڕۆشنتر به‌خه‌باتی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و خه‌ڵکی ئازادیخواز ببه‌خشێ.
له‌باره‌ی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی شوراییه‌وه؛ سه‌ره‌تا ئه‌وه‌بڵێم ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی به‌کورتی ئاماژه‌م پێدا ئه‌توانێ وه‌ک خاڵی به‌هێزی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه سه‌یر بکرێ، له‌پاڵ ئه‌وانه‌شدا پشتبه‌ستن به‌کۆبوونه‌وه‌ی گشتی خه‌ڵک و هه‌ڵبژرادنی راسته‌وخۆی نوێنه‌ران و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه دامه‌زراندنی شوراکانی گه‌ڕه‌ک و ناوه‌نده‌کان و هه‌ڵکشانیان بۆ ئاستی شار.. وه‌ک په‌یکه‌ره‌یه‌ک بۆ زامنکردنی نوینه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ری له‌خواره‌وه بۆسه‌ره‌وه، جگه‌له‌وه‌ی خاڵی هه‌ره به‌هێزی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، هاوکات دیموکراتیترین وشه‌فافترین مۆدێلی حوکمڕانی به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه. به‌ڵام له‌باره‌ی خاڵه لاوازه‌کانی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه‌وه؛ ئه‌کرێ وردتر قسه‌ی لێ بکرێ و ئاماژه به‌زۆر خاڵ بدرێ، به‌ڵام من لێره‌دا نه‌بونی حزبێکی سیاسی له‌پشت شوراکانه‌وه به سه‌ره‌کیترین خاڵی لاوازی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه ده‌زانم و ئه‌وانی تر ورده‌کاری عه‌مه‌لین که‌هه‌ڵسوڕاوان و ڕابه‌رانی هه‌رجوڵانه‌وه‌یه‌ک ده‌توانن له‌جه‌رگه‌ی چالاکی و پراتیکیاندا په‌ی پێبه‌رن و تێی په‌ڕێنن..
وەستا جەلال؛ یەکێک لە رابەران و هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی شورایی لە هەولێر.
ئه‌وه کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشه له‌به‌ر نه‌بوونی وشیاری و یه‌کێتی و یه‌کریزی به‌هه‌شت بۆ سه‌رمایه‌داران دروست ده‌کات
بۆپێشەوە: حزبە بۆرژوازییەکانی کوردستان، بەدوای راپەرینی خەڵکی کوردستاندا، بەڵێنی کردنی کوردستان بە بەهەشتیان دەدا، بنەمای ئەو بەڵێنانە چی بوو؟ بۆچی نەیانتوانی ویستەکانی خەڵکی کوردستان وەدی بێنن؟
وەستا جەلال: حزبه بۆرژوازیه‌کانی کوردستان به ناسیۆنالیست و ئیسلامیه‌کانیانه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ڕاپه‌رینی 1991 ڕوو بدات بەره‌یه‌کیان پێک هێنابوو به‌ناوی به‌ره‌ی کوردستانی هه‌موو ئه‌ندامانی به‌ره‌که له‌سه‌ر چه‌ند خالێکی سه‌ره‌کی سه‌باره‌ت بە ئیداره‌کردن و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی کوردستان رێک که‌وتبوون، زۆربه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ش په‌یوه‌ندی به ڕژێمی به‌عس و شێوه‌ی ئیداره‌کردنی هه‌رێمی کوردستان له ڕووی سیاسیه‌وه بوو، نه‌ک سیسته‌می بەڕێوه‌بردنی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ند به کرێکار و زه‌حمه‌تکێش، یان ریفاهی کۆمەڵایه‌تی، لەڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌موو حزبه‌کان ململانێی ئه‌وه‌یان ده‌کرد ئه‌ندام بۆ حزبه‌که‌یان زیاد بکه‌ن، بۆشیان گرنگ نه‌بوو ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یان که‌ن به ئه‌ندام چ ڕابردویه‌کیان هه‌یه، له‌ڕوی ئابوورییه‌وه هه‌موویان خه‌ریکی دزی و تاڵان‌کردنی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان بوون، چه‌ندین موڵک و سه‌روه‌تی کوردستانیان داگیر کرد و کردیانه مه‌ڵبه‌ند و کۆمیته و رێکخستن و مه‌کته‌بی سیاسی . له ڕاپه‌رینی 1991 به‌ره‌ی کوردستانی بۆیه ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خەڵکی کوردستان ده‌دا، که ده‌یان وت کوردستانتان بۆ ده‌که‌ینه به‌هه‌شت بۆئه‌وه‌ی ده‌سەڵاتی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان پێ دامه‌زرێنن و به‌هێزی بکه‌ن. ئه‌وه 27 ساڵه ئه‌و حیزبه بۆرژوازی و ئیسلامیانه به‌ڵێن به خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌ن کوردستانیان بۆ ده‌که‌نه به‌هه‌شت، به‌ڵام به پێچه‌وانه پاش چه‌ندین ساڵ ئێستا موچه و ئاو و کاره‌باشیان له خه‌ڵک بڕیەوه. حزبه بۆرژوازی و ئیسلامیه‌کان له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک به‌هه‌شتیان بۆ خۆیان دروست کردوه، به‌ڵام هه‌ژاری و بێ‌کاری و برسیه‌تیان بۆ خه‌ڵک هێناوه. هیچ کاتێک حزبه بۆرژوازی و ئیسلامیه‌کان ناتوانن به‌هه‌شتێک بۆ خه‌ڵکی کرێکار و هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێش دروست بکه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه کرێکار و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشه له‌به‌ر نه‌بوونی وشیاری و یه‌کێتی و یه‌کریزی به‌هه‌شت بۆ سه‌رمایه‌داران دروست ده‌کات، هه‌موو به‌ڵێن و پڕوپاگه‌نده‌کانی حیزبه بۆرژوازی و ئیسلامییه‌کان بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ژاری، بێ‌کاری، برسیه‌تی، خۆشگوزه‌رانی و ئه‌من و ئاسایش ته‌نها بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات و به یاساییردن و زولم و چه‌وساندنه‌وه‌یه.
بۆپێشەوە: لە ژێر سایەی خۆ بەستنەوەی حزبە بۆرژوازیەکانی کوردستان، لەساڵی ١٩٩١دا بە جەنگخوازی و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا، ئەو حزبانە دەستیان لەدەسەڵات گیر بوو، کەچی دوای ٢٦ ساڵ، نیوەی قەڵەمڕەوی دەسەڵاتیان، بەبەرچاوی ئەمریکا لە دەستدا، چۆن ئەمە لێک دەدەنەوە؟
وەستا جەلال: دوو خاڵی سه‌ره‌کی هه‌ن سه‌باره‌ت به‌و حزبانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌مه‌وێ لێره باسی بکه‌م؛ یه‌که‌م: ناتوانرێت هیچ ناوێک یان پێناسه‌یه‌ک بدۆزیته‌وه بۆ ناسینی ئه‌و حزبانه‌ی هه‌رێمی کوردستان. ته‌نها حزبی مافیا نه‌بێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی نه باوه‌ڕیان به خاک و نیشتیمان و هاووڵاتی هه‌یه، نه باوه‌ڕیان به ئاین و مه‌زهه‌ب و سکۆلاریزم هه‌یه، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابووری خۆیان سات و سه‌ودا به خاک و نیشتیمان و ئاین و خه‌ڵکیش ده‌که‌ن. دووه‌م ئه‌م حیزبانه نه باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌یه به‌رگری له خاک و نیشتمان و خه‌ڵک بکه‌ن، نه باوه‌ڕیان به هێزو پشتیوانی خه‌ڵک هه‌یه پشتی پێ ببه‌ستن. هه‌میشه بوونه‌ته کارتی ده‌ستی وڵاته زلهێزه‌کان و ناوچه‌که، بڕیاری سیاسی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی کوردستان له واشنتۆن و مۆسکۆ و ئه‌نقه‌ره و تاران ده‌رده‌چیت. له ڕاپه‌رینی 1991 یه‌که‌وه پاش ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌ی کوردستان، هه‌روه‌ها له سالی 2003 وه ئه‌و هه‌موو بوجه‌یان له حکومه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتوه، له سالی 2013 به‌هۆی شه‌ری داعشه‌وه زۆربه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان که‌وته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان و زۆربه‌ی نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یان بۆخۆیان فرۆشتوه. سه‌رەڕای هه‌موو ئه‌وانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ پلانێکیان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و گێڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان نه‌بووه، هیچ پلانێکیان بۆ چاککردنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به هه‌ژاری و بێ‌کاری و پێداویستیه‌کان وه‌کو ئاو کاره‌با و نه‌خۆشخانه‌کان نه‌بووه. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له سالی 1991 تاکو ئێستا که ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی که بویه‌تی به ده‌سه‌ڵاتێکی کاتی زانیوه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵه‌کانی له پێناو به‌تالانبردنی سه‌روه‌ت و سامانی هه‌رێمی کوردستان بووه. ژیان و گوزه‌رانی مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگەی کوردستانی و مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی که‌رکوک و به‌تایبه‌ت ناوچه دابڕاوه‌کانیشی بۆ گرنگ نه‌بووه. ده‌بینین حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌توانێ به ئاسانی له 16ی ئۆکتۆبه‌ر ئه‌و ناوچانه بگرێته‌وه. بۆ ئه‌مریکاش گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه و گه‌رانه‌وه‌ی حکومه‌تی ناوه‌ندی هه‌لوێستێکی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریه، تاکو ئێستا ئه‌مریکا دیفاع له یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ده‌کات و ده‌سه‌ڵاتی کوردیش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کار ده‌هێنێت. زۆر که‌س پێیان وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بانگه‌وازی خه‌ڵکی کوردستانی کرد بۆ ریفراندۆم، بۆیه ئه‌مریکا هه‌ڵوێستی سیاسی گۆڕاوه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی گۆڕاوه. نه‌خێر ریفراندۆم بکرابایه و نه‌کرابایه هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له‌سه‌ره‌تای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه تاکو ئێستا به‌رگریکردنه له یه‌ک پارچه‌یی خاکی عێراق، بۆیه من پێم وانییه هیچ شتێک له سیاسه‌تی ئه‌مریکا له به‌رامبه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم گۆرابێت، ئه‌وه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه ئاسۆی سیاسی خۆی گرێداوه‌ته‌وه به سیاسەتی ئه‌مریکا، و بۆته کارتی ده‌ستی وڵاتانی دراوسێ و هیچ به‌رنامه و پلانێکی سیاسی و ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌رێمی کوردستان نییه. |
جەمال موحسین، یەکێک لە رابەران و هەڵسواراونی راپەرین و بزوتنەوەی شورایی لە شاری سلێمانی
شوراكان بوژاندنه‌وه‌ی ئومێد و هیوای به هێز و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش بوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆی و كۆمه‌ڵگە.
بۆپێشەوە: ئەزموونی دەسەڵاتی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی لە ٢٧ ساڵی دەسەڵاتدارێتیاندا، ئەزمونی سەرکوتی ئازادی و بێمافی و رۆژرەشی و دەیان کوێرەوەری و مەرگەسات بوو، خەڵکی کوردستان دەبێ چی بکەن، بۆ رزگارییان لەدەسەڵاتی کوردی؟
جه‌مال موحسین: ژیانی سه‌خت و نه‌هامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌جۆرێكه له زمانی هه‌ر مناڵێكی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حه‌متكێشه‌وه، هه‌ر خانه‌نشینێكی بێنازه‌وه، هه‌ر لاوێكی له بێئومێدیدا خنكێنراوه‌وه، هه‌ر ژنێكی چه‌پۆك به‌سه‌ره‌وه ڕۆژانه ده‌رئه‌بڕدرێ. دۆخه‌كه به جۆرێكه ته‌نانه‌ت باڵه جیاجیاكانی بۆرژوازی كوردستانیش هاواریان لێ به‌رزبۆته‌وه. به‌ڵام دیاره هاواری ئه‌وان بۆ شتێكی تره، بۆ خه‌مخواردن له به‌ره‌ی یه‌كه‌میان نییه بگره بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان پشكێكیان پێنه‌بڕاوه.
جه‌ماوه‌ری نه‌دار و هه‌ژاری كوردستان به چه‌ند زمان باس له وه‌لانانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌كه‌ن و له ڕاستیدا ئه‌م حوكمه ده‌مێكه دراوه. به‌ڵام ئه‌بێ لێره‌دا ئه‌و پرسیاره بكه‌ین كه گه‌ر وایه، ئه‌ی بۆچی خه‌ڵك نه‌یتوانیوه و ناتوانێ ئه‌مانه وه‌لابنێ و ڕێگری چییه؟
گه‌ر سه‌ره‌تای یه‌كه‌می نه‌وه‌ته‌كان خه‌ڵك خۆشخه‌یاڵیه‌كی به‌وه هه‌بووبێ كه ئه‌م ’’ده‌سه‌ڵاته خۆماڵیه‘‘ قابیلی ئه‌وه‌یه خێرێكی بۆ جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش تێدابێ كه به هه‌مان زمان قسه ئه‌كه‌ن، ئه‌وا دواتر ژیانی شاهانه‌ی سه‌رانی ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی كورد و خاوه‌ن سه‌رمایه كه له‌سه‌ر حسابی ژیانێكی كوله‌مه‌رگی بۆ جه‌ماوه‌ری هه‌ژار بنیاتنراوه تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌و هوشیاریه‌ی لای جه‌ماوه‌ر دروست كرد كه قڵشتی نێوان ئه‌مان و ئه‌وان به ئه‌ندازه‌ی ئاسمان و ڕێسمانه. له‌مباره‌یه‌وه خۆشخه‌یاڵیه‌ك نه‌ماوه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا خۆشخه‌یاڵی به ئایدۆلۆژیای بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه له پشتی ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی و سه‌رمایه‌دارانی كورده‌وه‌یه، واته كوردایه‌تی، له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه فڕێنه‌دراوه و خۆی لێ پاك نه‌كردۆته‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌ڵته‌رناتیڤێك كه پشت به ئیراده و ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش ببه‌ستێ ده‌رنه‌كه‌وتووه. ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی دوو سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ئه‌م دواییانه دیسان به ئاشكرا ڕاگه‌یاندنی ئه‌و په‌یام و حوكمه‌ی خه‌ڵك بوو له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كوردایه‌تیدا كه ئیتر ئه‌وانیان ناوێت. به‌ڵام ئه‌بێ چه‌ند باره بكرێته‌وه كه جه‌ماوه‌ی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش ناڕه‌زایه‌تی و تووڕه‌ییه‌كانی له شێوه‌یه‌كی ڕێكخراودا كۆنه‌كردۆته‌وه. واته هێشتا جه‌ماوه‌ر ده‌ستی بۆ خۆڕێكخستن نه‌بردووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه تا كاتێك ڕێكخراو نه‌بێ و به‌دیلێكی تر خۆی نه‌نواندبێ، هێشتا لایه‌نه‌كانی بۆرژوازی بتوانن ئاسۆی خۆیان زاڵ بكه‌ن و ته‌نانه‌ت یاریش به ناڕه‌زایه‌تی و نه‌فره‌تی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵات بكه‌ن. هه‌رچی توڕه‌یی خه‌ڵكه له خشته‌ی ببه‌ن و بیبه‌ن به ئاڕاسته‌ی سیاسه‌ت و مه‌رامی خۆیاندا.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و پێكهێنه‌ره‌كانی و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ناوی درۆینه‌ی ئۆپۆزسیۆنیشیان له خۆیان ناوه لای خه‌ڵك ڕسوا بوون و هیچ متمانه‌یه‌كیان پێیان نییه، كه‌چی هه‌ر ئه‌مان ئه‌توانن یاری به چاره‌نوسی خه‌ڵك بكه‌ن. ئه‌وه‌تا ئێستاش بۆ ده‌رچوون له شكست و ڕسواییه‌ك كه تێیكه‌وتوون كه‌وتونه‌ته بانگه‌شه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی به ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا. ئه‌حزاب و لایه‌ن و بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه ٢٧ ساڵه ژیانی خه‌ڵك ئه‌هاڕێ، هیچ ڕێزێكیشی بۆ ده‌نگی جه‌ماوه‌ر دانه‌ناوه و نه‌ك چاوپۆشی له‌وه ئه‌كات كه عه‌بادی و حكومه‌ته‌كه‌ی هێرشی سه‌ربازییان كرده سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان بگره ئه‌یه‌وێ به ناوی هه‌ڵبژاردنه‌وه خه‌ڵك بكاته‌وه به باوه‌شی به‌غدادا، نه‌ك هه‌ر ئه‌بێ قسه‌كانی بشكێندرێ و ته‌رحه‌كانی بخرێته زبڵدانه‌وه، بگره خۆشی ئه‌بێ به ته‌واوه‌تی وه‌لابندرێ.
له‌م پێناوه‌دا كه جه‌ماوه‌ر بتوانێ ئه‌و حوكمه‌ی خۆی له دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردایه‌تی به ڕاستی ده‌ربهێنێ ئه‌بێ خۆی له ئاسۆ و ئایدۆلۆژیه‌كه‌ی داببڕێ. كوردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی خێر و بێر و بارانی دۆلاره به‌سه‌ر سه‌رمایه‌داران و حزبه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانیاندا و گه‌رده‌لولی خۆڵیشه كه له‌لایه‌ك چاوی جه‌ماوه‌ری كوێركردووه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ته‌خت و تاراجی ژیانیانی تێكداوه. جه‌ماوه‌ر گه‌ر بیه‌وێ ماڵی خۆی له‌وان جیابكاته‌وه ئه‌بێ كونی ئه‌و گه‌رده‌لوله بگرێ. واته فه‌رهه‌نگ و ئایدۆلۆژیا و ئاسۆ و سیاسه‌تی كوردایه‌تی له گۆڕبنێ. ئه‌مه‌ش ئه‌بێ له پرۆسه‌ی خۆڕێكخستنێكدا بێ كه خۆی بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ری ئاماده بكات، ئه‌مه‌ش له‌ڕێی شوراكانیه‌وه دێته‌دی. جه‌ماوه‌ر پێویستی به‌وه نییه چه‌ند ساڵی تر له ته‌مه‌نی نه‌وه‌كانی له تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م لیست و ئه‌و لیستی به ناوی چاكسازی و دادپه‌روه‌ری، كه جگه له قسه‌ی بێناوه‌ڕۆك هیچی تر نییه، به‌سه‌ر به‌رێت. به هه‌موو پێوانه‌یه‌ك نۆره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوری ڕێكخراوه له شوراكانی خۆیدا. ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كه و ئه‌بێ هه‌رچی زووه ده‌ست پێ بكرێ.
بۆپێشەوە: لەدڵی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان، چەپ و کۆمۆنیستەکان هاتنە مەیدان بەکردەوە، و بزوتنەوەی شوراییان وەرێخست، ئەمە چۆن بوو؟
جه‌مال موحسین: له ڕاستیدا هاتنه مه‌یدانی كۆمۆنیسته‌كان و چه‌په‌كان له كاتی هه‌ستانی جه‌ماوه‌ریه‌وه ده‌ستی پێنه‌كرد، بگره زۆر له‌وه له پێشتره‌وه بوو. ئه‌و كات ڕێكخراوه كۆمۆنیستیه‌كان هه‌بووین و چالاكیمان له دژی به‌عس به شێوه‌یه‌كی نهێنی ئه‌كرد. سه‌روبه‌ندی جه‌نگی كه‌نداو ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك له دژی ڕژێم به شێوازی جۆراوجۆر هه‌بوو، له هه‌ڵهاتن له به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه بگره هه‌تا دروستكردنی گروپ و ده‌سته‌ی سیاسی و ئه‌ڵقه كرێكاریه‌كان و دروشم نووسین له‌سه‌ر دیواری ماڵان و شوێنه گشتیه‌كان له دژی ئه‌و ڕژێمه و… هتد. ئه‌وه بوو ماوه‌یه‌ك پێش هه‌ستان ئێمه‌ش ’’كۆمیته‌كانی ڕاپه‌ڕین‘‘ مان دروست كرد. ئه‌م كۆمیتانه له گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه ده‌ستیان كرد به خۆئاماده‌كردن و ئاماده‌كردنی جه‌ماوه‌ر بۆ ڕاپه‌ڕین له دژی ڕژێم و ڕاماڵینی له شاره‌كان.
ئیتر هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ڕاپه‌ڕین و وه‌ده‌رنانی هێزه‌كانی ڕژێی به‌عس، هه‌ڵسوڕاوه كرێكاریه‌كان و كۆمۆنیست و چه‌په‌كان ده‌ستمان كرد به دروستكردنی شوراكان له كارگه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كاندا. شوراكان بوون له كارگه‌كان هه‌وڵیاندا كۆنترۆڵی كرێكاران به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی كارگه و ئیداره‌دا زامن بكه‌ن. شوراكان بوون له گه‌ڕه‌كه‌كاندا بنكه‌یان دانا له پێناو به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری گه‌ڕه‌ك. له‌و كاته‌دا كه ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ڕژێم هه‌ڵهاتبوون له شوراكانه‌وه جێگای مانه‌وه و جلوبه‌رگ و خۆراك و ده‌رمانیان بۆ دابین ئه‌كرا. شوراكان خۆیان چه‌كدار كرد و مه‌فره‌زه‌كانیان بۆ دژوه‌ستانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕژێم كه له‌هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌دا بوون بۆ شاره‌كان. به كورتی شوراكان له بنه‌وه ڕێكخستنی كۆمه‌ڵگە بوو، لێدانی خه‌نده‌ق و مه‌حكه‌مكردنی بوو له دژی بۆرژوازی كه له ڕژێمی به‌عس و به‌ره‌ی ناسیۆنالیزمی كورددا خۆی ئه‌نواند، هه‌وڵی پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ری بوو. شوراكان بوژاندنه‌وه‌ی ئومێد و هیوای به هێز و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێش بوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆی و كۆمه‌ڵگە.
بۆپێشەوە: ئەوانەی مێژوو دەگێرنەوەو دەنووسن، بە دەگمەنیش باسی بزوتنەوەی شورایی ناکەن، هۆکاری ئەمە چییە؟
جه‌مال موحسین: هۆكاره‌كه‌ی چینایه‌تیه. ئێوه دیوتانه مناڵانی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داران خه‌و به له‌ته نانه‌وه ببینن؟ بۆ قاتێك جل و جووتێك پێڵاو بگرین؟ ناچار بن ده‌ستفرۆشی بكه‌ن و ببنه شاگرد تا ئه‌ركی سه‌رشانی خێزانه‌كه‌یان سووك بكه‌ن؟ ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌م ناتوانن مێژووی ئه‌مانه‌ی دووه‌م بنووسنه‌وه!
شوراكان ئامڕازی هاتنه‌مه‌یدانی جه‌ماوه‌ر بوون، ئامڕازی به‌گه‌ڕخستنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر بوون. كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش له شوراكاندا هه‌ستیان به غرور ئه‌كرد. هه‌ستیان ئه‌كرد خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات و بڕیاری خۆیانن نه‌ك شتێك به‌سه‌ریاندا بسه‌پێندرێ. كرێكاران پێشتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره به‌عسیه‌كان و جاسوسیه‌كانیه‌وه ئه‌چه‌وسێندرانه‌وه و له‌ژێر چاودێریدا بوون. سه‌رمایه‌داران پشتیان به‌و ڕژێمه‌وه دابوو تا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان بپارێزێت و كرێكاران بێده‌نگ و سه‌ركوت بكات و له كرێی كه‌م و ژیانی نزمدا ڕایانبگرێ. بزووتنه‌وه‌ی شورایی هه‌ر زوو دوای وه‌ده‌رنانی ڕژێمی به‌عس كرێكارانی به‌شێكی زۆر له كارگه حكومی و ئه‌هلیه‌كان و جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی گه‌ڕه‌كه‌كانی یه‌كگرتوو كرد و ڕێكخست و چه‌كداری كردن. ئه‌وانه‌ی له پاڵ هه‌ستانی جه‌ماوه‌ریدا خۆیان حه‌شاردابوو و دۆخه‌كه‌یان قۆسته‌وه و چه‌كی شاخیان كرد به پاڵپشتی به‌ره و ده‌سه‌ڵاتیان و چونكه ئه‌یانویست بگه‌نه ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانی كۆمه‌ڵگە بۆ خۆیان ببه‌ن، یه‌كسه‌ر خۆیان له‌به‌رامبه‌ر شوراكاندا بینیه‌وه. بۆیان قبوڵ و ته‌حه‌مول نه‌ئه‌كرا جه‌ماوه‌ر خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆی بێ. له‌پاڵ فه‌توای سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی بۆ سه‌ركوتی چه‌كدارانه‌ی شوراكاندا، هه‌ندێك كۆلكه ڕۆشنبیر و نووسه‌ریان هاندا قه‌ڵه‌مه‌كانیان له دژی بزووتنه‌وه‌ی شورایی و جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی به ئیراده بخه‌نه‌گه‌ڕ.
بۆیه گه‌ر ئه‌وان شتێكیان نووسیبێ ئه‌بێ بۆ وه‌سف و سه‌نای بۆرژوازی و بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی بووبێ. ئیتر بێگومان هه‌ر شتێكیش له دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بووبێ كه تازه چه‌كه‌ره‌ی ئه‌كرد نایخه‌نه مێژوویه‌كی واقعیه‌وه كه له كوردستاندا هه‌بووه. به‌ڵام به بڕوای من ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌یڵێن و ئه‌ینووسن مێژووی واقعی كوردستان نییه. ماركس وته‌نی مێژووی تۆماركراوی كۆمه‌ڵگە مێژووی ململانێ و خه‌باتی چینایه‌تیه. هه‌ر له‌و كاتانه‌وه كه ناسیۆنالیزمی كورد به پاڵپشتی ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالی غه‌رب ده‌سه‌ڵات كه‌وته كۆشیه‌وه، كه‌وتنه به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر و له‌ڕاستیدا به‌شێك له جه‌ماوه‌ریش كه‌وتنه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌وه. ئه‌وان داموده‌زگا و به‌رپرسه ئیداریه به‌عسیه‌كانیان پاراست و یاسا و ڕێساكانی ئه‌وانیان گرت به‌ده‌سته‌وه و جه‌ماوه‌ریش له بزووتنه‌وه‌ی شوراییدا خۆی به‌رامبه‌ریان ڕێكخست، به‌ڵام سه‌ركوت كرا. من لام وایه مێژووی واقعی كوردستان به ته‌واوه‌تی نه‌نووسراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی ئه‌و بزووتنه‌وه بۆرژوازیه نووسیبێتیان یان وتبێتیان چیرۆكێكه پاڵه‌وانه‌كه‌ی خۆیانن و ڕه‌قیبه‌كه‌شی دیار نییه. ئه‌وه كارێكه ئه‌بێ و ئه‌بوایه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان بیانكردایه. ئێمه له‌م ڕووه‌وه كه‌مته‌رخه‌مین هه‌رچه‌نده هه‌ندێك هه‌وڵمانداوه و له‌سه‌ری نووسراوه. ئه‌بێ ئه‌مانه زیاتر بكه‌ین و بیخه‌ینه به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئێستاش. بۆرژوازی و قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی ئه‌یانه‌وێ مێژووی واقعی كوردستان به درۆ و جۆرێكی تر نیشانی نه‌وه‌ی ئێستا بده‌ن. ئه‌وان ئه‌یانه‌وێ ڕوویه‌كی تری كۆمه‌ڵگا نیشان نه‌ده‌ن كه هه‌ر له ٩١ ه‌وه خه‌باتی كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش به ئاشكرا به‌رامبه‌ریان ده‌ستی پێكرد، له‌به‌ر چی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مێژوو و بوونی ئه‌و خه‌باته كه ئێستاش له شێوازێكی تردا خۆی نیشان ئه‌دات، گه‌رچی په‌رشوبڵاو و بێ ئاسۆیه، ’’مه‌ترسیه‘‘. مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان كه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی سه‌رمایه‌دار و داراكاندایه. ته‌نانه‌ت له كوردستاندا مێژوونووسی واقعی و ڕاستگۆ و به ویژدان له ئێستادا بوونی نییه، ده‌نا له هه‌ر گێڕانه‌وه‌یه‌كی ڕووداوه‌كانی هه‌ستانی جه‌ماوه‌ری و ڕۆژانی دواتردا ناتوانێ شوراكان و بزووتنه‌وه‌كه‌ی نادیده بگرێ. ئه‌م جۆره له گێڕانه‌وه له خه‌سڵه‌تی بۆرژوازیدایه. ببینه زۆر جار هۆكاری شه‌ڕی ناوخۆی نێوان هێزه جیاجیاكانی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی كورد و ئیسلامیه‌كان چۆن باسكراوه. گوایه له‌سه‌ر ڕێك نه‌كه‌وتن و پرته‌وبۆڵه‌ی كه‌سانێك یان شتێكی پوچ ڕوویداوه، نه‌ك شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵی بردنی سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵگە. ئه‌م خه‌سڵه‌ته هه‌ر ته‌نها به كوردستانه‌وه قه‌تیس نابێ. سه‌دان هه‌زار، گه‌ر نه‌ڵێم ملیۆنه‌ها، كتێب نووسراون له‌سه‌ر شه‌ڕه جیهانیه‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م كه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به هۆكاری واقعی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و شه‌ڕانه‌وه نییه. ئیتر گه‌ر ئه‌وانه به تۆماركردنی مێژوو به حساب بكرێن، ئه‌بێ ئه‌و شتانه‌ی له كوردستانیش نووسراون باسی شوراكان ئه‌شارنه‌وه به هه‌مان چاوه‌وه ته‌ماشا بكه‌ین.
کاوە عومەر، یەکێک لە زیندانە سیاسیە کۆمۆنیستەکانی ئەمنە سوورەکەی سلێمانی، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی شوورایی…
ئێمە کە دەستماندایە کار‌و چالاکی سیاسی ئەمان زانی شاخەکان پشتوو پەنامان نین؛ بەڵکو شوێنی کار‌و ژیانی کرێکاران و زەحمەتکێشان، کارگە وکارخانە و زانکۆ و فەرمانگەکان مەیدانی هەڵسوڕانمان بوو
بۆپێشەوە: ئێوە یەکێک بوون لە زیندانیەکانی ئەمنە سوورەکەی سلێمانی ڕژێمی بەعس. دەتوانیت وێنایەکی ناو زیندانمان بۆ بکەیت لە (جۆری زیندانیەکان، ئێوە سەر بە کام ڕەوتی سیاسی بوون) هەروەها ڕۆژانی نزیک بوونەوە لە ڕاپەڕین چۆن بوو.
کاوە عومەر: سەرەتا زۆر سوپاس بۆ بۆپێشەوە کە ئەم دەرفەتەتان بۆ ڕەخساندم کە یادی ٢٧ساڵی ڕاپەڕین وئازادبونمان لە زیندانی ئەمنە سورەکە ی سلێمانی گفتوگۆیەک بکەین.
سەرەتا پێم خۆشە بەر لەوەی باسی دەستگیرکردنەکەمان بکەم، ئاماژەیەک بە باردۆخی سیاسی وئەمنی ئەو سەردەمەی کوردستان بکەم کە ئێمە هەڵسوڕان وچالاکی سیاسی و ڕێکخراوەیمان دەکرد. ئەتوانم بڵێم لە سەرەتای ساڵی١٩٨٠دەیەی ڕابردوو بەدیاری کراویش پاش شۆڕشی ئێران ودەرکەوتنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی ئێران و دامەزراندی حزبی کۆمۆنیستی ئێران، بزوتنەوەی چەپ وکۆمۆنیستی لە عێراق و کوردستانیش کەوتە قۆناغێکی نوێوە، هەرزوو چەپ وکۆمۆنیستەکانی کوردستانیش کە پێشتر لە ژێر کاریگەی کۆمۆنیزمی ڕوسی و ماویزمدا بوون کەوتنە ژێر کاریگەری باسەکانی مارکسیزمی شۆڕشگێڕ‌و وردە وردە خۆیان لە ژێر کاریگەری ناسیۆنالیزم وبیری ماویزم وجۆرەکانی تری کۆمۆنیزمی باوی ئەو سەردەمە جیاکردەوە. وە بەپەرۆشەوە باس وبۆڵتنەکانی حزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان دەخوێندەوە وگوێمان لە ڕادیۆی کۆمەڵە و حزبی کۆمۆنیست و دەرسەکانی مارکسیزم دەگرت، وکۆڕو حەلەقاتمان لەدەور دروست دەکرد ودواتر چەندین ڕێکخراو لەدەوری هەمان بیرکردنەوە و ڕەوتی فکری دامەزران. بەڵام زۆرترین هەڵسوڕانی جدی لەشێوەی ڕێکخراودا لە دوای ساڵی ( ١٩٨٧- ١٩٨٨) پەرەی سەند و فراوان بویەوە، هەروەک دەزانن ساڵی ٨٧ و ٨٨ ساڵی شکستی بزوتنەوەی چەکداری ئەحزابی ناسیۆنایستی کورد وساڵی ڕاگوێزانی دێهاتەکان و کیمیاباران و ئەنفال بوو لەلایەن ڕژێمی بەعسی فاشیست و دژی ئینسانی. بێنە پێش چاو لە بارودۆخێکدا کیماوی باران وئەنفال کراوە و دێهات و شارۆچکە بەپێوە نەماوە و بزوتنەوەیەکی گەورەی چەکداری کە تەمەنی ١٢ساڵی دوای هەرەسی ١٩٧٥ تێپەڕاند بوو، گیانی سەدان ئینسان لەڕیزی ئەو حزبانەدا بوبویە قوربانی هەموو خەڵکی کوردستان لە زمانی ناسیۆنالیستەکانەوە دەیان ساڵ و بوو شاخەکانیان بە پشتوو پەنای کورد ناو دەبرد، لەو بارودۆخەدا ئەو شار‌و شارۆچکانەش کە بەپێوە مابوون وەک زیندان چواردەوریان بەسوپا و تەلبەند گیرابوو، لەناو بازاڕ‌و کوچەو کۆڵانەکاندا جۆرەها دەستە وگروپی بەکرێگیراوی بەعس وەک (هێزی فریاکەوتن << قوەت تەواری>> و مەفرەزەی تایبەت و جەیشی شەعبی و جاشی خەفیفە) گیرابوو. ئەوە جگە لە هێزەکانی هەواڵگری وئەمن وهێزی سەربازی جۆراوجۆری تر هەرچەندە ڕژێم لەلایەک شایی سەرکەوتنی دەگێڕا، بەڵام شکستی هێزی چەکدار نەیتوانی بوو خەیاڵی ڕژێم ڕاحەت بکات، هەرچەندە ئەو شکستە و ئەو بارودۆخە بێ ورەیی و بێ ئومێدیەکی زۆری لەناو خەڵکی کوردستان دروست کردبوو. ئاسان نەبوو لەبارودۆخێکی وەهادا باسی سیاسەت و ڕاوەستانەوە و هەستانەوەی جارکی تر بەدژی ڕژیمی بەعس بکرێت، چونکە سەرباری سیخوڕە نهێنی و ئاشکرا‌کانی ڕژێم بەسەر خەڵکەوە شکست و بێ ئومێدی و بێ متمانەی ناوخەڵکیش بوبویە سیخوڕیکی تر، کە هەڵسوڕانی سیاسی جێگای باوەڕکردن نەبێت لەبارودۆخێکی وادا. ئێمە کۆمۆنیست و چەپەکان لەو بارودۆخەدا دەستمان دایە چالاکی و ئامادەکاری وخۆرێکخستن بەشێوەیەکی جیاواز‌و بەبیروباوەڕێک و سونەتێکی جیاوازی چینایەتی، ئێمە کە دەستماندایە کار‌و چالاکی سیاسی ئەمان زانی شاخەکان پشتوو پەنامان نین؛ بەڵکو شوێنی کار‌و ژیانی کرێکاران و زەحمەتکێشان، کارگە وکارخانە و زانکۆ و فەرمانگەکان مەیدانی هەڵسوڕانمان بوو، بەبێ ئەوەی زۆر ئاگاداری یەک ببین لە زۆربەی شار‌و شارۆچکەکاندا لەژێر چەندین ناوی ڕێکخراوەیی وحەلەقات و کۆڕوکۆبونەوەی جوراوجۆرمان پێک هێنابوو.
ببورن ئەگەر پێشەکیەکەم کەمێک دریژە پێدابێت بائێستاش دەست بەوەڵامی پرسیارەکانتان بکەم، زیندانی ئەمنە سورەکە لەبنەڕەتدا تایبەت بوو بە گیراوانی سیاسی، سەرەتای مانگی سێبتەمبەری ١٩٩١ مانگێک پاش داگیرکردنی کوەیت لەلایەن سوپای عێراق و ڕژێمی بەعسەوە، بەهۆی زیاتر فروانبوونەوەی کار‌و چالاکی ڕێکخراوە چەپەکان لەو سەردەمەدا، دیارە ڕژێم لەڕێگەی بەکرێگیراوەکانیەوە هەستی بەجموجۆڵی ڕێکخراوەکان کردوە و پێشتر کەسی دزە پێکردبووە ناومانەوە هەتا زۆرترین کەس بناسن و زانیاری وەرگرن لەسەر ڕابەری و هەڵسوڕاوانی ئەم بزوتنەوە سیاسیە تازەیە و ئامانج و بەرنامەیان. دیارە لەوکاتەدا بەو ئەنجامە گەیشبوون کە هێرش بکەنە سەرمان و ئەگەر شکستیشمان پێ نەهینن ئەوە گورزێکی کاریگەرمان لێبدەن، کە لەواقیعدا ئەو هێرشەی بەعس بۆسەر ڕێکخراوەکان کاریگەری هەبوو، بەڵام نەیتوانی بیوەستێنێ یان کۆتایی پێ بهێنێت. سەبارەت بەوەی زیاتر لە ٥٠ کەس لەهەموو ڕێکخراو و حەلەقاتەکانی دەستگیرکردبوو، و چەندین کەسی تریش مەترسی گرتنیان لەسەر بوو. ئەو ڕێکخراوانەی کەلەوسەردەمەدا هەڵسوڕاوەکانیان دەستگیر کرابوون ئەمانەبوون (ڕەوتی کۆمۆنیست، دەستەی پێشڕەوانی پڕۆلیتاریا و پرۆلیتاریای کۆمۆنیست) پێش ئەوەی ئێمە دەستگیر بکرێین، کۆمەڵێکی زۆر لە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران گیرابوون کە دوو وەجبە بوون، ئەوانەی ڕێکخستنەکان بە جەماعەتی جەباری حاجی ڕەشی ناسرابوون، چەند کەسێکی تریش پێشمەرگەبوون لەکاتی خۆ حەشاردانیان لەناوشار دەستگیرکرابوون لەگەڵ چەند کەسێکی ئاڵای شۆڕش و یەک نەفەری پاسۆک لەگەڵ یەک دوو کەسی بەتۆمەتی پارتی. بەڵام دواتر بەهۆی فشاری هەموو ڕۆژەی ئەمریکاو ڕۆژئاوا و بێزاری هەموو ڕۆژەی خەڵکی عێراق وکوردستان وهەڵاتنی دەیان کەس لە ریزەکانی سوپای عێراق، بەئاستێک گەیشبوو کەخەڵک ناچارببن سنورەکان ببەزێنن بەرەو ئێران و ئەو ناوچانەی کە ڕژێم ناوی نابوون (مناطق المحرمه) واتە ناوچە قەدەغەکراوەکان برۆن. خەڵکێکی زۆر دەستگیر دەکران و دەیانهێنان بۆ ئەمنەسورەکە بۆلای ئێمە، ئەمەش وای کردبوو کە پەستانێکی زۆر لەسەر زیندانیەکان وشوێنی ژیان وخەوتن وخواردنیان دروست ببێت، بینای ئەمنە سورەکە، بەڕێوەبەرایەتی ئەمنە سورەکەی لێ بوو بەهۆی ئەوەی بینایەکی زۆر گەورەبوو وە لە چەند نهۆمێک پێکهاتبوو ڕەنگە بۆ زیندانیش بەکار هاتبێت، بەڵام ئەوکاتەی ئێمە دەستگیر کراین زیندانەکە لەبینای ئەمنە سورەکە جیابوو کەوتبویە نێوان ئەمنە سورەکە و حامیەی سولەیمانی، زیندانەکەش دوو نهۆم بوو نهۆمی یەکەم دوو هۆڵی گەورەی کە بەموحاجەرەی ئاسن نێوانی بۆ کرابوو لەگەڵ چەند ژوورێکی تاکە کەسی و نهۆمی سەرەوەش دوو هۆڵی بەکۆمەڵ لەگەڵ ژورێکی دوو سێ نەفەری کە پەنجەرەیەکی تێدابوو بۆسەر یەکێک لەهۆڵەکان. بەشێکی تریشی تێدابوو کە چەند ژورێکی تاکە کەسی بوو. لەدەرەوەی ئەم بینایە هۆڵێکی مامناوەندی تێدابوو کە بۆ زیندانیکردنی ژنان بەکاریان دەهێناو لەوبەر زیندانەکانیشەوە جێگای پاسەوانەکان و دوو سێ ژووری ئەشکەنجەدان ولێکۆڵینەوە و ئەرشیفی دیکۆمێنتی لێکۆڵینەوە و بەڵگەو کەلوپەلی گیراوەکانی تیدابوو. ژووری ئەشکەنجە مێزی لێکۆڵەرەوەکە لەبەرامبەریدا بۆریەکی گەورەیان لەناودیوارەکەدا و بەبنی سەقفەکەوە دانرابوو، کۆمەڵێک قولاپی پێوە بوو بۆ هەڵواسین، و مێزێکی گەورە لە ژێریدا لەگەڵ دوو تەپڵەکی بچوک بۆ ئەوەی زیندانیەکان لەکاتی هەڵواسیندا بچنە سەری و دەستەکانیان لەدواوە کەلەپچە دەکراو قایشێکی کورتیان دەکردە نێوان زنجیرە کەلەپچەکە وەک بازنەیەک دەیانکرد بە قولاپەکەدا و کورسیەکەیان لەژێر قاچی زیندانیەکە دەرئەکێشایە دەرەوە، ئیتر هەموو قورسایی لەشی زیندانیەکە دەکەوتە سەر شانەکانی وکەلەبچەکانیش بەهۆی ئەوقورسایەوە فشاری زیاتریان دەخستە سەر ئێسکی دەستی زیندانیەکە، و زۆربەی زیندانیەکان جگە لەو ئازارەی کەبە ئێسکەکانی دەستیان دەگەیشت، شانەکانیشیان دەرئەچوو. پاشان ئەگەر زیندانیەکە هەر قسەی نەکردایە ئیتر تەزوی کارەبایان لێ ئەدا و ئەوکارەش جگە لەئازاری تەزوکە عارەقێکی زۆر بەزیندانە ئەشکەنجەدراوەکە دەکرد و زۆربەی کات زیندانەکان لەهۆش خۆیان دەچوون. دیوارەکانی ژووری ئەشکەنجە هەموو بە مەعاکس داپۆشرابوو کە دەیانوت دیوارەکان دفنکراون بۆ ئەوەی دەنگ وهاواری زیندانیەکان نەچێتە دەرەوە لەکاتی ئەشکەنجەداندا. لێکۆڵەرەوەکانی بەعس تەنها زمانی ئەشکەنجەیان دەزانی و یەک قسەشیان دەکرد ئەویش زوو زوو لەکاتی ئەشکەنجەداندا دەیانوت قسەبکە (احچی)، وە ئەگەر شتێکیان لەسەرت بزانیایە هەر ئەوەیان دوبارە دەکردوە و ئەشکەنجەیان ئەدای هەتا بەقسەت بهێنن. ئەڵبەتە ئەو ئەشکەنجەو ئازارە و ڕاوەستاوی لەبەرامبەریدا کارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام بەپێی ئەزمونی ئەوانەی کەبەر لە ئێمە گیرابوون ئەوەیە کە هەتا دان بەشتەکاندا نەنێیت وئینکاری لەسەر بکەیت وەیا ناوی هاوڕێیان ودۆستانت بپارێزیت شانسی دەربازبوون و ڕزگاربونت زۆرترە، ئەگەرچی بەرگەگرتنی ئەشەکەنجەدانەکان زۆر سەختەو زۆرکەس لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە بەڵام سەرئەنجام زمانی خۆت چارەنوست دیاری دەکات نەک گومان و بەڵگەکانی ئەوان. چونکە هەتا شت بڵیت و ناوی کەسی تر بڵێیت بۆ ئەوەی ئازارەکانت کەمببنەوە، بەڵام سەرئەنجام ئەو قسانەی کەکردوتن و ئەو کەسانەی کەناوت داون هەموو دەبنە بەڵگە بۆ مەحکومکردن و لێسەندنەوەی مافی ژیان لێت. ئەڵبەت جگە لە ئەشکەنجەدان ڕێگایەکی تریان هەبوو بۆئەوەی کە بەقسەت بهێنن ئەویش ئەوەبوو لەناو زیندانیەکاندا کەسانێکی بێئیرادەو ورە ڕووخاویان بەکاردەهێنا وەک سیخوڕ بۆئەوەی زیندانیەکە بەقسە بهینن، بەتایبەت لە ژوورە تاکە کەسیەکاندا کە زیندانی تازە زۆر زوو و ئاسانتر باوەڕی بەسیخوڕەکە دەکرد بۆ ئەوەی قسەی دڵی لابکات، چونکە ئەویش وەک خۆی زیندان بوو، بەڵام ئەگەر زیندانیە تازەکە شانسی هەبوایە و زووتر زیندانیەکانی تری ببینیایە، ئەوە هەم لەو کارەی سیخوڕەکان ئاگاداریان دەکردەوە، وەهەم ڕێگای بەرگریکردنیان پیشان ئەدا. ئێمە وەک کۆمۆنیستەکان کۆمەڵێک کار‌و سونەتی ئینسانیمان جێ خستبوو کە مایەی سەرنجی بەندکراوەکانی تریشبوون، کە بەهۆکاری سیاسی وئەمنی جیاواز دەسگیر کرابوون، لەوانە کۆمەککردنی زیندانە تازەگیراوەکان چ لە ڕوی جەستەییەوە شێلان و یارمەتیدانیان لەدوای ئەشکەنجە، وە چ لەڕووی دەرونیەوە کۆمەكمان دەکردن کە خۆڕاگربن و زیان بەخۆیان و کەسانی تریش نەگەیەنن. دروستکردنی جەوێکی هاوڕێیانە و ڕۆشنبیری وگفتوگۆکردنی بەردەوام لەسەر مەسائیلی ئەدەبی وسیاسی وگێڕانەوەی نوکتە و بەسەرهاتی خۆش بۆ تێپەڕاندنی کاتەکان. ئێمە لەوماوەیدا کە لەزیندان بووین چەندین داواکاریمان بەسەر بەڕێوەبەرایەتی زینداندا فەرزکرد وەک هێنانی ڕۆژنامەکانی بەعس بۆ ئاگاداربوون لەوەی کەلەدەرەوە چی دەگوزەرێت، جارێکیان موقەدەم خەڵەف بەڕێوەبەری ئەمنە سورەکە سەردانی زیندانیەکانی کرد ئێمەش داوای ڕۆژنامەکانمان کرد، هەرچەندە سەرەتا توڕەبوو، ئەیوت ئێوە نازانن لەکوێن؟ وتمان دەزانین لە کوێین، بەڵام مافی خۆمانە کە ڕۆژنامەکانی دەوڵەت بخوێنینەوە بزانین هەواڵ چیە؟ ڕاستە زیندانین بەڵام هاوڵاتین، ئەوەبوو رازیبوو کە ڕۆژنامەی سەورە و جمهورمان بۆ بهێنن. پاشان ڕۆژی ١٧\٢\١٩٩١لەسەر خواردن مانگرتنمان ڕاگەیاند کە ئەوکات لەبەر مەترسی لێدانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکان زووربەمانیان لە هۆڵەکەی خوارەوە کۆکردبویەوە، ئێمە نزیکەی٦٦کەس لەو هۆڵەدابوین خواردنەکە کە خۆی نیسکاو بوو لە نێو سەتڵی ماستەکاندا هێنابویان کە بەشی١٥کەسیشی نەدەکرد، ئێمەش هەموو بەکۆی دەنگ بڕیارماندا کە نەیخۆین هەتا بەڕێوەبەری زیندان یان بەڕیوەبەری گشتی نەیەتە ناو زیندان قسەی لەگەڵ بکەین، سەرۆکی پاسەوانەکان هەرچەندە سەرەتا ملی نەداو ئەیویست بمانترسێنێت، بەڵام ئێمە هەر سووربووین لەسەر نەخواردنی ئەو ژەمە هەتا داواکەمان جێبەجێ نەکەن، ئەوەبوو لەماوەیەکی کورت‌دا بەڕێوەبەری زیندان بەخۆیی وکۆمەڵێک پاسەوانەوە هاتە ژورەوە خۆی توڕە کرد، سەرەتا ئەیوت ئێوە دەزانن ئێستا داوای چیدەکەن؟ لەکاتێکدا سەربازە عێراقیەکان لەکوێت نان نییە بیخۆن ئێوەش لێرە لەسەر دژایەتی دەوڵەت و شۆڕش گیراون کەچی داوای خواردن دەکەن، ئێمەش وتمان سەبازەکان ئازادن ودەتوانن هەرچۆن بێت شتێک بۆ خۆیان پەیدا بکەن کە بیخۆن، بەڵام ئێمە تەنها چاوەڕوانی ئێوەین لەکاتێکدا خواردنەکە بەڵێندەر ئەیهێنێت ڕێگەمان پێبدەن لەگەڵ ئەوان قسە بکەین یان ڕێگەمان پێبدەن کە کەسوکارەکانمان سەردانمان بکەن. بەکورتی سەرئەنجام دوای مشتومڕێکی زۆر داواکاریەکانیان جێبەجێ کردین، هەم ڕێژەی خواردنەکەیان زیاد کرد وەهەم ڕایانگەیاند کە کەسوکارمان سەردانمان بکەن، کە ئەوەش کارێک بوو پێشتر لە زیندانەکانی بەعس ڕوی نەدابوو بەوشێوە بەکۆمەڵ زیندانەکان مانبگرن! هەڵەیەکی گەورەی زۆرێک لە هاوڕێیانی دەستگیرکراومان ئەوەبوو، کە یان لەماڵی کەسە نزیکەکانیاندا خۆیان پەنادابوو وەیان خوشک و براو دایک و باوکی شوێنی خۆشاردنەوەکەیان دەزانی، کە زۆرێک لەوانەش لەژێر فشار‌و تۆقاندنی حزبی بەعسدا شوێنەکانیان ئاشکرا دەکرد. کە ئینسان بەو ئاکامە دەگات کە دروست وابوو کە کەسی گۆمانلێکراو شوێنی خۆی بەنزیکەکانی نەڵێت و ئەو هەرکاتێک ویستی خۆی ئەوان ببینێت هەوڵبدات بیان بینێت لە جێگایەک کە ئەو جێگایە نەبێت کە لێی دەمینێتەوە، بۆئەوەی کەس نەزانێت لە کوێیە. بەهەر حاڵ بارودۆخی ژوورەکانی بەو جۆرەبوو کە هۆڵەکانی سەرەوە کە یەکی نزیکەی ١٥تا ٢٠ نەفەریان بەبەردەوامی تیدابوو، ژوورە تاکە کەسیەکانیش هەمووی نەفەری تیدابوو. زۆربەی کات لەدەرەوەی ژوورەکانیش شیشی سەرقادرمە و ڕاڕەوی هاتوچۆکاندا خەڵکیان دەبەستەوە، وهۆڵ و ژوورەکانی خوارەوەش بە بەردەام پڕبوون لە زیندانی. هەر سێ هۆڵەکە یەکی کەسێک سەرپەرشتی دەکردن ئەو کاتەی من لەوێ بووم هۆڵەکەی ئێمە لە قاتی سەرەوە حسینی مەساع کە ئەوکات مستەشاربوو دەستگیرکرابوو بەتۆهمەتی یارمەتیدانی پێشمەرگەوە ئەگەر بەهەڵەنەچوبم، هۆڵەکەی خوارەوەش کەسێک بوو بەناوی شێخ محەمەد، ئەو هۆڵەی کە بیرم نەماوە کەسێکیش کە پێشمەرگەی یەکێتی بوو دەستگیرکرابوو خواردنی بەسەر زیندانەکاندا دابەش دەکرد، کە دواتر بران بۆ دادگای شۆڕش (محکمە ثورة).
لەناوەڕاستی مانگی دووەوە ئێمە بەهۆی دەستگیکردنی بەردەوامی هاوڕێیانی خۆمان و لەلایەکی تریشەوە کەسانی تر وبەتایبەت کۆمەڵێک پێشمەرگە و لایەنگرو ڕێکخستنی یەکێتی کە نامەیان بۆ مستەشارو پیاوەکانی بەعس هێنابوو بۆ ئامادەکاری ڕاپەڕین دەستگیرکرابوون، دەمانزانی کە ڕاپەڕین وگۆڕانکاری بەڕێوەیە وهاوڕێیانی خۆمان کە دەستگیر کرابوون باسی ئامادەکاریەکانیان بۆ ڕاپەڕین ونووسین وبڵاوکردنەوەی بەیاننامە و ئامادەکاری بۆ پێکهێنانی شوراکانیان پێگەیاندین. مەبەستم ئەوەیە کە هەر زوو ئێمە ئاگاداری ئەو ڕووداوانە ئەبوین، بەڵام نەمان دەزانی چارەنوسی ئێمە چی بەسەردێ، ئەوەبوو کە لە ٧\٣\١٩٩١ڕاپەڕین لە سولەیمانی دەستی پێ‌کرد، بەڵام لە شەودا دەنگی تەقەو شت نەما و کارەبای ناو زیندان ماوەیەک کوژایەوە، بەڕاستی بارودۆخێکی مەترسیدارو پڕ دڵە راوکێی بۆ دروست کردبوین، نەماندەزانی خەمی خێزان وهاوڕێ وکەسەکانمان بخۆین لەدەرەوە یان خەمی چارەنوسی نادیاری خۆمان. هەندێک لەناوخۆمان قسەمان کرد‌و و بڕیارماندا کە ڕێگری لە کوشتاری خۆمان بکەین وهەوڵبدەین بەرگری بکەین، ئەوەبوو لە بەیانی ٨\٣جارێکی تر ڕاپەڕین دەستی پێکردەوە وهەتا دەهات دەنگی تەقە و خۆپیشاندانەکان نزیک دەبونەوە، ئێمە لە پەنجەرەی ساحیبەی ناو تەوالیتەکانمانەوە سەیری دەرەوەمان دەکرد، نزیکی کاتژمێر١٠بۆ یانزەی بەیانی بووکە پاسەوانەکان زۆر شپرزەییان پێوە دیاربوو هاتنە سەرەوە و کەسێکی بەندکراوی ئیسلامی کە بە تۆمەتی کوشتنی فایەقی مۆتە کە بەختگرەوەیەک بوو لەسلێمانی دەسگیر کرابوو بردە خوارەوە ونەهاتەوە. دەوروبەری کاتژمێری ١٢نیوەڕۆ تەقەکردن زۆر لە بینای ئەمنە سورەکە و زیندان و دەوربەری نزیک بویەوە، بەشێوەیەک کە شتێک دیواری ژورەکەی ئێمەی کونکرد بەشێوەیەک کەناو ژورەکەمان پڕبوو لە تۆز‌و خۆڵ، ڕێک لە ژێر جێگەی ئەو شتەی کە لەژورەکەیدا من پێم وابوو ئاڕبیجی بوبێت لەوکاتەدا سێ چوارکەس لە هاوڕێکانمان پشتیان دابوو بەدیوارەکەوە ئەوەندەی بیرم بێت یەکێکیان هادی عەبدوڵا بوو یەکیان کاژاو بوو ئەویتر یوسف عیزەدینی نووسەر بوو، یەکێکیان پێموابێت ئەبوبەکری دارتاشبوو.
سەرئەنجام پاشنوەڕۆ خەڵکی ڕاپەڕیو توانیان دەست بەسەر زیندانی ئەمنە سورەکەدا بگرن و ئێمەش ئازاد بکرێین، کە ژمارەمان ١١٨کەس دەبوو وە تەنها ئەو محمەدە ئیسلامیەیان لەناو حەوشی ئەمنە سورەکەدا کوشبوو.
لەکۆتاییدا سەری ڕێزم دائەنەوێنم بۆ سەرجەم گیانبەختکردوانی ڕاپەڕین و ڕێگای ئازادی بەتایبەت گیانبەختکردوانی دەست بەسەراگرتن و تێکشکاندنی ئەمنە سورەکە کە باستێلی حزبی بەعس بوو .
سامان کەریم؛ یەکێک لە رابەران و هەڵسوڕاوانی سیاسی و بزووتنەوەی شورایی سلێمانی.
گرینگ‌ترین خاڵی بەهێزی شوراکان، نمایشی جۆرێک بوو لە دەسەڵات لە خوارەوە لە ئاستێکی سەرەتایدا
بۆپێشەوە : لە دڵی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان، کۆمۆنیست و چەپەکان هاتنە مەیدان و بزوتنەوەی شوراییان ڕێکخست. لەمبارەوە چۆنیەتی سەرهەڵدانی و دەرکەوتنی ئەم ڕوداوانەمان زیاتر بۆ ڕۆشن بکەرەوە؟!
سامان کەریم: شورا یان شوراکان بە گشتی بزووتنەوەی شورایی لە گوڵەباخێک دەچوو لە کوردستان کە لە پایزدا خونچە بکات و بپشکوێت. ئەوەش هۆی سەرەکی کەمی مانەوەی بوو، بەجیا لە هەموو هۆکارە گەورەکانی دیکە. گوڵ لە کوردستان لە بەهاردا خونچە دەکات و پاش ماوەیەکی کورت دەپشکوێت و دەکرێتەوە، نەک لە پایزدا. بەهار وەرزو کەشی دەرکەوتن وخۆدەرخستنی گوڵ و چیمەن و سەوزایی و زەنوێرە. لە پایزدا ئەگەر گوڵ خونچە بکات لە کوردستان دەبێت لە ژورەوە زەمینەی بۆ ئامادە بکەیت و کە هێناتە دەرەوە لە ماوەیەکی کورت‌دا دەمرێت.
بزوتنەوەی شورایی؛ لە کوردستان لە کەشوهەوایەکی وەک ئەو گریمانەی سەرەوەدا سەریهەڵدا. بزوتنەوەی شورایی وەک فەرهەنگی سیاسی و ڕێکخستنی کرێکاری و جەماوەری و فەرهەنگی خەباتکارانە لە باری مێژووییەوە بە کۆمۆنیستەکان دەناسرێتەوە. بزوتنەوەی شورایی لە هەلومەرجێکی سیاسی جیهانی و ناوچەیی دا سەریهەڵدا، کە لەڕاستیدا ئەو هەلومەرجە، هیچ بۆن و ئاراستەیەکی ڕادیکاڵ و شۆڕشگێرانەو پێشکەوتنخوازی تیدا نەبوو. هەلومەرجێک کە ئەمریکا هەنگاوی یەکەمی لە عێراقەوە دەست پێدەکات بۆ ” نیزامی نوێی جیهانی” کە ئێستا پاش نزیک بە ٣٠ ساڵ رۆشنە کە فەشەلی هێناوە. لە هەلومەرجێکی ئاوهادا ولە زەمینەی خەبات و رق وکینەی هێجگار توندی دژی رژیـمی لە کوردستان دا، شوراکان سەریان هەڵدا.
بە جیا لەوە، ناسیونالیزمی کورد گوژمی گرتبوو، هەموو ئومێد‌و ئامانجی خۆی بەستبوەوە بە ئەمریکاوە. ئەم بزوتنەوەیە بەدەوری خۆی رۆڵی خۆی بینی لە هاندانی خەڵک و پێکهێنانی شانەو مەفرەزە چەکدارەکان و هاندانی خەڵکدا لە چوارچێوەی سیاسی جیهانی و ناوخۆی دا کە ئاماژەمان پێ‌کرد. لە کەشوهەوایەکی ئاوادا، کۆمۆنیست و چەپەکان کۆمیتە شۆرشگێڕەکانیان پێکهێنا و لەسایەی هێزێکی ناڕێکخراوی لە ڕادەبەدەر فراوانی کۆمۆنیست و چەپدا… شوراکان پێکهاتن و وەک بزووتنەوەیەک لە ماوەیەکی کورت‌دا فراوان بوەوە. ئەم هێزە لە هەمانکاتدا لە نیو خۆیدا چەندین ڕەوتی لە نیو خۆیدا هەڵگرتبوو لە ناسیونالیزمی چەپەوە تا دەگاتە کۆمۆنیزم…. بەلام تەواوی هێزی ئەم بزوتنەوەیە ئاسۆیەکی سیاسی ڕۆشنی نەبوو، هەروەها هیچ تەجروبە و کارێکی فراوانی کۆمەلایەتی و جەماوەری پشت سەرنەنابوو. سەرەرای هەر کەموکوڕی ولاوازییەک یەکەم دەرکەوتنی فراوانی کۆمۆنیزم لە کوردستان لە ئاستی کۆمەلایەتیدا، وەک بزووتنەوەیەکی سیاسی، دەگەڕیتەوە بۆ ئەم بزوتنەوە شوراییەی سالێ ١٩٩١. بەکورتی ئەوەی بزوتنەوەی شورایی کردە مێژووی ئەو سەردەمە فراوانی ڕیزی کۆمۆنیزم و چەپ بوو لە کوردستان. لەمبارەوە کۆمۆنیست وچەپەکان و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی شورایی و چەکدارانی ئەم بزوتنەوەیە ڕۆڵێکی گەورە و جەسوریان بینی. لەدەستدانی ڕیزێک لە چەکدارانی بزووتنەوەی شورایی بۆ بەرگری لە خەڵکی کوردستان هەرگیز لە یاد ناکرێت، ئێمە قەرزاباری ئەو هاوڕێیانەین کە گیانی خۆیان بەخشی لە پێناو ئازادی و یەکسانیدا.
بۆپێشەوە: بزوتنەوەی شورایی تەمەنی کورت بوو، بەڵام دیاردەیەکی نوێ و جێگای پێشوازی خەڵکی کرێکار‌و زەحمەتکێش بوو. هۆکانی ڕو‌هێنانی خەڵکی بەشمەینەت بۆ شوراکان چی بوو؟!!
سامان کەریم: شورا یان ڕێکخستنی شورایی، چ وەک دەزگای دەسەڵآتدارێتی، چ وەک شێوە و شیوازێکی ڕێکخراوەیی بۆ خەباتی رۆژانە، سیاسی یان ئابوری، وە چ لەباری فۆرم و پراتیکردنی هێجگار سادە وئاسانە، وە هەروەها لە باری ئامانج و ئاسۆی کۆمەلایەتیەوە… ڕاستەوخۆ جووتە لەگەڵ ویست و هیوای کرێکار‌و خەڵکی بەشمەینەت. جووتە لەگەل خواست‌و داواکاری ئەوان ولەهەمانکاتدا رێگایەکی سانایە بۆ پیادەکردن. بۆیە کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکیش بە خێرایی ڕوویان کردە شوراکان و لە زوربەی ناوەندە کرێکارییەکانی شاری سلێمانی و هەولێر شوراکان ڕێکخران و نوێنەرانی ڕاستەوخۆی خۆیان هەلبژارد، ئەوەندەی من لە یادم بێت لە زۆربەی هەرەزۆری گەرەکەکانی شاری سلێمانی شوراکان هەبوون و دەخالەتی گەورەیان هەبوو لە کاروباری خۆبەڕیوەبردن و داڵدەدان وخزمەتکردنی ئاوارەکانی ئەو کاتەی شاری کەرکوکدا. تەنانەت پێش ئاوارەییەکە لە نێو شاری کەرکوکدا لە گەرەکانی شۆرجە و حوریەو ئیمام قاسم و ئازادی و ئیسکاندا شوراکان پێکهاتن. وە شورایەکی یەکگرتوو سەراسەریان پێکهێنا. لەسلێمانی ڕیزی بزوتنەوەکە هێندە فراوان بوو، کە شورای نوێنەرانی شوراکانمان تێدا ڕاگەیاند و هێزێکی چەکداری گونجاوی هەبوو.
لە هەندی جێگا وەک خەستەخانەکان و کارگەی جگەرە، بەریوەبەرەکان دادگای دەکران یان مقاولەکان کارەکانیان دەوەستێنرا لەلایەن نوینەرانی شوراوە، ئەگەر بۆ نمونە کرێکارێکیان دەربکردایە، یان کرێکەیان دوابخساتایە. بەم شیوەیە شوراکان جۆریک لە دەسەلاتیان لە خوارەوە پیادە دەکرد، ئەگەرچی لە ئاستێکی لاوازدا بوو… بەلام ئەم هەنگاوانە دەستیپێکردبوو. خەڵکی کرێکار‌و زەحمەتکێش شوراکانی بە ئیرادە و بەشیک لە هیزی خۆی دەبینی. ئەمە وای کردبوو کە خەڵک وە بەتایبەت کرێکاران پەیتا پەیتا ڕوویان تێدەکرد، من بیرمە، کرێکاران و ڕابەرانی ئەو کاتەی بزوتنەوەی کرێکاری کە خۆیان لەکاری شورایی و ڕێکخراوەییدا، شارەزاییەکی ئەوتۆیان نەبوو، دەهاتن بۆ بنکەی سەرەکی بزوتنەوەی شورایی، بۆ کۆمەک و ناردنی ڕابەرانی بزوتنەوەی شورایی بۆ کارگە و دامەزراوەکانیان. ئەوەندەی لەیادم مابێت کرێکارانی دامەزراوەی کارەبای سلێمانی، کرێکارانی کارگەی شەکر و ئەلبسەی سلێمانی بەشیک بوون لەم هەوڵە بۆ پێکهێنانی شورا لە شوێنی کاری خۆیان.
بۆ پێشەوە: گرینگ‌ترین دەستکەوتی بزوتنەوەی شورای چی بوو؟ خاڵە بەهێزو لاوازەکانی کامە بوون؟!
سامان کەریم: دەستکەوتەکانی بزوتنەوەی شورایی لە سەردەمی خۆیدا و بۆ نەوەی چالاکی ئەو قۆناغە، دیاردەیەکی تازەی کۆمەلایەتی نمایش کرد، ئەویش ئەوەبوو کە کرێکار وە خەڵک بە شێوەیەکی گشتی لە شوێنی کار یان گەرەکدا دەتوانێ دەسەڵاتداری بکات و وەک ئەمری واقع دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێت. بەڵام ئەم نمایشە زەمینەکەی یەکگرتوویی و رێکخستن بوو، ئەگەرچی لە ئاستی نزمدا بوو. لەمبارەوە ئەم بزوتنەوەیە چاوی خەلکی کردوە، کرێكاران و بەتایبەت بەشی پێشرەوی بزوتنەوەی کرێکاری چالاک کردەوە و هێزو بڕوایەکی شۆرشگێڕانەی پێبەخشین. سەرەڕای ئەوانە ژمارەیەکی فراوانی لە داواکاری پێشکەوتوو، خواستی ڕادیکال و چەمکی شۆرشگێرانەی هێنایە سەر شاشەی قسە و باس و مقۆمقۆی خەڵک و ململانێی سیاسییەوە. جیایی دین لەدەوڵەت، یەکسانی نێوان ژن و پیاو، خواستە کرێکارییەکان، دادگایی‌کردنی بەڕێوەبەرانی کارگەکان، بەرزکردنەوەی هەیبەت و ئۆتۆریتەی مەعنەوی و کەسایەتی کرێکار و خەڵکی بەش مەینەت…. ئەمانە دەستکەوتی گەورە بوون، بەڵام وەک هەر دیاردەو دەستکەوتێکی تری مێژوویی، ئەگەر بزووتنەوەیەک نەگاتە ئامانجی خۆی، لە بیر دەکرێت یان کاریگەری بەرچاو و دیاری نامێنێت لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا.
گرینگ‌ترین خالێ بەهیزی شوراکان، نمایشی جۆرێک بوو لە دەسەلات لە خوارەوە لە ئاستێکی سەرەتایدا. بەجیا لەو خاڵانەی دیکە کە بەشێکی لە سەرەوە باسکراون. بەڵام خالێ لاوازی سەرەکی ئەم بزووتنەوەیە، ئەوەبوو، دوای ئەوەی کەسەریهەڵدا. بەبڕوای من ئەگەر هێزێکی ڕێکخراو و ئاسۆ‌و ڕۆشنی کرێکاری لەوسەردەمەدا بونی هەبوایە، دەخاڵەتەکەی بەشێوەیەکی دیکە دەبوو. دەبوایە حەتمەن دەخالەتی بکردایە، بەڵام زیاتر لە جیاتی کاری ئیداری و خۆ خەریکردن بە وردەکاری شوراوە، تەنانەت پێکهێنانی شورا بەو شێوەیە، ڕویدەکردە کۆنترۆڵکردنی شاری سلێمانی یان ناوچەیەک لە هەولێر یان لایەنی کەم چەند گەرەکێک و بانکەکان و دامەزراوە گەورەکان، وە لەمبارەوە هێزی تەواو هەبوو. بەڵام کە سەریهەڵدا و گەشەی کرد لە ماوەیەکی کورت‌دا، لاوازییەکەی نەبوونی ئاسۆی سیاسی بوو، دیار نەبوو، کە بەرە کوێ مل دەنێ. کاتێک کە ئاسۆی سیاسی و قبیلەنمای بزوتنەوەیەک دیار نەبێت، دەرگیری دەکات لەگەڵ سەرگێژەو خۆ خواردنەوەو، بەخۆداچونەوە. هەربۆیە زۆر زوو نیشانەکانی ئەم لاوازیە لە بزوتنەوەکەدا دەرکەوت لە پێش ئاوارەییەکەوە. ئاوارەییەک کۆتایی بە تەمەنی بزوتنەوە و شوراکان هێنا. بەڵام پایەیەکی گەورەو بەهێزی کۆمەڵایەتی پێکهێنا بۆ کارەکانی دواتر، کە بەداخەوە وەک پێویست دەرس و تەجروبەکانی سوودی لێوەرنەگیراوە تائێستا.
عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) یەکێک لە رابەران و هەڵسوراوانی بزوتنەوەی شورایی شاری هەولێرکۆتایی مانگی شوباتی ٢٠١٨
من ئێستاش شۆڕ و شەوقی کرێکارانی کارگەی دەواجن و کارگەی نەسیج و هاموشۆکەرانی مەڵبەندی شورا کرێکارییەکانم لەیادە و لەبەرچاوە کە ئەو ڕۆژەیان وەک خەونێکی بەدیهاتووی لەمێژینەیان چاو لێ دەکرد.
بۆپێشەوە: لەدڵی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان، چەپ و کۆمۆنیستەکان هاتنە مەیدان بەکردەوە، و بزوتنەوەی شوراییان وەرێخست، ئەمە چۆن بوو؟
عەبدوڵا سڵێمان (مەشخەڵ) : بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی نوێ لە باشووری کوردستان لە سەروبەندی شەڕی کەنداوی یەکەم بزووتنەوەیەک بوو خاوەن بەرنامە و داواکاری ڕۆشن بوو. ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئەو سەردەمە بەتایبەتی پێش ڕاپەڕین جگە لەوەی لەڕووی جیهانبینییەوە لەژێر سێبەرو کارکردی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمۆنیزمی کرێکارییدا بوون. لەهەمان کاتیش‌دا جگە لەوەی بزووتنەوەیەک بوو گەڕابۆوە سەر مارکسیزمی ئەرسەدۆکس، تێروانینی شورایشی هەم لە کەلەپووری شۆڕشگێڕانەی لینین وتەجرەبەی سۆڤییەتەکان و هەمیش لە ئەزموونی شوراکانی شۆڕشی ٧٩ی گەلانی ئێرانەوە بەدەستی هێنابوو.. کۆمۆنیستەکان وەک تیئور و بەڕێخستنی بزووتنەوەی شوورایی کێشەیان نەبوو، بۆیە لەڕووی پڕاتیکەوە هەر لەگەڵ یەکەم چەخماخەی ڕاپەرین و فەراهەمبوونی فەزای ئازادی لە کوردستان، دەستیان دایە پێکهێنانی شوراکانی گەڕەک و کارگە وشارو وشارۆچکەکان. کۆمۆنیستەکان چاک لەوە حاڵی ببوون کە بەرەی کوردستانی ئەوکات، بەرەیەکی بۆرژوا – ناسیونالیستە و هەوڵی ئەوە ئەدات دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین بۆ خۆی قۆرغ بکات. بیرمان نەچێت ئەتمۆسفیری چالاکی سیاسیی پێش راپەڕین تەنها و تەنها ئەتمۆسفیرێکی چەپیی و کۆمۆنیستی بوو. واتە تەنها کۆمۆنیستەکان لە گۆڕەپانی سیاسی کۆمەڵگەی کوردستان چالاکییان دەنواند. ڕژێمی بەعس لە کۆمۆنیستەکان زۆر دەترسا، بۆیە بەردەوام ڕەشبگیری دەکرد و دەیئاخنینە کونجی زیندانەوە. بۆیە کە ڕاپەڕین ڕوویدا خەڵک لەگەڵ بانگەواز و قسە و باسەکانی کۆمۆنیستەکان نەک هیچ خیلافێکیان نەبوو، بەڵکو پێشتر ئەو قسەوباسانەیان بەرگوێ کەوتبوو، یانیش لانی کەم بە مەعقولیان دەزانی و پشتیوانیان لێ دەکرد. هەر بۆیەش لە هیچ جێگا و شار و کارگەیەک هیچ دژایەتییەک لەئارادا نەبوو سەبارەت بە دروستکردنی شوراکان. من ئێستاش شۆڕ و شەوقی کرێکارانی کارگەی دەواجن و کارگەی نەسیج و هاموشۆکەرانی مەڵبەندی شورا کرێکارییەکانم لەیادە و لەبەرچاوە کە ئەو ڕۆژەیان وەک خەونێکی بەدیهاتووی لەمێژینەیان چاو لێ دەکرد. بەداخەوە تەمەنی ئەو بزووتنەوە عەزیمە شۆڕشگێرانەیە زۆر کورت بوو، بەڵام پڕ لە تەجرەبە و ئەزموونێکە کە لەهەر ئاڵوگۆڕێکی شۆڕشگێڕانەدا دەتوانرێ بەدەستەوە بگیرێ و سوودی لێ ببینرێ.
بۆپێشەوە: دوای ٢٧ ساڵ بەسەر راپەرینی خەڵکی کوردستاندا، هێشتا خەڵکی کوردستان لەئازادییەکان و لەسەرەتاییترین ماف و خزمەتگوزارییەکان، بێ بەشن، هۆکاری ئەمە بۆچی دەگێڕنەوە؟
عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ) : بەچاوگێڕانێکی خێرا بە مێژووی چارەکە سەدەیەکی ڕابردووی باشووری کوردستان ئەوە دەبینین کە:
یەکەم : بزووتنەوەی کومۆنیستی بزووتنەوەیەکی خاوەن تەجرەبە و ئەزموونی حوکمڕانی و دەسەڵات نەبوو و تا بڵێی دەست و پێ سپی بوو لەو بوارە. یان وردتر بڵێـم بزووتنەوەیەکی تازە سەرپێ کەوتوو بوو.
دوو : لە بەرامبەردا بورژوا ناسیونالیست و بەرەی کوردستانی ئەوسا، هەم لەڕووی تەبلیغات و هەم لەڕووی چەندایەتی و چۆنایەتی و کاریگەری بەسەر زەینی خەڵک تا دەگاتە مەسەلەی چەکداریی و کاریزمای سیاسیی و سەربازیی. بۆرژوا – ناسیونالیستی کورد خاوەن چەندین حیزب و رادیۆ و ڕۆژنامە و سەدان چالاکی عەسکەریی و دەیان فەرماندەیی سەربازیی و هەزاران کادیری سیاسی بوون. ئەمە بەراورد بە هێزی کۆمۆنیستەکان هاوکێشەیەکی نا یەکسانی لە کۆمەڵگە دروست کردبوو.
سێ: خۆشباوەڕی خەڵکی کوردستان بەحیزبە سیاسییەکانی بەرەی کوردستانی و دواتریش یەکێتی و پارتی. ناسیونالیزم چەند دەیە بوو بیروباوەڕی کۆنەپەرستانەی خۆی خستبووە مێشک و زەینی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان. ئەمەش متمانەی ئەوەی بە بەرەی کوردستانی ئەوکات بەخشیبوو، کە ملهوڕانە ڕەفتار بکات بەتایبەتی لەگەڵ بزووتنەوەی کۆمۆنیستی.
چوار: ئاوارەیی و چۆڵکردنی شارەکان لەبارترین هەلی بۆ بەرەی کوردستانی هێنایە پێشەوە کە لەلایەکەوە بکەوێتە سواڵ بۆ گیرفانی بەتاڵی ئەوکاتی خۆی نەک میللەتی کورد و لەلایەکی تریشەوە کەوتە سات و سەودا لەگەڵ بەعس بۆ سەرکوتی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی.
پێنج: تاکە پارێزەری بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی کوردستان کۆمۆنیستەکان بوون. ئەم بزووتنەوەیەش حیزبی سیاسیی نەبوو، چەند ڕیکخراوێک بوون جگە لە چەتری کۆمۆنیزمی کرێکاری ئێران و هاوڕێ مەنسوری حیکمەت هیچ شتێک پێکەوە کۆی نەدەکردنەوە. ئەم تەفرەقەیە ڕۆڵێکی زۆر نێگەتیڤی بینی لەوەی نەتوانن بزووتنەوەی شوورایی بە هێز و گوڕێکی گەورەوە بێتە مەیدان و ئەمەش وای کرد خەڵکی کوردستان و بەرژەوەندییە چینایەتییەکانیان لێک دوور بکەونەوە و خەڵکی کوردستان نەگەن بە ئامانجەکانیان.
شەش: لەو مێژووەوە بەرەی کوردستانی و دواتر حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئینجا شەڕی دەسەڵاتی دوو بنەماڵەی یەکێتی و پارتی و ڕێکەوتنامەی ستراتیژی و ڕووخانی سەدام و بەعس و فراوانتربوونەوەی بازنەی دەسەڵاتی ئەم حیزبانە لەسەر حیسابی تێکشکاندنی ئیرادەی شۆڕشگێرانەی خەڵکی کوردستان بوو و خەڵکەکەش ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بوونەتە قوربانی گەمەی ناشیرینی نێوان ئەم دوو بنەماڵە تاڵانچییانە.
حەوت: خەڵکی کوردستان ئەوەی لەسەری بوو کردی، بێدەنگ بوو لەهەمبەر گەلێ کاری ناشایستەی سیاسیی، هێمن بوو لەبەرامبەر زۆر کاری ناقۆڵای ئەو حیزبانە، سەری نەوی کرد تا باڵای ئەو حیزبانە کەڵەگەت بن، چاوی پۆشی لە دزی و تاڵان و فرۆشتن و کوشتن و تیرۆرکردن. خەڵک باجێکی زۆر قورسی ئەم بێدەنگییە و هێمنییە و سەر نەویکردنە و چاوپۆشییەی داوە. ئەم دۆزەخەی ئێستا کوردستان کە ناوی ژیانیان لێناوە، بۆ بۆرژوازی بەهەشتە و بۆ خەڵکیش جەهەنەم. تاکە ڕێگە ڕاماڵینی ئەم دەسەڵاتە نەگریسەی بورژوازییە و بنیادنانی دەسەڵاتی شورایی خۆیانە.
لاوژە جەواد؛ هەڵسوراوی کۆمۆنیست و بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان
داتا‌کان ئەوە نیشان دەدەن کە توندوتیژی و تیرۆری ژنان لە سەردەمی کوردایەتیدا چەند بەرابەری سەردەمی بەعسە
بۆپێشەوە: کاتێک بەرەی کوردستانی لەگەڵ ڕاپەڕیندا گەڕانەوە کوردستان، لێبوردنی گشتیان بۆ کرێگرتەکانی بەعس و سەرۆکی فەوجە خەفیفە و مەفرەزە خاسە و ئەمن و ئیستیخباراتە کوردەکان دەرکرد، بەڵام شەپۆلێکی ژن کوشتنیان دەستپێکرد، لە ژێر ناوی پەیوەندیان بە دەزگاکانی حکومەت و لە ژێر ناو و پاساوی ئەخلاقیدا، لەو بارەیەوە بۆچوونی ئێوە چییە؟
لاوژە جەواد: سوپاس بۆ ئەم دەرفەتە؛
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە پێویستە وردبوونەوەیەکی کورت بکەم لەسەر ئەو هێزانەی کە بەرەی کوردستانیان پێکهێنا و زیاتر مەبەستم ئەو هێزانەیە کە ٢٧ ساڵە حاکمیەتی کوردستان دەکەن.
پارتی وەک هێزی سەرەکی و دواتریش یەکێتی کە لە هەناوی پارتیەوە هاتووەتە دەرەوە، کۆڵەکەی سەرەکی بزوتنەوەی کوردایەتین.
مێژووی سەرهەڵدانی ئەم بزووتنەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ جوڵانەوەی بەرەنگاری ئاغا‌و فیۆداڵەکان بەرامبەر ئیسلاح زراعی. ئیسلاحی زراعی کە هاوکات بوو لەگەڵ سەرهەڵدانی یەکەم شەپۆلی تەکنۆلۆجیای بەرهەم هێنان و گواستنەوەی قۆناغی فیۆداڵی بەرەو سەرمایەداری.
ئەم بزوتنەوەیە چەندین جار توشی ئەزمە و ململانێی نێوخۆیی دەبێت، بەڵام هەرگیز نەیتوانی بازنەی سۆسیال عەشایری بشکێنێ و خۆی دەربازبکات لە سیستەمی ئاغا و عەشیرەت و خێڵەکی.
بنەمای فکری ئەم بزوتنەوەیە کینە و تۆڵە و لە ڕوی کەلتووریەوە کۆنسەرڤاتیزمی عەشائیری و گەورە سالاری، لە ڕوی ئیداری و شارستانیشەوە کوێر و بەتاڵ.
سایکۆلۆجیەتی هێزی مرۆیی ئەو بزوتنەوەیە!
شایانی باسە هێزی مرۆیی ئەم بزوتنەوەیە کۆمەڵێک خەڵک بوون، گەرچی زۆربەیان ناڕازی بە نیزامی سەدام و لە سەرەتادا خاوەن ورەیەکی شۆڕشگێڕانەبوون، بەڵام بەهۆی هەلومەرجی سیاسی عێراقەوە لە شارستانیەتی شارنشینی دابڕابوون و تێکەڵ فێرگەی کوردایەتی کرابوون، لە بازنەی شاخ بو شار، شەڕ بۆ مفاوەزات، ئاشبەتاڵ بۆ سجن، پێشمەرگە بۆ خەفیفە، دڵسۆزی و دۆستایەتی بۆ خیانەت و پیلانگێڕی، لەسەر سفرەی خەڵکی زەحمەتکێش بۆ داپڵۆسین و شەڕی ناوخۆ، سایکۆلۆجیەتێکی تایبەتی دابوو بەو ئینسانانە کە پەنجەرەی دونیا بینینیان ببووە مەتەرێزی چەکەکانیان و تێگەیشتنیان لە دەوڵەت و کۆمەڵگە ببوو بە زیندان و پاسەوانانی زیندان و فیراری و هێزی ئەمنی، بەرتیلدەر و بەرتیلخۆر. ئەو هێزە خاوەن ئایدیالۆجیایەکی ئینسانی و پەروەردەیەکی سەردەمیانە نەبوو.
ئەم کارەساتەی کە دوای ٢٧ ساڵ بەرۆکی کۆمەڵگەی گرتووە و تەنانەت ئاو و کارەبا نییە، نابێ بە هیچ شێوازێک جێگای سەرسوڕمان بێت. کۆمەڵگەی کوردستان کرا بە ئۆردوگایەکی بێ دەرگاو پەنجەرە و خاڵی لە یاسا و دادپەروەری و سەرجەم جومگەکانی کۆمەڵگە تەحویلی بەڕێوەبەرایەتیەکی نا پرۆفشناڵی برسی دەسەڵات و گیرفان قوڵ کرا.
لەم کەلتوورەدا ژنان هیچ جێگا‌و رێگایەکیان نییە و تەنها موڵکی پیاوانن، ئەوەی بڕیاردەری سەرەکییە سەرۆک عەشیرەت و ئاغا‌و مەلاکانن.
یەکەم دەسپێکی دەسەڵاتداریەتی بزوتنەوەی کوردایەتی بۆ بەتاڵکردنەوەی ڕق و کێنەی چەندساڵەی مێشکی نەخۆشی خۆیان و پاککردنەوەی شەرەف و ناموسیان، هەروەها بۆ چاوترسێنکردنی خەڵک، دەستیان دایە کوشتن و بڕینی کۆمەڵێک ژنی بێ دیفاع، کە گوایە ناموسی نەتەوەیان بەباد دابوو. لە لایەکی ترەوە دەستی هێزە سەلەفیە هاوپەیمانەکانیان ئاوەڵەکرد بۆ تیرۆری ئەو ژنانە، دەیان گروپی ڕیش درێژی تورەکە لەسەر و بێ تورەکە بە دڕندەانەترین شێوە لە پێش چاوی منداڵان دایکەکانیان خەڵتانی خوێن کرد.
مستەشارەکان لێبوردنی گشتیان بۆ دەرکرا و بەشێکیشیان چونە ناو حزبەکان بە پلەو پایەی بەرزەوە، لە سیستەمی خێڵەکی بۆ سزادانی هەر موستەشارێک دەبوو ڕوبەڕوی عەشیرەت و هەندێکجار کادرەکانی خۆیان کە کەسوکاری موستەشارەکان ببنەوە. ئاسانترین چارەسەر ئەوە بوو لە مستەشارەوە بیانکەن بە پێشمەرگە، لەبیرمان نەچێت لە هەڵمەتی بە پێشمەرگە کردنی بەعسیەکان، یەکێتی تا ئێستاش گلەیی هەیە لە پارتی و دەڵێن پارتی فێڵی کردووە.
بۆپێشەوە: زوڵم و بێ مافی ژنان لەسەردەمی بەعسدا، راستیەکی ئینکاری نەکراوە، بەڵام دەسەڵاتی کوردی بێ بەزەییانە تر، ئەو زوڵم و بێ مافیەی درێژە پێدا… ئەوە بۆچی دەگێرنەوە؟
لاوژە جەواد: دۆخ و هەلومەرجی ژنان لە هەر کۆمەڵگەیەک ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە تێڕوانین و تێگەیشتنی حاکمیەتەوە بۆ پێگەی ئینسان بە گشتی و پێگەی ژن بە تایبەتی. بەعس و ناسیۆنالیزمی کورد بە ڕواڵەت دژبەیەک بوون، بەڵام لە ناوەرۆک پارچەی یەک تۆپ قوماشن، و لانیکەم سەبارەت بە ژن نەک تەنها یەک تێگەیشتنیان هەیە، بەڵکو یەک سەرچاوەیان هەیە کە شەریعەتی کۆنەپەرەستانە و چەق بەستوی ئیسلامیە. سیستەمی پەروەردە و مەلا و مزگەوت لە هەردوو سەردەمەکە ئەرکیان ئەوەبوو کە نەوە لە دوای نەوە مێشکی کۆمەڵگە پڕکەن لە نەفرەت و ژەهری دژە ژن پێناسەیەک بکەن بۆ ژن و پیاو وە کۆیلە و خاوەن کۆیلە.
مەسەلەی ژن مەسەلەیەکی سیاسیە، پەیوەندی بە ئایدیای هێزی دەسەڵاتەوە هەیە. هەر ئێستا بە ئاشکرا دەبینین کە لە کوردستانی سوریا ژنان دەرفەتیان بۆ ڕەخساوە بەشدارن لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە، شان بەشانی پیاوان لە بەرەکانی شەڕ دەجەنگن. دڵنیام لە داهاتوش کەس ناتوانێت بە کەمتریان بزانێت و بیاننێرێتەوە ماڵەوە.
بەدوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر یەکەم هەنگاوی بەلشەفیەکان دامەزراندنی یاسای یەکسانی ژن و پیاو، و هەڵوەشانەوە و لابردنی هەمو وئەو شتانە بوو کە بەناوی کەلتوورو دینەوە ژنانی دەکردە کۆیلە.
بەڵام داتا‌کان ئەوە نیشان دەدەن کە توندوتیژی و تیرۆری ژنان لە سەردەمی کوردایەتیدا چەند بەرابەری سەردەمی بەعسە، بەڕای من ئەم جیاوازییە ڕێژەییە چەند هۆکاری هەیە؛ کە سەرەکی ترینیان شەلەل بوونی سیستەمی دادپەروەری کوردستانە لە ژێر ڕکێفی حزب و گەندەڵی ئیداری. ڕۆژانە لێرە و لەوێ لە ژێر پەردەی ناموس و شەرەف جەستەی کوژراوی ژنان فڕێ دەدرێت، بەڵام هەرگیز بڕشتی یاسا و مەحکەمە نەیتوانی دیواری گەندەڵی ببڕێت، و بکوژ بە سزا بگات. بڵاوبوونەوەی بێ ئەندازەی چەک یەکێکی ترە لە هۆکارەکانی زیادبوونی تیرۆر بە گشتی.
دەسەڵاتی بەعس دەیویست وەک دەوڵەتێکی یاسایی و ستاندارد خۆی بسەلمێنێت، و بەرهەمهێنان بە زۆری چەقکرابوەوە ژێر ڕکێفی دەوڵەت ” سەرمایەداری دەڵەتی” بۆی گرنگ بوو کە دامودەزگا حکومیەکان کاری خۆیان ئەنجامبدەن. ئێمە لە عێراقی بەعسدا شاهیدی چەند جەنگی یەک لەدوای یەک بووین، هێزی کاری پیاوان ڕەوانەی بەرەی جەنگ دەکرا، بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی بواری ئیداری و بەرهەمهێنان ناچاربوو هێزی کاری ژنان بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە بەکاربهێنێت، ئەوە وایکرد کە ژنان تاڕادەیەک ئازادتر بن و خاوەنی ئابوری سەربەخۆی خۆیان بن.
لە ئێستای کوردستاندا لە هەموو کاتێک ناجێگیرتر و بێ هەویەتترە، دواین چارۆگەی پاپۆڕی ناسیۆنالیزمی کورد لە قوڵایی دەریاکان بە دەم زریانەوە ڕۆیشتوە، بنبەستی سیاسی و بێ ئاسۆیی ناسیۆنالیزمی کورد کۆمەڵگەی داڕماندووە، لە ئێستادا نە تەنها ژنان بەڵکو سەرجەم کۆمەڵگە کەرامەتی تێکشکاوە، خەمی ئەمڕۆ ژیان و ئازادی نییە، بەڵکو قوتاربوون و ژیانەوەیە، کەس ناتوانێت پێناسەیەکی دەقیق بکات بۆ کۆمەڵگەی کوردستان، شیرازەی کۆمەڵگە لەبەر یەک هەڵتەکاوە، بێ قانوونی و نابەرپرسیاریەتی شەپۆل دەدات و بوەتە ئۆردوگایەکی مەسرەفی بە دەست تاجیرەکانی لیبراڵیزمی نوێوە.
ئیسلامیزەکردنی کۆمەڵگەی کوردستان لە ڕێگای ئاوەڵاکردنی دەستی ئیسلامی سیاسی سەلەفیزم و ئیخوانیزم، وەرچەرخانێکی بەرەو دوای تەحمیل کردووە بەسەر کۆمەڵگەی کوردستان. ئەحزابی ئیسلامی سیاسی جۆراو جۆر دروستبوون بە پول و پارەی خەیاڵی لە کاتی قەیران و گرانی و برسیەتی بەتایبەت لە نەوەتەکان دەورانی زێڕینی ئەوان بووە بەهۆی ئەوەی کۆمەکی خێزانە هەژارەکانیان کردوە و ناچاریان کردوون منداڵانیان بچنە مزگەوت و کچەکان حیجاب بکەن و لە کونجی ماڵەوە خۆیان قایم کەن.
ئەم هێزە کۆنەپەرەستانە جگە لە مزگەوتەکان خاوەن دەزگای ڕاگەیاندن، خوێندنگە و زانکۆی تایبەت بە خۆیانن، کە هەمیشە هێرشیانکردۆتە سەر ژنان و ماف‌و داخوازییە ڕەواکانیان و هاندانی توندوتیژی بۆ سەریان.
واتا ئەحزابی ناسیۆنالیستی کورد ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ هەوڵی بە ئیسلامیزەکردنەوەی کۆمەڵگایانداوەو ژنانیش قوربانی سەرەکی بوون.
سەردار عەبدوڵا حەمە؛ هەڵسوڕاوی سیاسی کۆمۆنیست. یەکێک لە زیندانیە سیاسیەکانی ئەمنە سوورەکەی سلێمانی ڕژێمی بەعس. هەروەها هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی شوورایی لە سلێمانی و نوێنەری شورای کانێسکانی شاری سلێمانی بوو.
سیستەمێک کە ئەم دەسەڵاتەی هەرێم کاری لەسەر دەکات لەگەڵ ئەوەشدا کە سەرمایەداریە، بەڵام خێڵەکی و فیئوداڵیشە، سیستەمێکی لەم جۆرە ناتوانێ ماف وئازادی ئینسان بە ڕەسمی بناسێ
بۆپێشەوە: کاتێک ئێوە لە زیندانی ئەمنە سوورەکەی سلێمانی ژێر دەسەڵاتی بەعسدا بوون، ئاواتتان چی بوو؟ پاش ٢٧ ساڵ لە نەمانی ئەو ڕژێمە، دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان چۆن بەراورد دەکەن؟
سەردار عەبدوڵا: بێ گومان ئاواتی هەر کەسێکی زیندانی بە گشتی ئازادبوونیەتی لە زیندان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆ کەسێکی کۆمۆنیست، ئاواتی رزگار بوونی ئینسانەکانە لە ستەم وچەوسانەوەی ئابوری وسیاسی و کۆمەڵایەتی یا ستەمی میللی ونەژادی و رەگەزی …هتد. ئەوەی ئەگەڕێتەوە سەر ئاواتی خۆم ئەوە بوو لە زیندان ئازاد بم و حزبی بەعس بڕوخێ و لە جێگایدا دەسەڵاتێک دابمەرزێت کە ئاسەواری هیچ ستەمێک نەهێڵیت. وە ئاواتم ئەوە بوو کە خۆم نەخشم هەبێت لەم پێناوەدا، بۆیە هەر لەگەڵ ئازاد بوونم لە زیندان دوای یەک هەفتە، دەستم کردەوە بەکاری سیاسی وجەماوەری و لە شوراکاندا دەستبەکار بووم وخەڵکی گەڕەکی کانیسکان لە سلێمانی منیان وەک یەکەم نوێنەری شورای گەڕەک لە کۆبونەوەیەکی گشتیدا هەڵبژارد. سەبارەت بە بەشی دووەمی پرسیارەکەتان، دەڵێم زۆر بە داخەوە دوای ٢٧ ساڵ لەدەسەڵاتی حکومەتی هەرێم نەک ئەو ئاواتە نەهاتە دی بەڵکو ڕێژەی ستەم لەسەر خەڵکی کوردستان زیادی کرد، بە تایبەتی ستەم لەسەر کرێکاران و زەحمتکێشان و ژنان و لاوان و مامۆستایان و کارمەندان. ئەوەندە ئەتوانم بڵێم رژێمە مافیایەکەی بەعس گۆڕدرا بە دەسەڵاتێکی مافیایی تر، ئەویش مافیای کوردایەتییە.
بۆپێشەوە: ماف و ئازادییەکانی کە ئێوە بەهۆیەوە ئاخنرابوونە زیندانەوە لەسەردەمی بەعس، پاش ٢٧ ساڵ لە نەمانی ئەو ڕژێمە، ماف وئازادیەکان چۆن دەبینن؟
سەردار عەبدوڵا: ماف و ئازادی لە سایەی هیچ دەسەڵاتێکی سەرمایەداریدا وەک پیناسەکەی خۆی و ناوەرۆکی خۆی دابین ناکرێ، مەگەر بە فشار‌و ناڕەزایەتیەکانی خوارەوە نەبێت. سیستەمێک کە ئەم دەسەڵاتەی هەرێم کاری لەسەر دەکات لەگەڵ ئەوەشدا کە سەرمایەداریە، بەڵام خێڵەکی و فیئوداڵیشە، سیستەمێکی لەم جۆرە ناتوانێ ماف وئازادی ئینسان بە ڕەسمی بناسێ، لە کاتی بەعسدا پێشێلکردنی ماف و ئازادییەکان جۆرێک بوون، لە سەردەمی حوکمی کوردایەتی دا جۆرێکی تر. بۆ نموونە لە کاتی بەعسدا ستەمی میللی هەبوو لە سەر خەڵکی کوردستان ئازادی کۆبونەوە و خۆپیشاندان، ئازادی سیاسی و چالاکی مەدەنی و ڕۆشنبیری جەماوەری ڕێگە پێ نەدراو بوو، لە سەردەمی حکومەتی هەرێمدا ستەمی میللی نەماوە، بەڵام کێشەی میللی ماوە، وە سەرجەمی ئازادی و مافەکانی تر زۆر مەحدود کراونەتەوە. ئەوەندە ڕێگە پێدراون کە بچوکترین زیانی بۆ دەسەڵات نەبێت و لە دزی و تاڵانیەکانیان کەم نەکاتەوە، وە هیچ کات ئەم دەسەڵاتە گوێ لە خەڵک ناگرێ بۆ دابینکردنی ماف و ئازادیەکانیان. لە سەردەمی بەعسدا خەڵکی کێشەی مووچە و کارەبا و ئاو و نەوت و گاز‌و بەنزینی نەبوو، بەڵام ئێستا ئەمانەیشی هاتوەتە سەر.
بۆپێشەوە: دوای زیاتر لە چارەکە سەدەیەک لە ژێر سایەی دەسەڵاتی بزوتنەوەی کوردایەتیدا، دۆخی کوردستان گێڕدرایەوە بۆ کاتی ١٩٩١، هۆکاری ئەم خولانەوە لەو بازنەیەدا چییە؟
سەردار عەبدوڵا: نەک بارودۆخ گەڕاوەتەوە بۆ پێش ١٩٩١، بەڵکو دەتوانم بڵێم بارودۆخێک کە ئێستا خەڵکی کوردستانی تێدایە لە هیچ کاتێکدا خەڵکی کوردستان بە خۆیەوە نەدیوە و شتی وا نەبووە. دیارە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی دەسەڵاتێکی میلیشیایی و مافیایی کوردایەتی کە لە دوای ڕووداوەکانی شەڕی کەنداو لە ساڵی ١٩٩١ بە زەبری چەک و بە کۆمەکی ئیمپریالیستەکانی ئەمەریکا و ڕۆژئاوا هاتنە سەر کار، بەڵام لە ژێر پەردەی دیموکراتی و پەرلەمان و هەڵبژاردندا، جا هەر چەند ساڵ جارێکیش ئەم هەڵبژاردنە دووبارە دەکەنەوە بۆ شەرعیەت دانەوە بەم بارودۆخە ناهەموارە، هۆیەکی تریش ئۆپۆزسیۆنی ئەم دەسەڵاتەیە کە ئیسلامیەکان و بزوتنەوەی گۆڕانە، ئەمانە کاریان ئەوەیە بەناوی دیفاع لەخەڵک و ماف و ئازادییەکانی، هاتوون تەنها دەسکەوت بۆ خۆیان بچنەوە و هاتوون ناڕەزاتییەکانی خەڵک بە ئاژاوەگێڕی نیشان بدەن، تا دەسەڵات بە ئاسانی بتوانێت سەرکوتیان بکات. هۆیەکەی تریش بەڕای من نەبوونی بەدیلێکی بە هێزە کە بەڕاستی بتوانێ لە پشت ماف و ئازادییەکانی خەڵکەوە بێت. زیاتر مەبەستم لە هێزێکی وەک بەلشەفیەکانی ڕوسیایە کە بتوانێ هەڵگری پەیامێکی شۆڕشگیێرانە بێت و بە شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی ئەم بار‌و دۆخە کۆتایی پێ بێنێت .
هیدایەت مەلا عەلی… هەڵسوڕاوی سیاسی و کۆمۆنیست
لەهەر قۆناغ و دەرفەتێکدا ئاستی بەهرەمەندبوون لەئازادی یەکسانە بە ئاستی بەشداری خەڵک لە بڕیاری سیاسی و ڕووداوە چارەنووسازەکاندا.
بۆپێشەوە: خەڵکی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ دا، بەدژی بەعس راپەرین و لە پێناو دەست راگەیشتن بە ئازادی‌دا، بەعسیان وەدەرنا، خەڵکی کوردستان تاچەندە ئازادیان وەدەست هێنا؟
هیدایەت مەلا عەلی: سەرەتا زۆر سوپاستان ئەکەم بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیە، سەبارەت بە وەڵامی پرسیارەکەتان، ڕاستیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و مێژووی هەیە دەبێت باش لێیوردببینەوە و شیکاری بۆ بکەین، مەرج نیە تەنها ڕاپەڕین پێوەری دەستڕاگەشتن بە ئازادی و ژیانێکی ئینسانی و بەها باڵاکانی ئینسان بێت.
هەر ڕاپەڕینێک یان هەر ئاڵوگۆڕێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی لە کۆمەڵگایەکی دیاریکراودا، بەبێ ئاسۆ و ئامانج و بزوتنەوەیەکی خەمڵێنراو بە جیهانبینیەکی ئینسانی و پارێزەری شکۆی هاوڵاتی دەرنەکەوێت، ناتوانرێت و بڕیار نیە ئەو راپەڕینە بتوانێت نیشانەی خۆی لەباری ئازادی و ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگاوە بپێکێت، لەکاتێکدا ئەو راپەڕینە بەهەر ئامانج و مەبەستێک لە چەخماخەی دابێت.
ئەگەر زۆر دوور نەکەوینەوە و تەنها بۆ ساڵی ١٩٧٩ و شۆڕشی خەڵکی ئێران بگەڕێینەوە ئەم راستیەمان زیاتر بۆ بەرجەستە دەبێت، ڕاپەڕین و شۆڕشیک کە دامێنەی هەڵسوڕان و بڕبڕەپشتی جوڵە و بزوتنەوەکەی، لەشکرێکی فراوانی چەپ و کرێکار و خەڵکی ناڕازی و ئازادیخواز بوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی ستراتیژێکی ڕۆشن، ناڕێکخراوبوون، نەبوونی مەتریالێکی ئینسانی ئامادە بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتی سیاسی بۆ بەسەرئەنجامگەیاندنی پەیام و ناوەخنی خواستی واقیعی کۆمەڵگە، لە کۆتاییدا خەڵکی ئێران، تەواو پێچەوانەی بەری ڕەنج و قوربانی و ماندوویەتی شۆڕش و ڕاپەڕینیان چنییەوە، کە خۆی لەسەرکوت و سێدارە و دەسەڵاتێکی مەزهەبی و چینایەتی وەک جمهوری ئیسلامی ئێرانیان بینیەوە، بۆ کوردستانیش هەمان چیرۆک و هەمان ئەگەرەکان و بەرئەنجامەکانیش هەر وەک یەکە.
ئەوەی کە خەڵکی کوردستان چەند ئازادی وەدست هێناوە؟ کۆی ئازادییەک کە خەڵکی کوردستان بەدەستی هێناوە، وەک پرۆسەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی، پەیوەندیدارە بە ڕۆڵ و بەشداری خەڵکی ئازادیخواز و لایەنگرانی بیروڕای ئازاد و بزوتنەوە ناڕازییەکانی کۆمەڵگەی کوردستان ، لە فراوانکردنەوەی مەیدانەکانی هەڵسوڕان و خەباتکردن بۆ ژیانێک و ئایندەیەکی باشتر و ئینسانی تر، لەهەر قۆناغ و دەرفەتێکدا ئاستی بەهرەمەندبوون لەئازادی یەکسانە بە ئاستی بەشداری خەڵک لە بڕیاری سیاسی و ڕووداوە چارەنووسازەکاندا.
بۆپێشەوە: دوای ٢٧ ساڵ لە وەدەرنانی بەعس لە کوردستان، جیاوازی سەرەکی نێوان دەسەڵاتی بەعس و دوای بەعس چییە؟ حزبە بۆرژوازییەکانی کوردستان، بەدوای راپەرینی خەڵکی کوردستاندا، بەڵێنی کردنی کوردستان بە بەهەشتیان دەدا، بنەمای ئەو بەڵێنانە چی بوو؟ بۆچی نەیانتوانی ویستەکانی خەڵکی کوردستان وەدی بێنن؟
هیدایەت مەلا عەلی: لەڕاستیدا وەک لێکدانەوەی تایبەت بە خۆم پێموایە ئیتر نابێت ئێستا بە رابووردوو سەردەمی راپەڕین بچوێنین و خاڵە هاوبەشەکان و جیاوازەکانیان لێکبدەینەوە، لەبەر ئەوەی لەنزیک بە چارەکە سەدەیەک لەم ئاڵوگۆڕانە، جیهان گۆڕانی زۆری بەخۆیەوە بینیووە، جێگاوڕێگای هێزەکان، هاوسەنگی و بەرژەوەندی هاوبەش و دژبەیەک، جەمسەربەندی دەوڵەتان و هەژموونی بەسەر کایە سیاسی و ئابوریەکاندا، ماهیەت و تایبەتمەندی حیزبە بۆرژواو دەسەڵاتدارەکانی کوردستانی زیاتر ئاشکرا کردوە.
من هەمیشە بۆ بەراوردی دەسەڵاتی ڕەشی بەعس و حیزبە ناسیۆنالیستەکانی کوردستان، وتوومە کە بەعس ئەزموونێکی وەک خۆی لەبەردەستانەبوو بۆ ئەوەی وەک ئەزموون سەیری بکات و پەرچەکرداری دەرهاویشتە کۆمەڵایەتیەکانی پێ بکات، بەڵام حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان، کە حیزبی چینایەتی و لووشدانی سامان و بەری ڕەنجی کۆمەڵگە و چینە چەوساوەکانە، ئەزموونی خۆی و دەسەڵاتی ڕەشی بەعسیشی لەبەردەستایە بۆ ئەزموون کردن و بەکردەوە دەرهێنانی، دەسەڵاتێکی خاڵی و داشۆراو لەهەر بەهایەکی ئینسانی و کەرامەت و ئاکارێکی ستانداری مەدەنی.
بەڵێنەکانی خودا بۆ بەهەشت و بەڵێنەکانی حیزبە دەسەڵاتداراەکانی کوردستان بۆ بەبەهەشتکردنی کوردستان، لە وەڵامدانەوە بە خواست و داواکارییەکانی خەڵک هیچ جیاوازیەکی نییە، خاڵی هاوبەش و بەهێزی ئەو دوو بەڵین و ئەو دوو بەهەشتە فریودان و بەرجەستەنەکردنێتی لەژیانی کۆمەڵایەتی و ڕاستی نەبوونی هیچ بەهەشتێک بۆ هاوڵاتیان.
هێزێک و بزوتنەوەیەکی سیاسی کە تەواوی نیوسەدە لە ژیانی هەڵسوڕان و بەکردەوە دەسەڵاتداریەتی خۆی لەشاخ و شار، بە شەڕ ،تیرۆر،کوشتن، سەرکوتی ئازادی بیروڕای جیاواز، پیلان داتاشین، پێش لەشکری کردن، بەندوبەست لەگەڵ دەزگا هەواڵگیری و نهێنیەکان بووبێت. چۆن دەتوانن ژیانێکی شایستە و ئارام و ئاسودە بۆ کۆمەڵگە مسۆگەر بکات.
بنەماکانی بەبەهەشت کردنی کوردستان بۆ خەڵک، پێوانەکەی لە قوڵایی دروستکردنی خۆشباوەڕی و فریودانێکی مەزاجی بە ناسیۆنالیزم و، بەڵێنە بێبەهاکانیان و چاوەڕوانیەکی تاقەت پڕوکێنەوە سەرچاوەی گرتووە، بەڵام بەراستی کوردستان بۆ سەرمایەدار و قاچاغچی و مافیاکانی حیزبەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی بەهەشتە بەڵێن پێدراوەکەیان بوو، لە چوارچێوەیەکی دیاریکراو و سنور بۆ کێشراودا.
بۆپێشەوە: دوای ٢٧ ساڵ بەسەر راپەرینی خەڵکی کوردستاندا، هێشتا خەڵکی کوردستان لەئازادییەکان و لەسەرەتاییترین ماف و خزمەتگوزارییەکان، بێ بەشن، هۆکاری ئەمە بۆچی دەگێڕنەوە؟
هیدایەت مەلا عەلی: لەهەر کۆمەڵگایەکی چینایەتیدا بۆ ئەوەی بۆ ئازادی و ژیانێکی ئینسانی و پارێزراوبوونی کەرامەتی تاکەکان بگەڕێیت، دەبێت کۆدی ئەو هاوکێشەی هێز و هاوسەنگیە بدۆزیتەوە کە لەنێوان هەر شێوازێک لە دەسەڵات و کۆمەڵگە بەگشتی و چینە مەحروم و زەحمەتکێشەکاندا هەیە .
بەبێ بزوتنەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و چینایەتی ڕاوەستاو لە کۆمەڵگەدا، کە وەک قەڵاو سەنگەری بەرگری لە ئینسانەکان دەربکەوێت، بەبێ هوشیاریەکی چینایەتی کە لەڕوانگەو ڕەهەندە جیاوازەکانەوە پیلان و هێرشی چینە دەستەلاتدارەکان بخوێنیتەوە، ناتوانرێت ماف و ئازادییەکانی خەڵک و خزمەتگوزارییەکان فەراهەم بکرێت، بەبی بوونی هێزێک لە کۆمەڵگەدا کە هەمیشە کاڵای بە باڵای ناڕەزایەتی و، ڕاوەشاندنی پەنجەی وەڵامدانەوە بە ستەمکاری و ناعەدالەتی ڕیزی جەماوەری ناڕازی ڕێکبخات هیچ خواستێک دەستەبەر نابێت.
گرەوی بێبەشی خەڵک لەهەر خواست و مافێک، عیلەتەکەی لەهەناوی پرش و بڵاوی، ناڕێکخراوبوون، نەدۆزینەوەی میکانیزمەکانی خەبات و پاشەکشەپێکردنی هێرشەکانی دەستەڵاتداراندایە، هەمیشە فاکتەرە پەیوەندیدارەکان بە ئەرکی تاک بۆ سەقامگیرکردنی ژیانێکی شایستە ڕۆڵێکی گرنگ و یەکلاکەوەوە دەگێڕێت، سەرەڕای بوونی چەکە سیاسی و کۆمەڵایەتی و سەربازی و هەمەڕەنگەکانی دەستی دەسەڵات بۆ سەرکوت و فریودان و چەواشەکاریەکانیان.
٢٧ ساڵە کوردستان وەک بورکانی ناڕەزایەتی بەتاک و بە کۆ جۆشیداوە، بەڵام لەبەر ئەوەی هەر چاکسازی و وەڵامدانەوەیەک بە داخوازییەکان پەیوەست دەبیتەوە بە دەستبردن بۆ دەسەڵاتی سیاسی، بەشێکی زۆری داواکاری و ناڕەزاییەتیەکان ناکام و کەم بەرهەم ماونەتەوە، بۆیە لە کوردستان بەهۆی تایبەتمەندی دەسەڵاتە میلیشیایەکەیەوە بەبێ لەرزاندنی عەرشی بەرژەوەندی و هەڵتەکاندنی سیستەمی سیاسی و چینایەتی، هیچ ماف و خواستێک بەشێوەیەکی بەرجەستەو هەستپێکراو فەراهەم نابێت.
گەمەی ئاراستەکردنی ناڕەزایەتیەکان لە نیوان بەناو حکومەتی لۆکا‌ڵی و ناوەندا، ڕۆڵێکی گرنگی لە چەواشەکاری و شێواندنی ناوەڕۆکی ئینسانی ناڕەزایەتی و ماف و خواستەکان بینیووە، ناڕەزاییەتیەکانی ئەم چەند مانگەی کۆتایی لەکوردستان ئەو ڕاستییەی نمایش کردوە، کە چۆن دوو دەسەڵاتی چینایەتی لە کوردستان و عێراق، بەیەک ناوەڕۆکی چینایەتی هاوبەشەوە یاری بە ماف و خواست و ژیان و کەرامەتی ئینسانەوە ئەکەن.
بۆپێشەوە: داوی ٢٧ ساڵ بەسەر راپەرینی خەڵکی کوردستاندا، خەڵکی کوردستان بەدوای فرسەتێکدا دەگەرێن بۆ راپەرین بەسەر دەسەڵاتی حزبەکانی کوردستاندا، هۆکاری ئەمە چییە؟
هیدایەت مەلا عەلی: لەڕاستیدا من کەمێک هاوڕای ناوەڕۆکی پرسیارەکە نیم، ئەوەی لە واقیعدا دەبینرێت ڕاستی و حەقیقەتێکی جیاوازە، خەڵکی کوردستان تاکو ئێستا چەندین فرسەتیان بۆ هاتۆتە پێشەوە، یان دەتوانین بڵێین چەند ڕووداوی سیاسی و ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی ڕویانداوە بۆ ئەوەی بتوانن وەک فرسەت یان دەرگایەک بۆ ئاڵوگۆڕ پێیداتێپەڕن، بەڵام تاکو ئەم چرکەساتە ڕووینەداوە، شەڕی ناوخۆ، ٣١ی ئاب، ١٦ ئۆکتۆبەر، برسیەتی و نەبوونی مووچە، ئەمانە هەموویان چۆن وەک چیمەنتۆی قایمکردنی پایەکانی کورسی دەسەڵات لە کوردستان ئەتوانرێت سەیر بکرێت، بەهەمان شێوەش دەکرێت وەک ئامراز و چەکی دەستی خەڵک بۆ راپەڕین و ڕووخانی دەسەڵات ئامانجەکانی پێچەوانە بکرێتەوە.
لە تونس کاتێک هاوڵاتیەک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، ئاگر بەربووە جەستەی دەسەڵات و هەرەمی ستەمکاریان ڕووخاند، ڕاستە لە کوردستان ناڕەزایەتی هەیە، چەوساندنەوە هەیە، گەندەڵی و فورمی دەسەڵاتداریەتیەکەی لە ئاستی دنیادا بێ وێنەیە، ژیان و کەرامەتی ئینسان پارێزراو نییە، بەڵام تاکو ئیستا ڕاپەڕینێکی سەراسەری کە لەهەناوی خۆیدا ،شیعاری بڕوخێ و ڕاپەڕین بەسەر دەسەڵاتدا، نەبۆتە بزوتنەوەیەکی فراوانی کۆمەڵایەتی و خواستێکی جەماوەری.
خواست بۆ راپەڕین و ڕوخانی وشکەکەڵەکی دەسەڵات لەکوردستان لە ئاستێکی سنوردار و چوارچێوە دیاریکراودا هەیە، هەندێک جار دەبێتە شیعاری بەشێک لە توێژە ناڕازیەکانی خەڵک لە خۆپیشاندانەکاندا، بەڵام بەبڕوای من ئەم خواستە تاکو ئیستا لە قۆناغی پێکوڕەی خۆیدایەو نەیتوانیووە سەروسامان بەخۆی بدات، ئەمەش هۆکاری تایبەت بەخۆی هەیەو لەم چاوپێکەتنەدا فرسەت نییە کە هەموو لایەنەکانی شیکاری بکرێت.
بۆپێشەوە: ئەزموونی دەسەڵاتی حزبەکانی بزوتنەوەی کوردایەتی لە ٢٧ ساڵی دەسەڵاتدارێتیاندا، ئەزمونی سەرکوتی ئازادی و بێمافی و رۆژرەشی و دەیان کوێرەوەری و مەرگەسات بوو، خەڵکی کوردستان دەبێ چ بکەن، بۆ رزگاریان لەدەسەڵاتی کوردی؟
هیدایەت مەلا عەلی: بۆ ڕزگاربوون لە جەور و ستەمی حیزبەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی و دەسەڵاتەکەیان، تەنها یەک ڕێگا هەیە، ئەویش ڕوخانە، لەڕیشەوە هەڵكێشانی ئەم ددانە ڕزیوو و کرمۆڵ و ژەهراویەیە. خەڵکی کوردستان زۆر ڕێگایان تاقیکردەوە، بەڵام هیچ یەکێک لەو ڕێگایانە نەیتوانیووە سەرەداوی ڕێگاچارەیەک پیشانی کۆمەڵگە بدات، هەڵبژاردن، ڕێپێوان، نامەی ناڕەزایەتی، واژۆکۆکردنەوە، پەیوەندی دیبلۆماسی، بایکۆت، مانگرتن، هیچ یەکێک لەم ئامرازی ناڕەزایەتیانە نەیانتوانی دەسەڵات توشی شۆک بکات، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە دەسەڵاتدارانی کوردستان، خاوەن هیچ پڕنسیبیەکی ئینسانی نین و داشۆراون لە هەر ئاکارێکی مرۆی، ئەم دەسەڵاتە کۆمەڵێک چەتەو مافیا‌و مورتەزەقەی سەرمایەدارن، چاویان ئینسان و کەرامەت و ژیانیان نابینێت، خەڵکی کوردستان دەبێت ئەم دەسەڵاتە بڕوخێنێت، لەڕیشەوە بنەماکانی پایە و سیستەمەی هەڵکێشێت.
عەبدوڵا مەحمود… یەکێک لە رابەران و هەڵسوراوانی بزوتنەوەی شورایی
بزوتنه‌وه‌ی شورایی له یه‌که‌مین ده‌رکه‌وتنی به‌کرده‌وه‌یدا یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین حه‌رامکراوه‌کانی له‌میژوی کوردستاندا توڕدا، نیشانی‌دا که کۆمه‌ڵگای کوردستان چیتر ساحه‌ی سیاسی پاوانکراوی کوردایه‌تی و حزب و هێزه‌کانی نییه
بۆپێشەوە: شوراکان چۆن پێک هات، ئایا ئه‌توانن ساتێک بمانگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌و کاتانه‌و باسێک له سه‌ره‌تاکانی سه‌رهه‌ڵدان و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی شوراکانی خه‌ڵک و کرێکاران بکه‌ن؟ زه‌مینه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی شورایی له کوردستان چیبوون؟
عه‌بدوڵا مه‌حمود: زۆر هۆکار ده‌وریان بینی له پێکهێنانی شوراکان و سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی شورایی له کوردستاندا، که ده‌کرێت ئاماژه به گرنگترینیان بکرێت و به‌وێنه‌ی زه‌مینه‌ی واقعی پێکهاتنی شوراکان و سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی شورایی. له‌وانه گه‌شه‌ی چینی کریکار و ژیانی شارنشینی. پێکهاتنی بۆشایه‌کی ئیداری به‌دوای وه‌ده‌رنانی به‌عسدا. بوونی ڕیزێکی به‌رین له چه‌پ و کۆمۆنیست و رێکخراو کۆروکۆمه‌ڵی مارکسیستیی.
گه‌شه‌ی به‌رچاوی سه‌رمایه‌داری و فراوانبوونی ژیانی شارنشینی به‌تایبه‌تیش دوای په‌یره‌وکردنی سیاسه‌تی وێرانکردنی گوند‌و دێهاته‌کانی کوردستان له‌لایه‌ن به‌عس و کۆچپێکردنی زۆره‌ملی به خه‌لک و کۆبونه‌وه‌یان له ئۆردوگاکان که له ناوه‌راستی 70 کانه‌وه ده‌ستی پێ‌کردبوو، ژیانی شاری کردبوو به واقعیه‌تێکی به‌رجه‌سته و په‌یوه‌ندی کار‌و سه‌رمایه‌ش ده‌مێک بوو ببوو به‌په‌یوه‌ندی زاڵی به‌رهه‌مهێنان. له‌گه‌ڵ ڕژانی به‌لێشاوی هیزی کاری تازه بۆ ناو شاره‌کان په‌یوه‌ندی کار‌و سه‌رمایه به‌وپه‌ری خۆی گه‌یاندو چینی کریکاریی به‌کرێی له باری چه‌ندێتی و چۆنیه‌تیه‌وه، گه‌و‌ره‌تر کرد‌و قڵشتی چینایه‌تی زۆر به‌رجه‌سته کرده‌وه.
ئه‌م ئاڵوگۆره ئابوری و شێوه گه‌شه‌کردوه‌ی ژیانی شارنشینی به ناچار ئاماده‌یی چینی کرێکاری له زه‌مینه‌ی سیاسی‌دا، له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا.
دیاره هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا، سونه‌ت و شێوه‌ی خه‌باتیش تا ڕاده‌یه‌کی زۆر گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. شێوه‌ی خه‌باتی ته‌قلیدی چه‌کداری و شاخی و ناسیونالیستی و ماوی، پشت به‌ستن به دێهات و عه‌شیره‌ت و….، تاراده‌یه‌کی زۆر مه‌وزوعیه‌تی خۆیان له‌ده‌ست ده‌دا.
ئه‌م ئاڵوگۆره له ته‌رکیبی چینه‌کان و گۆرانی شیوه‌ی ژیان و گۆرانی شیوه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی و هه‌ڵسورانی سیاسی و حزبی…. چینی کرێکار گه‌شه‌کردووی به وێنه‌ی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به سه‌نگی سیاسی خۆیه‌وه، هێنایه مه‌یدان.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م ئاڵۆگۆرانه بوو به سه‌رچاوه‌ی پاشه‌کشه‌ی بزوتنه‌وه ته‌قلیدیه‌کان، بوو به مه‌بنایه‌کیش بۆ گرسانه‌وه‌ی ئامانج و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای سۆسیالیستی و….پێکهاتنی چه‌ندین رێکخراو و ره‌وت و کۆروکۆمه‌لی چه‌پ و مارکسیستی .
له‌دلی هه‌لومه‌رجی ئه‌وکاتی پێش هه‌ڵسانی جه‌ماوه‌ریدا، له دڵی ئه‌زمه‌و کێشمه‌کێشی به‌عس و ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانیدا، هه‌ر وه‌کو چۆن هه‌موو بزوتنه‌وه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان له رێگای رێکخراو و حزبه‌کانیانه‌وه خه‌ریکی خۆئاماده‌کردن بوون بۆ ئه‌و رووداوه چاوه‌روانکراوانه‌ی له‌پێش بوون، ئاواش رێکخراو کۆرو کۆمه‌له چه‌په‌کان خه‌ریکی خۆئاماده‌کره‌ن بوون.
راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان که بووه وه‌ده‌رنانی به‌عس و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاکانی بؤشایه‌کی گه‌وره‌ی ئیداری به‌دوای خۆیدا هێنا، که‌هه‌رکام له هێزو حزبه سیاسیه‌کان ده‌یانویست به‌و جۆره‌ی خۆیان ده‌یانه‌ویست پریبکه‌نه‌وه‌و ئیداره‌ی شاروشارۆچکه‌کانی کوردستان بگرنه ده‌ست. له دۆخێکی ئاوادابوو که رێکخراوه و چه‌پ و کۆمۆنیست و کۆروکۆمه‌ڵه‌کانیان که پێشتریش له خه‌باتێکی سه‌ختدا بوون له دژی رژێمی به‌عس و ته‌نانه‌ت به‌سه‌دان له‌هه‌ڵسورانی له زیندانه‌کانی به‌عسدا بوون، که‌وتنه هه‌وڵدان بۆ پێکهێنانی شوراکان. به‌ده‌ست پێشخه‌ری و ئیبتکاری ئه‌وان شوراکان له‌کارگاکان و ناوه‌نده خزمه‌تگوزاریه‌کان و گه‌ره‌که که‌مده‌رامه‌ت و زه‌حمه‌تکێشنشینه‌کاندا پێکهێنران و جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشیش به شوروشه‌وقه‌وه له هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کاندا له ده‌وریان کۆبونه‌وه.
بۆپێشەوە: به‌ڕای ئێوه شوراکان چ جێگایه‌کیان له ڕاپه‌ڕینی ئازاری 91دا گرتووه؟
عه‌بدوڵا مه‌حمود: هیچ مێژوونوسیکی ویژدان زیندو نییه مێژووی کوردستان و راپه‌رین بنوسیته‌وه، بتوانیت باز به‌سه‌ر نه‌خشی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان له راپه‌رین و شوراکاندا بدات و بزوتنه‌وه‌ی شورایی به وێنه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی نوێ و جه‌ماوه‌ری نادیده بگرێت.
له کوردستانی عیراقدا تا ئه‌وکاته بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کورد تاکه مه‌یدانداری ساحه‌ی سیاسی بوو. به سونه‌تیه‌وه به شێوه‌ی هه‌ڵسوڕانیه‌وه، به فه‌رهه‌نگ و که‌لتورو شێوه‌ی ململانێیه‌وه، به دروشم و بانگه‌شه‌کانیه‌وه، به ڕابه‌ری و … نوینه‌رایه‌تی بزوتنه‌وه دواکه‌وتوو چینه‌داراکانی کوردستانی ده‌کرد. بزوتنه‌وه‌یه‌ک که جه‌ماوه‌ری کرێکار‌و بێبه‌ش و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان جگه له زه‌خیره‌یه‌کی جه‌نگی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی چینه‌داراکان زیاتر هیچی تر نه‌بوو.
هاتنه مه‌یدانی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان که تائه‌وکاته زۆرتر له چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی و ئایدۆلۆژی و تیۆ‌ری و شێوه هه‌ڵسورانی نهێنیدا کارا بوون، بۆ ناو به‌رامبه‌رکێ و پرکتیکی و سیاسی گه‌رم و له که‌شێکی دواکه‌وتوانه‌ی جه‌نگی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای بزوتنه‌وه‌یه‌کی نوێ” ئاڵای بزوتنه‌وه‌ی کریکاری” و وه‌ریخستنی شێوازێکی نوێ و خه‌باتکارانه بۆ رێکخستنی کریکاران و خه‌لکی زه‌حمه‌تکیش و ده‌ست بردن بۆ پێکهێنانی شوراکان که له خواره‌وه بۆسه‌ره‌وه کریکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش ئازادانه‌و راسته‌وخۆ له رێگای کۆبونه‌وه گشتیه‌کانه‌وه نوێنه‌ری واقعی جێمتمانه‌ی خۆیان هه‌لبژێرن و هه‌ر کاتێکیش ویسترا دیسان ئازادانه‌و له رێگای کۆبونه‌وه گشتیه‌کانه‌وه لاببرێن و هه‌لبژاردنی که‌سانی تر وه‌کو نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان…. هێنده ئیبتکارێکی نوێ بوو که تا ئه‌وکاته له کوردستانی عیراقدا ده‌ستی بۆنه‌برابوو. ئه‌م شیوازه له رێکخستن جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کرێکار‌و ده‌ست ته‌نگ، باشترین رێگه‌ی خستنه‌گه‌ری ئیراده‌ی راسته‌وخۆ بوو بۆ پیاده‌کردن و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چاره‌نووسی خۆیان به ده‌ستی خۆیان.
به‌کورتی به‌شداری و نه‌خشی کۆمۆنیسته‌کان له راپه‌رین و سازدان و رێکخستنی خه‌ڵکی کوردستاندا، سه‌رباری هه‌ر هه‌ڵه‌و سه‌رنجیک قابیلی ئینکارکردن و فه‌رامۆش کردن نییه. له دڵی خرۆشانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستاندا جوانترین دیارده‌و شۆرشگیرانه‌ترین دروشم و به‌رچاوترین هێڵی سه‌ربه‌خۆیی و وابه‌سته‌نه‌بوو به سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ی ئه‌مریکاو جه‌نگخوازی کۆنه‌په‌رستیه‌وه له‌لایه‌ن چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانه‌وه، به‌ده‌سته‌وه‌گیرابوو. پاشانیش پێکهێنانی شوراکان و سازدانی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش له شوراکاندا، له‌درێژه‌ی هه‌مان ره‌وه‌ندو له چوارچیوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکیشدا، ئه‌و نه‌خشه له‌بیرنه‌چوو وه به‌رپرسانه‌یه که سه‌رمایه‌کی گه‌وره‌ی چه‌پ و کۆمۆنیزم و ئازادیخوازی و عه‌داله‌تخوازییه.
ره‌خنه‌ی ریشه‌یی و شورشگێرانه‌ی به‌کرده‌وه له بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کورد، به هینانه ئارای بزوتنه‌وه‌ی شورایی ده‌ستپێکرد. ره‌خنه‌ی سیاسی و ئایدۆلۆژی چه‌پ و کۆمۆنیزم له بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کورد و حزبه‌کانی به پیکهینانی شوراکان، گۆڕدرا به ره‌خنه‌ی به‌کرده‌وه‌و شه‌ری ئه‌ڵته‌رناتیف بۆ سازدان و به‌رێوه‌برنی کۆمه‌ڵگا.
بۆپێشەوە: ئێوه وه‌ک هه‌ڵسوراوێکی بزووتنه‌وه‌ی شوورایی ساڵی 1991 ، به‌دوای ٢٧ ساڵ به‌سه‌ر ته‌جره‌به‌ی بزوتنه‌وه‌ی شورایی، ئه‌مرۆ چۆن ئه‌ڕواننه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه؟ جێگا‌و نه‌خش و موماره‌سه‌کردنی ئازادا‌نه و دیموکراتیانه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵک و کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان له شوراکان دا چۆن بوو؟
عه‌بدوڵا مه‌حمود: بزوتنه‌وه‌ی شورایی ساڵی 1991 مێژویه‌کی نزیک و له بیرنه‌چوه‌وه‌یه، وه مایه‌ی شانازیه بۆ هه‌موو ڕێکخراو کۆروکۆمه‌ڵ و که‌سایه‌تیه چه‌پ و کۆمۆنیست و ئه‌و رابه‌ره کرێکاریانه‌ی نه‌خشیان گێرا له هینانه‌گوڕی بزوتنه‌وه‌یه‌کی نوێ ی رادیکاڵ و پێشره‌و. هاوکات کریکاران و خه‌ڵکی سته‌مدیده‌و ده‌ست ته‌نگ و هه‌موو ئازادیخوازانی کوردستان که به‌شدار بوون له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌دا یان شاهیدی نه‌خشی شوراکان بوون، نه‌خشی شوراکان به‌رز ده‌نرخێنن و ده‌زانن چ بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری رادیکال و پڕ ده‌سکه‌وت و پر داهێنان بووه.
ئێستا که سه‌یری واقعیه‌تی سیاسی کوردستان ده‌که‌ین،ده‌بینین سه‌د به‌رابه‌ری 1991 خه‌ڵکی کوردستان پێویستیان به شوراکانه. پیویستیان به هێزیکی به‌هیزی میلیتانت و پڕ جه‌ساره‌ت هه‌یه که بتوانی کۆتایی بهێنیت به ده‌سه‌ڵات سیاسی و کاریگه‌ری سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی کورد به هه‌موو ڕێکخراو حزب و ره‌وته ره‌نگاو ره‌نگه‌کانیه‌وه. خه‌ڵکی کوردستان له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی بورژوا-قه‌ومی کورد‌و میلیشیاکانیه‌وه سه‌لبی ئیراده‌ی کراوه. پیویسته ئه‌م ئیراده‌یه بۆ خه‌ڵکی کوردستان بگێڕدرێته‌وه، گیرانه‌وه‌ی ئیراده‌ش به‌وه ده‌بێت که خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تكێش رێگه‌یان پێبدرێت تا خۆیان نه‌خشیان هه‌بێت له ره‌سمکردنی ژیان و گوزه‌رانی ئێستا‌و داهاتوی سیاسی خۆیان.
بزوتنه‌وه‌ی شورایی 1991 خاڵی هه‌ره گه‌شی ئه‌وه بوو که ده‌روازه‌ی کرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کرێکاران و خه‌ڵکی نه‌داری کوردستان، مماره‌سه‌ی تونایه‌کانی خۆیان، له دۆخی دڵخوازی خۆیاندا بکه‌ن.له کۆبونه‌وه گشتیه‌کانی خۆیاندا نوێنه‌رانی خۆیان راسته‌وخۆ هه‌ڵبژێرن، که‌س له‌سه‌ره‌وه که‌سی وه‌کو نوینه‌رو قسه‌که‌ری ئه‌وان دیاری نه‌ده‌کرد، وه هه‌ر کاتیک زوربه بیودستایه ده‌یتوانی کۆبونه‌وه‌ی گشتی سازبدات و ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی وه‌کو پێویست ده‌وریان نه‌بوایه لاببرێن و نوێنه‌ری تر هه‌ڵبژێرن. هاوکات خۆیان بریارده‌رو جێبه‌جیکردنی بڕیاره‌کانن. به پێچه‌وانه‌ی هه‌لبژادرنی بۆرژوازی که 4 ساڵ جارێک له‌سه‌ره‌وه سینارێویه‌ک وه‌ڕێده‌خه‌ن که له سه‌ره‌تاشه‌وه سه‌رکه‌وتووه‌کان دیارن،و ئینسانی ده‌نگده‌ریش له جێگای ئه‌وه‌ی خۆی به پیرۆز سه‌یربکرێت به وێنه کائینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و خاوه‌ن ئیراده، ده‌نگه‌که‌ی به پیرؤز ده‌زانرێت. دوای کۆتاییهاتنی گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ش تا 4 ساڵی دیکه به ناوی وه‌رگرتنی ده‌نگی زوربه‌وه کۆمه‌ڵێک له به‌ناو سیاسی و یاسایی و لێزان له کاروباری سیاسی و به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵ، ده‌بنه بریاردانه‌ر به قازانجی چینی بۆرژوازی و هه‌رخؤشیان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌بنه جیبه‌جێکه‌ریان یان توڕدانیان. بۆیه شوراکان سه‌رباری هه‌ر که‌م و کوری و که‌مکاریه‌ک وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌کی تازه به‌بێ ئه‌زمونیه‌که‌وه که بوومان، جیگای شانازی و ده‌رس لێوه‌رگرتنه.
وه به‌حه‌ق شورا‌و بزوتنه‌وه‌ی شورایی تاکه چوارچێوه‌یه‌که که ئینسانی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش و زوربه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌توانن مماره‌سه‌ی ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خۆیانی تیا بکه‌ن و نه‌خش و توانایی واقعی خۆیانی تیا بخه‌نه گه‌ر.
بۆپێشەوە: شوراکان چیان ده‌ویست، شیعاره سه‌ره‌کیه‌کانیان چی بوون، چ به‌رنامه و ئامانجێکیان بۆ خه‌ڵک هه‌بوو؟ چ کاریگه‌رییه‌کیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاو بزووتنه‌وه‌کانیتر جێهێشت و ده‌رس و ته‌جروبه‌کانیان کامانه‌ن؟ له ماوه‌ی ته‌مه‌نی شوراکان ئه‌و کارانه چیبوون ئه‌نجامیاندا؟
عه‌بدوڵا مه‌حمود: شوراکان و بزوتنه‌وه‌ی شورایی ده‌یانویست له‌سه‌ر ساحه‌ی سیاسی کوردستانی به‌عس وه‌ده‌رنراودا، کۆمه‌ڵگا به جۆرێک سازبداته‌وه که ده‌ورو نه‌خشی کریکاران و خه‌ڵکی کوردستان له به‌رێوه‌بردنی کوردستان و له په‌سه‌ندکردن و جێبه‌جیکردنی یاسا‌و سیاسه‌ته‌کاندا فه‌راهه‌م بکات و له ئاستی ناوچه‌یی و سه‌راسه‌ریدا سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆ له رێگای شوراکانه‌وه به‌رێوه‌ببرێت. ئه‌مه ئامانج و به‌رنامه‌ی شوراکان له گشتیترین ئاستی خۆیدا بوو.
دیاره جگه له‌و چوارچێوه گشتییه، شوراکان هه‌ڵگری چه‌ندین دروشم بوو که هاوکات به‌کرده‌وه له‌هه‌وڵی جیه‌جیکردنیاندا بوو، له‌وانه: دروشمی له‌سه‌ر کارلابردنی به‌عسیه تاوانباره‌کان له‌کارگه‌و ناوه‌نده‌کرێکاری و خزمه‌تگوزاریه‌کان و تاوانبارانی تر و دانیان به دادگای جه‌ماوه‌ری و ئاشکرا، یه‌کسانی ژن و پیاو، راگه‌یاندنی جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت و خوێندن و په‌روه‌رده‌و یاساکان، ئازادی بێقه‌یدوشه‌رتی سیاسی، ئازادی چاپه‌مه‌نی و بیرورا‌و بڵاوکردنه‌وه‌و ڕێکخرابوون، یاسای کاری پێشره‌وی کرێکاری، دامه‌زراندنی دادگای سه‌ربه‌خۆ، زامنکردنی مافه‌فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کان، کرێی یه‌کسان به‌رامبه‌ر کاری به‌کاری یه‌کسان، 35 سه‌عات کار له هه‌فته‌دا…. ده‌یان دروشمی تر که دواتر له‌لایه‌ن شورای سه‌راسه‌ریه‌وه وه‌کو پلاتفۆرمی شوراکان په‌سه‌ندکران.
شوراکان له‌و ماوه که‌مه‌ی ته‌مه‌نیاندا گه‌وره‌ترین و تازه‌ترین ئه‌لگۆ و داهینانی کۆمۆنیستیان به‌کرده‌وه وه‌ڕێخست. تا ئه‌وکاته باسی به‌شداری ڕاسته‌وخۆی کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تێکێش له به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا، ته‌نانه‌ت باسی ئه‌وه‌ی هێزو ره‌وتی تری ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی کورد خۆ نیشانبده‌ن و ئه‌لگۆی به‌ریوه‌بردنی کۆمۆنیستی وه‌رێبخه‌ن هێڵی سوری زیاتر له نیوسه‌ده‌ی بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی کورد بوو. بزوتنه‌وه‌ی شورایی له یه‌که‌مین ده‌رکه‌وتنی به‌کرده‌وه‌یدا یه‌کێک له‌گه‌وره‌ترین حه‌رامکراوه‌کانی له‌میژوی کوردستاندا توڕدا، وه نیشانی‌دا که کۆمه‌ڵگا چیتر ساحه‌ی سیاسی پاوانکراوی کوردایه‌تی و حزب و هێزه‌کانی نییه، وه چیتر ناتوانن هه‌مه‌کاره‌و هه‌مه بریارده‌ر بن. کرێکاران و خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستانیش بۆ یه‌که‌م جار نوینه‌ران و قسه‌که‌ران و ئاڵای رزگاری به‌خش و چوارچێوه‌ی خۆ رێکخستن و مماره‌سه‌کردنی ئازادانه‌ی نیشاندانی توانایی و ئیراده‌ی خۆیان بینی. ئه‌مه سه‌ره‌تای جه‌ساره‌ت دان بوو به هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌ی له دژی بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی کورد بوون یان ره‌خنه‌ی ریشه‌یان له کوردایه‌تی و حزبه‌کانی هه‌بوو. من لام وایه ئه‌مه گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری بزوتنه‌وه‌ی شورایی بوو له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا، هاوکات له‌و ته‌مه‌نه کورته‌ی شوراکاندا، شوراکان به شاهیدی دۆست و نه‌یارانی توانیان ده‌ورو نه‌خشێکی زۆر به‌رجه‌سته‌و به‌رچاو بگێرن. مه‌گه‌ر که‌سانیک خۆیان له گه‌مژه‌یی بده‌ن، حاشا له‌م راستیانه بکه‌ن که‌شوراکان یه‌که‌مین کاریک که ده‌ستیان بۆ برد وه‌رێخستنی کۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌کان بوو له کارگه‌کان و ناوه‌نده‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ناوه‌نده خزمه‌تگوزاریه‌کان و گه‌ره‌که که‌م ده‌رامه‌ت و زه‌حمه‌تکێشه‌کاندا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌و راسته‌وخۆی نوێنه‌رانی جێباوه‌ری خۆیان بۆ رێکخستنی خۆیان و رێکخستن و به‌رێوه‌بردنی کارگه‌کان و ناوه‌نده‌کان و کاروباری گه‌ره‌که‌کان به ده‌ستی خۆیان، هه‌وڵدان بۆ دانانی دادگای ئاشکرای جه‌ماوه‌ری بۆ ئه‌وتاوانبارانه‌ی ده‌ستیان له کوشتن و زوڵم و زۆری سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌بوو، دابه‌شکردنی عادلانه‌ی ئه‌و خوارده‌مه‌نی و پێداویستیانه‌ی که هه‌ڵسوراوانی چه‌پ و کۆمۆنیست و بزوتنه‌وه‌ی شورایی ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتبوو، پاراستنی ممته‌له‌کاتی کارگه‌و ناوه‌نده‌کان و پاراستنی ئه‌منیه‌تی کارگه‌و ناوه‌نده‌کانی کار‌و گه‌ره‌که‌کان، له‌سه‌ر کار لادانی به‌عسیه تاوانباره‌کانی کارگه‌و ناوه‌نده‌کانی به‌رهه‌م هێنان، کردنه‌وه‌ی بنکه ته‌ندروستیه‌کان له گه‌ره‌کاکان بۆ پێراگه‌یشتن به نه‌خۆشی و پاراستنی ته‌ندروستی گشتی، به‌رگرتن به دزی و تاڵانی، هه‌روه‌ها یه‌که‌مین یادکردنه‌وه‌ی شکۆداری 3 هه‌مین ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن شوراکانه‌وه وه‌رێخرا که به‌ده‌یان هه‌زار که‌س به‌شداریان تیاکرد، وه‌ده‌ستبردن بۆ پێکهێنانی میلیشای شوراکان به مه‌به‌ستی وه‌ڕێخستنی بزوتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری بۆ وه‌ستانه‌وه به دژی گه‌رانه‌وه‌ی به‌عسدا بۆ کوردستان، وه جێخستنی ده‌یان سونه‌تی خه‌باتکارانه‌ی له چه‌شنی به‌رپاکردنی کۆبونه‌وه‌ی گشتی، به‌رپاکردنی مه‌راسیمه‌کانی 8 مارس، یه‌کی ئایار، یادی مارکس و لینین و شۆرشی ئۆکتۆبه‌ر… لستێکی تر له‌وکارانه بوون که شوراکان له‌و ماوه کورته‌دا ئه‌نجامیان دان و تۆماریان کردن.
بۆپێشەوە: هه‌ڵوێستی ئه‌حزابی ئه‌و کات و به‌ره‌ی کوردستانی له‌گه‌ڵ شوراکان چۆن بوو؟ وه‌ڵامی شوراکان به‌وان چی بوو؟ بۆچی شوراکان له لایه‌ن ئه‌و حزبانه و به‌ره‌ی کوردستانی قه‌بول نه‌کرا؟ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی میلیشیایی ئه‌حزابی سوننه‌تی و عه‌شیره‌تی له‌گه‌ڵ هاتنه مه‌یدانی ئیراده‌ی خه‌ڵک و ئه‌م بزووتنه‌وه نوێیه چۆن بوو؟ ئه‌کرێ ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بده‌ن؟
عه‌بدوڵا مه‌حمود: بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی کورد و حزبه‌کانی ئه‌وکاته له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ی جه‌نگخوزانه‌ی ئه‌مریکادا و به‌مه‌به‌ستی خۆجوتکردن له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نه‌زمی نوێی جیهانی و بۆ پیبڕانی به‌شی سیاسی له عێراقدا له به‌ره‌ی کوردستانی‌دا کۆببونه‌وه.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌و هیزانه که بزوتنه‌وه‌و هێزی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی بۆرژوازی کوردن، باش ده‌یانزانی بزوتنه‌وه‌ی شورایی، بزوتنه‌وه‌یه‌که له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی چینه‌داراکانی کوردستان و قه‌له‌مره‌وی سیاسه‌ت و نفوزیان له‌کوردستان، بۆیه هیچ له‌وه چاوه‌روانکراوتر نه‌بوو که زۆر به توندی به هه‌موو شیوه‌و گرتنه به‌ری رێگای بوده‌ڵه و نه‌شیاو روبه‌رووی بزوتنه‌وه‌ی شورایی ببنه‌وه.
به تایبه‌ت که بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و حزب و هێزه‌کانی ته‌حه‌مولی ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه‌و ڕه‌خنه‌ی زبری باڵه‌کان و لقه‌کانی ناو خانه‌واده‌ی خۆشیان، پیناکریت و ئاماده‌ن دۆست و هاوریی ده‌یان سا‌ڵه‌ی خۆیان له کاتی یاخی بوون و هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌دا، وه‌کو دوژمن سه‌یر بکه‌ن و پیلانی له به‌ینبردن بۆ یه‌کتری دابنێن.
بۆیه یه‌که‌م بانگه‌وازو فتوای به‌ره‌ی کوردستانی له‌گه‌ڵ گه‌یشینی هێزی پیشمه‌رگه‌یان بۆ ناو شاره‌کانی کوردستان، له دژی شوراکان بوو. چ له رادێۆو چ به‌هه‌موو شیوه‌و وه‌سیلانه‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه بوو.. وتیان شوراکان ره‌سمی نین، دروستکراوی ده‌ستی ده‌ره‌کین، دوژمنانی کورد له‌پشتیانن، هه‌ڵسوراوانی جیگه‌ی گومانن، پاشانیش که‌وتنه هه‌ره‌شه‌و چاوسورکردنه‌وه به‌خشینه‌وه‌ی درۆ‌و ناوناتۆره‌نان له هه‌لسوراوانی شوراکان و ره‌وانه‌کردنی میلیشیاکانیان بۆ سه‌ر بنکه‌کان به‌مه‌به‌ستی ترساندنی چالاکوانانی شوراکان و کرێکاران و خه‌لک و داخستنیان.
به‌ڵام چ هه‌ره‌شه‌کانیان و چ زۆرهینانیان و چه‌ک به‌رزکردنه‌وه‌یان نه‌ک نه‌یتوانی شوراکان پاشه‌کشه پیبکات، به‌لکه روبه‌رووی کاردانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری و جه‌ساره‌تی شوراکان بونه‌وه، به‌رواری 18/3/1991 زۆرێک له شوراکان به ڕێپێوان ئاپۆره‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریان له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌کی به‌ره‌ی کوردستانی له سلێمانی بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رووی ملهوریه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی‌دا، سازدا. دواتر رۆژی 18/3 له‌لایه‌ن شوراکانه‌وه کرا به رۆژی شورا له کوردستان.
بۆپێشەوە: پاشه‌کشه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شورای و نه‌مانی شوراکان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆچی؟ خاڵه لاوازه‌کانی شوراکان چیبوون که نه‌یتوانی درێژه به خۆی بدات؟ بۆچونێک هەیە دەلیت: شووراکان بۆیە نەمان چونکە دروشمەکانیان لە گەل واقێعیه‌تی کۆمه‌ڵگا نەدەهاتەوە ئیوە لەمبارەوە وەلامتان چىیە؟
عه‌بدوڵا مه‌حمود: به‌ر له‌هه‌موو شتێک پێویسته ئاماژه به راستیه‌ک بده‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که راپه‌رین و خرۆشانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان و لاوازبوونی ڕژێمی به‌عس، به‌رهه‌می پیشره‌وی بزوتنه‌وه‌ی شۆرشگیرانه‌ی خه‌لکی کوردستان، به‌رهه‌می پیشره‌وی سه‌نگه‌ر به‌سه‌نگه‌ری بزوتنه‌وه‌یه‌ک بۆ وه‌ده‌رنانی به‌عس، به‌رهه‌می چونه پێشی خواستی کۆتاییهینان به زوڵمی قه‌ومی، به‌رهه‌می خۆسازدان و خۆرێکخستنی سه‌ربه‌خۆو پیشوه‌ختی خه‌لکی کوردستان، به‌رهه‌می بزوتنه‌وه‌یه‌ی کار‌و خه‌باتی هیزێکی رادیکاڵ و شۆرشگیر‌و هاوبه‌رژه‌وه‌ند له‌گه‌ل خواستی به‌رهه‌قی خه‌ڵکی کرێکار‌و سته‌مدیده‌ی کوردستان، به‌رهه‌می ئیراده‌ی به‌گه‌رکه‌وتووی خه‌ڵک …. نه‌بوو. به‌لکه به‌رهه‌می لاوازبوونی ڕژیم و جه‌سته‌ی ئه‌نجن ئه‌نجنکراوی سوپا‌و هیزه‌کانی بوو. په‌رته‌وازه‌بوون و لاوازی ڕژیم به هۆی جه‌نگێکی کۆنه‌په‌رستانه‌وه بوو، که نه‌ک هه‌ڵگری هیچ پێشکه‌وتنخوازیه‌ک نه‌بوو، به‌ڵکه جه‌نگ و سیاسه‌تی جه‌نگی چوارچێوه‌یه‌ک بوو بۆ ره‌سمیه‌تدان به‌نه‌زمێکی نوی له‌سه‌ر که‌لاوه‌ی شکستی بۆرژوازی بلۆکی شه‌رق له جوغرافیای سیاسی عێراقدا وه له چوارچیوه‌ی جه‌نگێکی بێ ئاماندا له دژی چه‌پ و کۆمۆنیزم و به‌رابه‌ری خوازی که له دنیادا وه‌ڕێخرابوو.
راپه‌رینی خه‌ڵکی کوردستان و خواروی عیراق خرۆشانیکی ناوه‌خت و قۆستنه‌وه‌ی فرسه‌تێک بوو، به سازدان و هه‌ڵخراندنی له لایه‌ن کۆنه‌په‌رسترین هێزی قه‌ومی و دینی کرێگرته‌و هه‌ڵکورماو له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی ملهورانه‌ی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانیدا، وه ئاسۆی زاڵ به‌سه‌ر راپه‌ریندا ئاسۆی بزوتنه‌وه‌ی قه‌ومی کورد بوو. چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانی کوردستان له ناسینی ماهیه‌تی جیهانی جه‌نگ و ئاکامه ترسناکه‌کان و ئاسۆی زاڵ به‌سه‌ریدا، غافڵگیر کران و نه‌یانتوانی خۆیان له‌و ئاسۆیه داببرن و بزوتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆو دژ به سیاسه‌ت و جه‌نگخوازی ئه‌مریکا، سازبده‌ن و ببنه به‌شێک له‌و بزوتنه‌وه وه‌رێکه‌وتوه شارستانیه‌ی ئه‌وکاته‌ی دنیا که شه‌قامه‌کانی دنیای ته‌نیبوو. ئه‌مه به‌رجه‌سته‌ترین لاوازی و که‌م و کوری بناغه‌یی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان بوو.
هه‌روه‌ها له کاتێکدا چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کان خه‌ریکی پێکهێنانی شوراکان بوون که که‌ش و هه‌وای سیاسی ئه‌وکاته کۆنه‌په‌رستانه بوو، جۆرج بۆشی باوک به وێنه‌ی فریادره‌س ته‌ماشا ده‌کرا، شه‌پۆلی دواکه‌وتووی و ئومێد به‌ستن به‌وه‌ی جه‌نگ خیروبه‌ره‌که‌ته بۆ رزگاری روانینی باو و زاڵی شه‌قام بوو، ئه‌م دۆخه کاری کۆمۆنیسته‌کانی بێئه‌ندازه سه‌خت کردبوو، ئیراده به‌خشین و خستنه رووی به‌دیل و ئه‌لگۆیه‌کی تر و ئاسۆیه‌کی تر له که‌شی بێئیراده‌یی خه‌ڵکدا خود به‌خود توانایی چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانی سنوردار کردبوو.
لاوازیه‌کی تری بزوتنه‌وه‌ی شورایی نه‌بوونی حزبی کرێکاری و کۆمۆنیستی بوو. که ببێته بربره‌پشتی شوراکان و له‌به‌رامبه‌ر هێز و حزبه قه‌ومیه‌کاندا بوه‌ستێته‌وه‌و پاشه‌کشه به پیلان و نه‌خشه‌کانیان بکات و خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشیش ئه‌و هێزه‌ی پشت و په‌نای شوراکان ببینن. هه‌روه‌ها حزب ده‌یتوانی ببێته چوارچێوه‌یه‌کی ڕێکخراوه‌یی بۆ کۆمۆنیسته‌کان و رابه‌رانی کرێکاری. نه‌بوونی حزب و له جێگای ئه‌وه په‌رش و بڵاوی کۆمۆنیسته‌کان له چه‌ندین ڕێکخراوو ده‌سته و کۆرۆ کۆمه‌ڵدا، زۆرێک له توانایی ئه‌م هیزو سه‌رمایه گه‌وره‌یه‌یی به‌هه‌ده‌رده‌داو هاوفکری و هاوهه‌لوێستی …. به‌ش به‌شکردبوو.
به کورتی شوراکان پیویست بوو هیزو حزبی سیاسی له پشتی بیت، نه‌بوونی ئه‌م وه‌سیله‌یه لاوازیه‌کی به‌رجه‌سته بوو.
هه‌روه‌ها بی ته‌جروبه‌یی یه‌کێکیتر له لاوازیه‌کان بزوتنه‌وه‌ی شورایی بوو، بۆ یه‌که‌مین جار بوو چه‌پ و کۆمۆنیزم له فه‌زاو دۆخی بزوتنه‌وه بورژوازیه‌کاندا، به‌دیلی کۆمونیستی بۆ سازدانی کۆمه‌ڵگا بخاته روو. وه له‌وه‌ش واوه‌تر بۆ یه‌که‌مین جار بوو چه‌پ و كۆمۆنیسته‌کان پێ بنێنه ناو کێشمه‌کێشی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و پراکتیکی به‌رفراوانی کۆمه‌ڵگاوه.
به‌ڵام هیچکام له‌و لاوازیانه نه‌بوونه مه‌بنای سه‌ره‌کی پاشه‌کشه‌ی یه‌کجاری بزوتنه‌وه‌ی شورایی، ئه‌وه‌ی که پاشه‌کشه‌ی به شوراکان کرد، گه‌رانه‌وه‌ی هێزه که‌ڵپه به خوێن و بریندار‌و دڕنده‌ی به‌عس بوو بۆ کوردستان، وه تاکه به‌ره‌نگاریه‌کیش که به‌رامبه‌ر به هێزه‌کانی به‌عسدا کرا هه‌ڵسوراوانی کۆمۆنیست و بزوتنه‌وه‌ی شورایی بوون چ له هه‌ولێرو چ له سلێمانی، که زۆر به‌داخه‌وه له‌م به‌ره‌نگارییه نابه‌رابه‌ره‌دا، ژماره‌یه‌ک له هاورێیانی کۆمۆنیست و هه‌ڵسوراوانی شوراکان گیانیان به‌خت کرد.
سه‌باره‌ت به‌و درۆیه‌ی که حزبه کۆنه‌په‌رست و قه‌ومیه‌کان ده‌یان وت شوراکان دروشمه‌کانیان له‌گه‌ڵ واقعیه‌تی کوردستان نه‌ده‌هاته‌وه‌و نه‌ده‌گونجا، درۆیه‌کی ئاشکرایه. ئه‌گه‌ر وابوو ئه‌ی هۆی چی بوو به ده‌یان هه‌زارکه‌س له کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تكێش له ده‌وری شوراکان کۆببونه‌وه؟ ئه‌ی که‌وابوو بۆچی به‌ره‌ی کوردستانی که‌وته به‌رامبه‌ر به شوراکان و هه‌ره‌شه‌و چاوسورکردنه‌وه له هه‌ڵسوراوانی؟ به پێچه‌وانه‌وه شێتگیربوونی به‌ره‌ی کوردستانی له كۆمۆنیسته‌کان و له شوراکان جوتبوونی داوا‌و دروشم و داخوازیه‌کانی شوراکان بوو له‌گه‌ڵ دروشم و داوا‌و داخوازیه‌کانی کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تكێشی کوردستان. ئه‌گه‌ر شوراکان و دروشمه‌کانی نامۆ بوایه به کۆمه‌ڵگای کوردستان، حزبه قه‌ومی و بۆرژوازیه‌کانی کورد وهاوکات وڵاتانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که‌ش نیگه‌رانیه‌کیان نه‌ده‌بوو.